English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فاسولیای سوور لەم نەخوشیانە دتپاریزیت
2024-03-02 [07:47 AM]

ZNA:هەولێر


‎فاسۆلیای سوور جۆرێکە لە پاقڵەمەنیەکان سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، لە زەڵاتەکان، شۆربا و لەگەڵ برنج و چەندین خواردنی دیکەدا بەکاردەهێنرێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا گرنگەکان، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، پڕۆتین و دژەئۆکسانەکانی تێدایە.
-فاسۆلیای سوور ترشی فۆلیک و ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی کەم کردنەوەی کۆلیسترۆڵ دەدات و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ، بۆریە خوێنەکان دەکات، هەروەها ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کەم دەکاتەوە، ڕیشاڵەکانی ناوی جوڵەی ڕیخۆڵەکان چالاکتر دەکات و کرداری هەرس ئاسان دەکات.

‎-یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن و گلۆکۆز دەدات، دژەئۆکسانەکانی تێدایە بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە دەکات.

‎-فاسۆلیای سوور مادەی دژەپیربوونی تێدایە، لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا ڕێگری لە دروستبوونی چرچولۆچی پێست دەکات، هەروەها پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات و ڕەونەقداری دەکات.

‎-یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات کە بەرز دەبێتەوە، پارێزگاری لە ڕێژەی شلەکانی ناو لەش دەکات و رێگری دەکات هەست بە هیلاکی و ماندووی بکەیت، کرداری هەناسەدان باشتر دەکات لەڕێگەی باشترکردنی کرداری گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ خانەکانی لەش.

‎-سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینە یارمەتی باشترکردنی کرداری گورچیلە دەدات و چارەسەری سەرئێشە دەکات، فاسۆلیای سوور هەستی تێربوون زیاد دەکات و یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad