|
ZNA- ھەولێر
ساوار یەکێکە لە خواردنە خۆش و بەچێژەکان کە خەڵکانێکی زۆر تامەزرۆی ئەو خواردنەن چونکە سوودێکی زۆری ھەیە و دەتواندرێت بە چەندین شێوەی ئامادەبکرێت و لە کوردستانی خۆمان خەڵکی بە چەندین شێوە ساوار ئامادە دەکەن وەک پڵاو و ساوار و ساوارە سوورە و شلە ساوار، لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکان ساوار بۆ مرۆڤ لە رووی تەندروستییەوە.
• ساوار پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات : نەخۆشییەکانی دڵ یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە سەرتاسەری جیھان و یەکێکە لەو ھۆکارانەی وا دەکات ئەم نەخۆشیە کەم بێتەوە خواردنی ساوارە، چونکە لە توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی رێژەیەکی باش ساوار و بەرھەمەکانی دانەوێڵە دەخۆن رێژەی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ ٤٧% کەمترە چونکە ئەم خۆراکانە رێژەیەکی زۆر لە کاربۆھیدرات لە خۆ دەگرن.
• ساوار مەترسییەکانی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە : چونکە دانەوێڵە بە گشتی و لەنێوشیاندا ساوار رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین (k) و ریشاڵەکان و دژە ئۆکسید لە خۆ دەگرێت، ئەمانەش ھۆکارن بۆ ئەوەی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک کەم ببێتەوە، ھەروەھا پشپۆڕان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە نەخۆشی پاڵەپەستۆی خوێنیان ھەیە ساوار بخۆن .
• ساوار مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبووین بەنەخۆشی شەکرە(جۆری دووەم) : خواردنی دانەوێلە بەگشتی و و ساوار بەتایبەتی کە مادەی ریشاڵی تێدایە ھۆکارن بۆ ئەوەی مرۆڤ پارێزگاری لە کێشی خۆی بکات و قەڵەو نەبێت کە قەڵەویش ھۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.
• گەشەپێدانی کۆئەندامی ھەرس : بەھۆی بوونی مادەی ریشاڵی لە نێو ساواردا ھەیە دەبێتە ھۆی پاڵپشتی بۆ کۆئەندامی ھەرس، ھەروەھا مرۆڤ دەپارێزێت لە قەبزی و ھەروەھا کار دەکات وەک خۆراک بۆ بەکتریای سوودبەخش .
• کەمکردنەوەی ئاوسانی درێژخایەن: بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ساوار کاریگەری ھەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئاوسانی درێژخایەن .
• ساوار مرۆڤ لە شێرپەنجە دەپارێزێت : لە توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە دانەوێڵەبە گشتی و ساوار بە تایبەتی کاریگەری زۆریان ھەیە لەسەر پاراستنی مرۆڤ لە تووشبون بە شێرپەنجەی قۆلۆن، ئەمەش باوتری جۆری شێرپەنجەیە لە نێو مرۆڤ.
• ھەست کردن بە تێربوون زیاد دەکات : ساواری سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ریشالەکان و سێ یەکی پێداویستیەکانی رۆژانەی مرۆڤ لە ریشالەکان دابین دەکات، ساواری زۆرترین مادەی لە ریشالی لە خۆ دەگرێت و ئەمەش وا دەکات مرۆڤ لە کاتی خواردنی ھەست بەتێربوون بکات بۆ ماوەیەکی زیاتر .
• پرۆتین : ساوار سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ پرۆتین و ئەمەش بۆ ماسولکەکان و قژ و پێست و نینۆک سوودی زۆرە.
• ئاسن : ساوار رێژەیەکی زۆر باش لە مادەی ئاسن لە خۆ دەگرێت کە گرنگە بۆ دروست بوونی خانەکانی خرۆکەی سوور و ھۆرمۆنات .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 97306جار خوێندراوەتەوە |