English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوتابییەکی ھەژار لە ئێران بۆ مۆبایلێکی زیرەک خۆی دەکوژێت
2020-10-12 [02:31 AM]

ZNA – ھەولێر 



محەممەد تەمەنی ١٠ ساڵ بوو، لە قوتابخانە پێیدەڵێن دەبێت ئەپڵیکەیشنێک لەسەر مۆبایلەکانتان دابەزێنن کە لە ئێران پێیدەڵێن ئەپڵیکەیشنی "شاد". بەڵام بەھۆی ھەژاریی و نەبوونیی خێزانەکەی، ناتوانن داواکارییەکەی جێبەجێ بکەن و دواتر خۆی دەکووژێت.
 
رووداوەکە لە رۆژی یەکشەممە ١١-١٠-٢٠٢٠ لە بەندەری دەیری پارێزگای بووشێھر لە باشووری ئێران روویداوە. سەرەتا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی بەندەری دەیرەوە رەتکرایەوە کە خۆکووشتنەکە بەھۆی مۆبایلەوە بێت، بەڵام ئەمڕۆ دایکی پشتڕاستیکردەوە و لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی رۆکنا گوتی، ھۆکاری خۆکووشتنی کوڕەکەی نەبوونی مۆبایلی زیرەک بووە.
 
منداڵەکە ناوی محەممەد موسەوی زادەیە، تەمەنی ١٠ ساڵە و قوتابی یەکێک لە قوتابخانەکانی بەندەری دەیر بووە لە پارێزگای بوشێھری باشووری ئێران و لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی دەیخوێند. خێزانەکەی زۆر دەستکورتن و دایکی بۆ بژێوی ژیانیان ناچار بووە لە ماڵان کاربکات.
 
دوای سەرھەڵدانی کۆرۆنا و داخستنی قوتابخانەکان، وەزارەتی پەروەردەی ئێران ئەپڵیکەیشنێکی بەناوی "شاد" بۆ قوتابیان دانا تاوەکو لەرێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنەوە وانەکانیان بخوێنن. بەڵام ھەزاران خێزانی وەک خێزانەکەی محەممەد بەھۆی ھەژارییەوە نەیانتوانیوە مۆبایلی زیرەک بۆ منداڵەکانیان بکڕن تاوەکو ئەپڵیکەیشنەکەی لەسەر دابەزێنن.
 
دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی خۆکووشتنی محەممەد، پەروەردەی دەیر رەتیکردەوە کە ھۆکارەکەی مۆبایل بێت و رایگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیەوە مۆبایلی بۆ کڕدراوە. بەڵام دایکی محەممەد رەتیکردەوە و دەڵێت، تەنیا بەڵێنیک بووە کە پێیانداوە و ھەرگیز نەبووەتە کردار. بۆیە وەک دایکی دەڵێت ، ھێندە محەممەد بەو دۆخە خەمگین بووە و کاری تێکردووە کە دواجار خۆی ھەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە.
 
ھەروەھا کوڕی خاڵی محەممەد لەبارەی رەوشی ژیانی خێزانی محەممەدەوە رایگەیاندووە، ئەوخێزانە ھێندە ھەژارن کە بە یارمەتیی خەڵک دەژین، بۆیە دایکی محەممەد بۆ کڕینی مۆبایل بۆ کوڕەکەی ناچاربووە لە ماڵان کاربکات.
 
ئەپڵیکەیشنی شاد، بووەتە کێشەیەکی گەورە بۆ قوتابییە ھەژارەکان و بێبەشبوونیان لە خوێندن لە چەند مانگی رابردوو، بەردەوام جێگەی رەخنەی پسپۆڕانی و خێزانەکانیان بووە.
 
ماوەیەک پێش ئێستاش قوتابییەکی کرماشانی بەھۆی دابینکردنی تێچووی کڕینی مۆبایلی زیرەک بۆ دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنی شاد، ناچاربووە کۆڵبەریی بکات و بەھۆی ترس لە ھێزەکانی پۆلیس لە شاخەوە دەکەوێتەخوارەوە و برینداربوو.
 
ھەروەھا پێشتر و لە شاری ئابادان لە باشووری ئێران، قوتابییەکی تەمەن ١٢ ساڵ، بەھۆی فرۆشتنی مۆبایل و پاسکیلەکەی لەلایەن دایکیەوە بۆ تێچووی کرێ خانووەکەی، خۆی کوشت.
 
حەسەن حوسەینی، بەرپرسیی کەناڵی شاد پشتڕاستیکردبووەوە کە لەکۆی ١٤ ملیۆن و ٤٦٨ ھەزار و ٧٤٤ قوتابی، زیاتر لە ٤ ملیۆن و ١٥٦ ھەزار کەسیان دەستیان بەو ئەپڵیکەیشنە ناگات.

ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 

 





ئەم هەواڵە 14215جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad