English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی کرێکارانی کۆردستان(پ ک ک) هێزێکی سیاسی نامۆ لە نێو گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا
2021-06-11 [11:37 AM]

نوسینی : سەگڤان هالۆ


پ ک ک وەک هێزێکی سیاسی و چەکداری هێزێکی نامۆیە لە نێو بزاڤی ڕزگاریخوازی کۆردستاندا

هەر لە سەرەتای درۆست بۆنیەوە تاکۆ ئەمڕۆ ئەم لایەنە سیاسیەی کۆردستان سەرئێشە بووە و بووەتە سەرئێشە بۆ هەموو بەشەکانی کوردستان

شوێنی ڕاستەقینەی خەباتی پ ک ک باکۆری کۆردستانە بەڵام پرسیار ئەوەیە٠ بۆچی ئەم حزبە لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە تاکۆ ئەمڕۆ نەیتوانیوە نەک هەر گۆندێکی باکۆری کۆردستان ڕزگار بکات

بەڵکۆ بووەتە ئاریشە بۆ کۆرد لەم بەشەی کوردستانی گەورەدا وە پ ک ک سیمای جوانی کۆردۆ کوردستانی ناشیرین کردووە لەسەر ئاستی مرۆڤایەتی دا بە گشتی

چۆنکە هەم هەڵگری بیری سیاسی تۆند ئاژۆیە و هەمیش دەسکەڵای دەستی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کە لە بیری تۆندڕەوی دا یەک دەگرنەوە و شەڕی بە وەکالەت بۆ ئەم دەوڵەتانە ئەنجام دەدات و لەکوێدا کۆرد پێگەیێکی سیاسی بە هێزی هەبێت لەوێدا ئامادەیە بۆ سەنگەر گرتن لە دژی وە بڕیاری ئاغاکانی وەک خۆی جێ بەجێ دەکات چۆنکە هیچ بڕوایێکی بە دۆزی ڕەوای نەتەوەی کۆرد نیە

بەرگری کردن لە کەڕامەت و ناسنامەی نەتەوەیی ئەرکی نیشتیمانی هەر هێزێکی سیاسیە لە هەر بەشێکی کوردستاندا بێت

بە پێچەوانەوە دەچێتە نێو خانەی دۆژمنانی گەل و نیشتیمان و ئەوەی پەکەکە کردۆیەتی و دەیکات دژایەتی کردنی کوردایەتیە بۆ ڕازیکردنی ئاغاکانی

واتە ئەوەی پ ک ک دەیکات نە خەباتە و نە تێکوشانە لە پێناو دۆزی ڕەوای نەتەوەکەماندا و نە کوردایەتیە

بەڵکۆ سەنگەر گرتنە لە کۆردایەتی هاوشانی نەیارە سەرسەختەکانی کوردستان لە سەر ئاستی نێوخۆیی و هەرێمی دا

ئامانجی سەرەکیشیان لەنێو بردنی ئەزمۆنی فیدڕاڵی هەرێمە و ئیرەیی بەم ئەزمۆنەی کە؟لە هەرێمی کۆردستاندا هەیە دەبەن و چاویان پێ هەڵنایەت

جیاوازی پارتی و باررانی بە تایبەت لە گەڵ ئەو هێزانە ئەوەیە کە پارتی و بارزانی شۆڕشیان کرد بۆ سەرفەڕازی و ڕزگاری کۆردو کۆردستان و مێژووش شاهیدە لەسەر ئەم ڕاستیە

ئێستاش لە لایەن دۆست و دۆژمنەوە وەک سەرچاوەی کۆردایەتی دەبینرێن و لە گشت قۆناغەکانیشدا چ ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەخۆ بە ئامانج گیراون

بە پێچەوانەوە ئەو لایەنە سیاسیانەی کە وەک مانگە شەو لە ڕۆلەکانی نەتەوەکەمان دیارن بۆنەتە دۆژمن و نەیاری کۆردایەتی و ئامادەن کۆردۆ خاکی پیرۆزی کۆردستانیش بە هەرزانترین نرخ و لە پێناو بەرژەوەندی تەسکی حزبی و تاکەسیاندا بفرۆشن

نمونەش زۆرن پێویست بە ئاماژە پێکردنیان ناکات: ئامانجی پ ک ک هیچکات و لەهیچ قۆناغێکدا ئامانجێک نەبووە لە خزمەت کۆردۆ کۆردستاندا بۆ بێت

بەڵکۆ ئامانجی سەرەکی ئەم حزبە زۆر ڕۆن و ئاشکەرایە ئەویش ئەوەیە کە هێزی سەربازی تۆرک ڕاکێشتە نێو خاکی هەرێمی کۆردستان بە بیانۆی ئەوەی کە شەڕ لە دژی سۆپای تۆرکیا دەکات کە لە بنەڕەتدا ئامە دۆرە لە ڕاستی و پیلانگێڕیەکی هاوبەشە لە گەڵ تۆرکیا بۆ لێدانی ئەزمۆنی هەرێمی کوردستان کەواتە

ڕێک پێچەوانەیە و بۆ ئەوەیە کە سۆپای داگیرکاری تۆرک بێنێت بۆ داگیر کردن و جێبەجێ کردنی سیاسەتی فراوانخوازی و خاکی باشۆری کوردستان داگیر بکەن گەر بۆیان بچێتە سەر

بۆیە لە کۆتایی دا و بۆ ڕزگار بوون لەم هەڕەشانە پێویستە لایەنە سیاسیەکانی هەرێم یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن

چۆنکە پاراستنی کۆردۆ ناسنامەکەی یەکسانە بە یەکڕیزی و تەبایی گشت لایەنە سیاسیەکان وەک کلیڵی دەرباز بۆن لەم نەخشە و پیلانەی ناحەزانی وڵاتەکەمان، لە سەر ئاستی نێوخۆ و هەرێمایەتی دا٠





ئەم هەواڵە 5503جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad