English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆکارەکانی خێرا لە بیرکردنی شتەکان لای مرۆڤ 
2021-05-10 [07:18 AM]

ZNA- ھەولێر


لە ئێستادا یەکێک لەو حاڵەتانە لەنێو خەڵک پەرەی سەندووە ئەوەیە زۆرینەی خەڵک خێرا شتەکان لەبیر دەکەن ، ئەم حاڵەتە چەندین ھۆکاری جیاوازی ھەیە . 

لەم بابەتە بە کورتی تیشک دەخەینە سەر ھۆکارەکانی خێرا لەبیرکردنی شتەکان . 

• سەرنج نەخستنە سەر شتەکان و نەچەسپاندنی لە نێو مێشک . 
• کەمی ترشی ئۆمیگا ٣ و ھەندێک ڤیتامینات و خوێی کانزایی کە دەبنە ھۆی بەد خۆراکی و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی مرۆڤ شتەکان لە بیر بکات . 
• خواردنی رێژەیەکی زۆر لە خواردن ، ئەمەش وا دەکات خوێنێکی کەمتر بۆ ناو مێشک بچێت و ھزرت لاوازتر دەکات. 
• ھەندێک جار ھۆکارەکە بۆماوەییە . 
• تووشبوون بەھەندێک نەخۆشی وەک شەکرە , زەھایمەر ، شۆکی دەروونی ، ئاوسانی مێشک ، 
•گەورەبوون لە رووی تەمەنەوە و پیربون ، ئەمەش وا دەکات خوێنبەرەکان زیاتر گرژ ببن و خۆراکی مێشک کەم ببێتەوە و بەمەش تووشی لە بیرکردنی شتەکان دەبێت . 
• خواردنەوەی رێژەیەکی زۆر لە مەی و دەرمانی بە ئاگاھاتن (منبھات) یاخود دەرمانی خەو لێکەوتن و یا دەرمانی سڕکەر، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی مرۆڤ شتەکان زووتر لە بیر بکات . 
• باری دەروونی نا جێگیر و ناخۆش ، وەک دڵتوندی و ھەست نەکردن بە ئارامی و رارایی ، ئەمانەش ھەمووی کاریگەری لەسەر مێشک ھەیە . 
• ئەنجامدانی ھەندێک نەشتەرگەری وەک نەشتەرگەری مێشک . 
• ژەھراوی بوون بە ماددەی لیسیۆم و ھەڵمژینی ھەوای پیس . 
• پشوو نەدان و مانەوەی شەوان لە دەرەوە و تەمەبەڵیەکی زۆر و کەم جووڵەیی ، ئەمانەش ھەموو ھۆکارن بۆ ئەوەی مرۆڤ  بەخێرایی شتەکان لە بیر بکات . 





ئەم هەواڵە 11071جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad