English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەكەكە، بۆخۆسەپەێنی و كوردكوژی شەر بۆ داگیركەرانی كوردستان دەكات..
2021-06-09 [11:42 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


ئەم كارە تیرۆریستی و دوژمنكارییەی پەكەكە بەرانبەر بە گەل وپێشمەرگەی كوردستان و دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان جاری یەكەمین نییە ،بەڵكو چەندین ساڵە چەند بارە دەبێتەوە و مەرام و پیلانگێرییەكانی روون وئاشكران ، ئەوان و بەكرێگیراو و جێبەجێكاری نەخشە و ویستی دوژمنانی كورد وكوردستانن .پەكەكە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بووەتە بەڵا و شێرپەنجەی كوردستان، بەم هۆیەشەوە بە سەدان گوند وێران بوونە و چۆڵكردنی گوندەكانیش بەردەوامە و بە سەدان كەس شەهید و بریندار و پەككەوتە بوونە، بۆ دەیان كیلۆمەتر داگیركارانی پەلكێشی ناو خاكی كوردستان كردووە و هەرچی دۆژمنانی كورد و كوردستان پێیان خۆشە ئەوە دەكەن، هەرچی لە بەرژەوەندیی گەلی كورد و كوردستان بێت كۆسپی بۆ دروست دەكەن، واتە بەڵای سەردەمن و هەر چی زووە هەوڵ بدرێت ئەو بەڵایە لە كوردستان دوور خەنەوە و چیتر دەستكەوتەكان نەبنە قوربانی سیاسەتە هەڵەكانی پەكەكە و دار و دەستەكانی، با ئەوان بچنەوە گۆڕەپانی ڕاستەقینەی خەباتی خۆیان ئەگەر راستە دەكەن كە، ئەوەیش باكوری كوردستانە و ئەگەر بەكرێگیراویی داگیركەران نین با یەك گوندی باكوری كوردستان رزگار بكەن. چەكدارانی پەكەكە بۆ داپۆشینی شكستە یەك لە دوای یەكەكانی خۆیان، كارێكی وەها ترسنۆكانە دەكەن و هەوڵی نانەوەی ئاژاوە لە هەرێمی كوردستان دەدەن، خەڵكی سڤیل شەهید دەكەن و كور و كچان دەرفێنن و پێشمەرگە شەهید دەكەن و لوغم و تی ئێنی تی لە سەر رێگەكان و كانیاو و گوندەكان دەچیبَنن و دادەنێن و ئەگەر بیانەوێ كارێكی هەڵە بكەن و هەوڵی شەڕ بدەن، بێگومان سەری خۆیان دەخوات و لەناو دەچن. هەر كەسێك بە وردی بروانێتە مەرٍام و ئامانجەكانی پەكەكە بۆی دەركەوێت ، ئەوەندەی شێوازی مافیایی و دژایەتی براڤی رزگاریخوازی كوردی كردووە ، ئەوەندە خزمەتی بە دۆزی رەوای كورد تەنیا لە باكوری كوردستان نەكردووە چ بگات بەوەی كە لە سەرەتا كان دروشمێكی گەورە و بریقەداری بە ناوی دەوڵەتی نەتەوەیی چوار پارچەی كوردستان بەرزكردبۆوە ، دەركەوت ئەو دروشم و ریكلامانە تەنیا بۆ كۆكردنەوەی كور و كچی كورد و بەكوشتن دانیان نەك بە لە پێتاو كوردایەتی راستەقینە ـ بەڵكو لە پێناو ئامانج و بەرژوەندی مافیایی ئەو رێكخراوە بۆیە، هەموو مەڕام و پیلانگێرییەكانی پەكەكە ئاشكران بەوەی كە : یه كه م : پەكەكە، هەر لە سەرەتایی دروستبوونییەوە ، شەرٍی خۆسەپاندن و براكوژی ئەنجامدا .دووه م : لە ساڵی 1992 و تا بە ئەمرۆ دژایەتی ئەزموونی هەرێمی كوردستان دەكات و چەندین جار شەرٍو پێكدادان لە گەڵ حزبە كوردستانییەكان ئەنجامداوە ..سێیەم : زۆڵم زۆرداری لە ناوچە سنوورییەكان ئەنجام داوە ، چ لە رێگەی چاندنی بۆمب ورفاندنی گوندنیشیان و كور وكچەكانیان و چاندنی مین و تەقەمەنی لە سەر رێگەگانی هاتووچۆ و تا ئێستە چەندین كەس شەهید و بریندار بوونە .چوارەم : بەهانەی بە وڵاتانی ئیقلیمی بە تایبەت توركیا داوە كە بۆردومانی گوند و ناوچە سنوورییەكان بكات و تا ئێستە زیانی زۆری ماددی و گیانی بە خەڵكی باشووری كوردستان گەیاندووە .پێنجەم : پەكەكە لە جیاتی هەوڵی یەكریزی نێو ماڵی كورد ، بەردەوام كاری لە سەر دروستكردنی ناكۆكی هێزە سییاسیەكانی كوردستان كردووە ، لە پێناو بێ‌ هێزكردنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان .شەشەم : پەكەكە، هاودەست و داردەستی وڵاتانی ئیقلیمی بووە بە تایبەت ئێران وعێراق مەرامەكانی ئەوانی لە پێناو لێدانی پێگەی پارتی و شەخسی سەرۆك بارزانی ئەنجامداوە ، چەندین جار كاریكردووە بۆ دابەشكردنی چەند ناوچەیەكی دیاریكراو .حەوتەم ، پەكەكە، نەك نەیتوانی لە باكووردی كوردستان دەسكەوتە بە دەستهاتووەكان بپارێزێت بەڵكو بووە هۆی لە دەستدانی ،بەهەمان شێوە لە رۆژائاواش بە هۆی نەبوونی پلانی ستراتیژی و سەرەرۆیی خەرێكە رەنجی كورد لەو بەشەی كوردستانیش لە بار ببات . لە باشووری كوردستانیش ئەوەندەی كاری ناتابایی و ناكۆكی و زیانی هەبووە ، سوودی بە دۆزی كورد نەگەیاندووە .بۆیە ئەوەی كە پەكەكە ، بەرانبەر بە كورد بە شێوەیەكی گشتی ئەنجامی دەدات دوژمنایەتی بەرژوەندییە كانی نەتەوەیی لە پێناو بەرژوەندیی داگیركەران و لە باربردنی دەسكەوتەكانی كوردە.





ئەم هەواڵە 11467جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad