English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن مانکی رەمەزان بە تەندروستیەکی باش بەڕێدەکەیت 
2021-04-20 [03:49 AM]

ZNA- ھەولێر 


مانگی رەمەزان یەکێکە لەو مانگانەی پێگەیەکی ئاینی تایبەتی ھەیە و لەنێو مانگەکانی ساڵی کۆچی بە پلەی نۆیەم دێت، بەرۆژووبوون لەم مانگە پیرۆزە چەند ئامانجێکی ھەیە، لەوانەیە راھێنانی دەروونی خۆت لەسەر کۆنترۆل کردنی ئارەزووەکان و ئەمەش پێی دەگوترێت تێکۆشانی نەفس، بەرۆژوو بوون لە کاتی بانگی بەیانی دەست پێدەکات تا دەگاتە بانگی مەغریب، لەم مانگەدا خۆشەویستی لە نێوان خەڵکی زیاتر دەبێت و لەھەندێک کۆمەڵگە خەڵک بە کۆمەڵ رۆژوویان دەشکێنن و یاخود لە مزگەوتەکان کۆدەبنەوە.

لێرەدا بەپێویستی دەزانین ھەندێک ئامۆژگاری بخەینە روو بۆ ئەوەی سوودی بۆ ھەموو لایەک بێت لەکاتی بەرۆژوو بوون، لەوانەش :

شەوانی رەمەزان خەوێکی باش بکە:
بۆ ئەوەی پشوویەکی باش وەربگریت پێویستە لەسەرت بە لایەنی کەم بۆ ماوەی ٦ – ٨ کاتژمێر بخەویت، لەوانەیە ئەمە بۆ ھەموو کەسێک نەگونجێت، چونکە دەبێت پێش بەربانگ لەخەوھەستی و خواردن بخۆیت لەبەر ئەمە دەکرێت لە رۆژدا قەرەبووی بکەیتەوە ویاخود  دەکرێت لە کاتی رۆژدا لە شوێنە فێنکەکان بمێنیتەوە بۆ ئەوەی تووشی ماندووبوونێکی زۆر نەبیت، بەم شێوەیەش لە تیشکی خۆر و تینوویەتی دوور دەکەویتەوە . 
بەمەش جەستەت پشوویەکی باش وەردەگرێت وھەروەھا دەبێت وریا بیت لەکاتی بەربانگ یاخود رۆژوو شکاندن راستەوخۆ نەخەویت و بوار بە جەستەت بدە خواردنەکە ھەرس بکات ئینجا بنوو .

ھەندێک راھێنانی وەرزشی سووک ئەنجامبدە: 
نابێت بەرۆژوو بوون ببێتە بیانوویەک بۆ ئەوەی دوور بکەویتەوە لە راھێنانی وەرزشی، دەکرێت لەماڵەوە ھەندێک راھێنانی سووک ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی دوور بکەویتەوە لە دڵە راوکێ و ئەگەر پێویستیت بە ھۆڵی وەرزشیش ھەبوو ئەوا چاوەڕێکە تا شەو دادێت .

خواردن بە شێوەیەکی ھاوسەنگ بخۆ: 
پێویستە لە کاتی رۆژوو شکاندن بە چەند دەنکە خورمایەک دەست پێبکەیت چونکە ئەم خورمایە ووزەیەکی باشت پێدەبەخشێت دواتر ھەندێک شەربەتی میوە یا شۆربا بخۆ بۆ ئەوەی ھەندێک شلەمەنی بۆ جەستەت بەدەست بھێنیتەوە و رێژەی کلۆکۆز لە جەستەت رێکبکەویتەوە، ھەروەھا پێویستە پێکھاتەی خۆراکییەکەت ھەندێک کاربۆھیدرات لە خۆ بگرێت و ھەروەھا ھەندێک مادەی ریشاڵی کە بە ئاسانی ھەرس نابن بخۆ، ئەم خۆراکە بە درێژایی بەرۆژوو بوونت ھێزی زیاتر بە جەستەت دەبەخشێ بە تایبەتی بۆ کاتی پارشێو، ھەوڵبدە رێژەیەکی زۆر سەوزەوات بخۆیت لەگەڵ نیسک و دانەوێلە و میوەی قەیسی و خۆخ و ھەنجیر .
ھەروەھا دوور بکەوە لە خواردنی سوورکراوە و خواردنی زۆر شیرین چونکە ئەمانە بەخێرایی ھەرس دەبن.
خواردنی زۆر لە کاتی بەربانگ و پارشێو دەبێتە ھۆی خراپ ھەرس کردن و کێشت پێی زیاد دەکات لەبەر ئەمە ئەوەندە بخۆ کە پێویستت پێی ھەیە، بەتایبەتی لەکاتی رۆژوو شکاندن چونکە ئەمەیان ژەمی سەرەکییە لە رەمەزان .
لەوانەیە ھەندێک کەس وا بیر بکەنەوە پارشێو نەکەن و دەیانەوێت زیاتر بخەون، وریابە ئەمە رێگایەکی ھەڵەیە و دەبێتە ھۆی وشک بوونی جەستەت و کێشە لە گەدە دروست دەکا، ھەروەھا ئەمە وات لێدەکات لەکاتی رۆژوو شکاندن زیاتر بخۆیت.

پارێزگاری لە تەڕی لەشت بکە : 
لەکاتی مانگی رەمەزان بەدەست بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی دەناڵێنی، لەبەر ئەمە ھەوڵبدە لە نێوان بەربانگ و پارشێو بەلایەنی کەم ٨ کوپ ئاو بخۆیتەوە، ھەوڵبدە پێوانەیەک بۆ ئەم کارەت دابنێی، ھەوڵبدە ژەمە خۆراکەکانت پێک ھاتبێـت لە شۆربا و شیر و شەربەتی میوە لەگەڵ خواردنی میوە و سەوزەوات، دوور بکەوە لەو خۆراکانەی رێژەیەکی زۆر خوێ لە خۆ دەگرن وەک تورشیات و چەەرزات، با خواردنەوە سوورکراوەکانت بە رێژەیەکی کەم بێت، چونکە ئەم جۆرە خۆراکانە وات لێدەکات زووتر ھەست بە تینوویەتی بکەیت.
دووربکەوە لە و خواردنەوانەی رێژەیەکی زۆر کافیین تێدایە وەک قاوە و چای و کۆلا، چونکە ئەمانە وات لێدەکەن زیاتر میز بکەیت و دەبێتە ھۆی لە دەستدانی شلەمەنی جەستە.





ئەم هەواڵە 12736جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad