English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ڤیدیۆ.. ئافره‌تك ئۆتۆمۆبیل ده‌دزێت
2018-08-28 [06:17 AM]

ZNA-هه‌ولێر


گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، لە دیمەنەکانیدا نیشان دەدرێت، کاتێک پیاوێک لە بەردەم یەکێک لە مارکێتەکانی شاری دەمامی رۆژھەڵاتی سعوودیە دادبەزێت و ئۆتۆمۆبیلەکەی بەداگیرساوی دەھێڵێتەوە، دوای ئەوەی خاوەن ئۆتۆمۆبیلەکە دەچێتە مارکێتەکە، ئافرەتێک لە ئۆتۆمۆبیلێکی دیکە دێتەخوارەوە و دەستبەجێ ئۆتۆمۆبیلەکەی دەدزێت.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە کە لە کامێراکانی چاودێری شوێنەکە تۆمارکراوە تەواوی ئەو رووداوە نیشان دەدات، دواتریش ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگی دایەوە.

وەک لە گرتەکەدا دیارە، بەھۆی ئەوەی گرتەکە ھەندێک لەدوورەوە تۆمارکراوە و تەنیا ئەوەی دیارە ئەوەیە کە جلی ئافرەتانی لەبەرە و کاسکێتێکی لەسەرە، بەشێک لە چالاکوانان لەو باوەڕەدان، کە لەوانەیە دزەکە ئافرەت نەبێت و پیاو بێت بە جلی ئافرەتان ئەو کارەی کردبێت، لەکاتێکدا رەفتارەکانی دزەکە زیاتر لەھی ئافرەتان دەچێت.

ئەمە دوای ئەوە ھاتووە، بەر لە چەند مانگێک شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای عەرەبستانی سعوودیە بەگوێرەی فەرمانێکی شاھانە رێگەیدا مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل بە ئافرەتانی شانشینەکەی بدرێت و تەواوی ئەو رێنماییانەش کە لەسەر شۆفێرانی پیاو جێبەجێ دەبن ئافرەتانیش بگرێتەوە.





ئەم هەواڵە 88996جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad