English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژنێك به‌ سكێك نۆ منداڵی بوو و تەندروستیان باشە
2021-05-06 [10:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

حەلیمە سیسی خەڵکی مالی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، دوای ئەوەی لە باماکۆی پایتەختی وڵاتەکەی پشکنینی بۆ کرا و دەرکەوت حەوت منداڵ لە سکیدایە، بەمەبەستی چاودێریکردنی رەوشی تەندروستیی لە ٣٠ی ئاداری رابردوو رەوانەی مەغریب کرا و لە کاتی منداڵبووندا لەبری حەوت منداڵ نۆ منداڵی هێنایە دونیاوە.

رەوشی تەندروستی ئەو ژنە مالی-یەی لە شاری کازابلانکا باکووری رۆژئاوای مەغریب نۆ منداڵی بە سکێک بوو باشە و تەندروستی منداڵەکانیشی کە لەژێر چاودێریدان باشە.

بۆ چاودێریکردنی رەوشی تەندروستیی سیسی دایک، بڕیارە تا رۆژی پێنجشەممە لە یەکەی چاودێری بهێڵرێتەوە.

تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو لە نەخۆشخانە وێنەی ئەو نۆ منداڵەی گرت کە دوێنێ هاتوونەتە دونیاوە.

لە بەردەم نەخۆشخانەکەی کازابلانکادا رۆژنامەنووسان گردبوونەتەوە و لە بەردەم ژووری دایکی نۆ منداڵەکە و منداڵەکانیشدا پزیشک، پەرستار و چاودێرانی نەخۆش بەچڕی کار دەکەن.

رووخساری دایکی منداڵەکان دڵخۆشی پێوە دیارە و منداڵەکانیش کە رۆژی چوارشەممە لە دایکبوون هەر یەکە و بە تەنیا لە ژوورێکدا لەژێر چاودێریدان. جەستەی بچووک و ناوازەی منداڵەکان خەندەی خستووەتە سەر لێوی پزیشک، پەرستار و ئەوانەی هەلی بینینی منداڵەکانیان هەیە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، پرۆفیسۆر دکتۆر یەزید موراد کە پرۆسەی نەشتەرگەری لە دایکبوونی منداڵەکانی کردووە بەڕێگەی سیزەریان لە کازابلانکا، ئاماژەی بەوە کرد کە حەلیمە سیسی پێنج هەفتە لەمەوبەر سەردانی دەزگای تەندروستیی کردووە و لەو ماوەیەشدا تیمەکەیان بەچڕی چاودێری رەوشی منداڵەکانیان کردووە.

گوتیشی: ''ئەو خانمە بەڕێزە کاتێک هاتە ئێرە بەوردی چاودێری رەوشیمان کرد و دوای ئەوەی کاتی منداڵبوونەکە هات نەشتەرگەریەکەمان بەشێوەیەکی باش و لە هەلومەرجێکی باشدا بۆ ئەنجامدا''.

یەزید موراد باسی لەوە کرد کە لە نەخۆشخانەکەی مالی و لە دوای گواستنەوەی ئەو خانمە بۆ مەغریب حەوت منداڵ بەدیدەکرا لە پشکنینەکاندا و گوتی: ''لەو ماوەیەدا سکی دایکەکە زۆر گەورەبوو. لەبەرئەوەی ئەو رەوشە جێی مەترسیی بوو بۆ خۆی و منداڵەکانی بڕیارمەندا بە شێوەی سیزەریان نەشتەرگەری بۆ بکەین''.

هەروەها یەزید موراد گوتیشی: ''لە کاتی نەشتەرگەریەکەدا کە نۆ منداڵمان بینی زۆر سەرمان سووڕما. ئەوە بۆ ئێمە بووە سوپرایز، بەڵام وەک تیمی نەشتەرکار بۆ هەموو سیناریۆکان ئامادەبووین. رەوشی تەندروستیی دایکەکە باشە و دوای هێشتنەوەی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە یەکەی چاودێری چڕ، سبەی دەیگوازینەوە بۆ ژوورێکی دیکە''.

بەڕێوەبەری ئەو دەزگا تەندروستییەی نەشتەرگەریەکەی تێدا کراوە، ئەلعەلوی یوسف باسی لەوە کرد کە بەناهاوەچوونی کارمەندی تەندروستی هاوکاربوو لە رەوینەوەی ئەو مەترسیەی لەسەر نەخۆشەکە هەبوو.

ئەلعەلوی یوسف ئاماژەی بەوە کرد کە ماوەی دووگیانی لە پاش بیست و پێنجەمین هەفتەوە مەترسیە بۆسەر منداڵەکان و گوتی: ''لەڕاستییدا ویستمان ماوەی دووگیانیەکە تا ٣٠ هەفتە درێژ بکەینەوە، بەڵام کە ئەم هەفتەیە نیشانەکانی ژانی لەدایکبوون دروست بوو، لەبەرئەوە بڕیاری نەشتەرگەریمان دا بە رێگەی سیزەریان. لەدایکبوونی منداڵەکان تەنیا ١٥ خولەکی خایاند''.

 

AA





ئەم هەواڵە 3829جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad