English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەرامكردنی شەڕبراكوژی وهێڵی سووری پێشمەرگە تاقی مەكەنەوە ..
2021-06-14 [08:58 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی ئاشیتخواز و هیچ كات چاویی لە داگیركردنی خاك و نیشتیمانی هیچ نەتەوە و وڵاتێكی تر نەبووە ، شۆڕشی و راپەرٍینەكانی كوردیش لە پێناو رزگاریخوازی، ئازادیخوازی و گەڕانەوەی خاك ونیشتیمانەكەی بووە تا بە ئەمڕۆ سەركردە شۆرشگێرەكانی كوردستان تا دەگاتە مستەفا بارزانی نەمر و لە ئێستاشدا سەرۆك بارزانیی وەك رابەری نەتەوەیی كورد هەمیشە ، بە كردەوە و هەموو توانایەكەوە هەوڵی تەبایی و یەكریزی نێوماڵی كوردستانیان داوە و هیچ كاتێك بیریان لە شەڕی كورد دژی كورد نەكردۆتەوە، چونكە ئامانجەرەواكان بە شێوەیەكی گشتی لە پێناو رزگاری وئازادی كورد وكوردستان بووە نەك دژایەتیی كورد بەرانبەر بە كورد . شۆرشەكانی گەلی كوردیش ، بە شێوەیەكی گشتی یەكریزی و تەبایی لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە پێوە دیار بووە و هەموو كات هەر لە باشوورەوە تا باكوور و لە رۆژهەڵاتەوە تا رۆژئاوا هەر كاتێك پێوستی بە هاوكاری و فریادڕەسی بوو بێت بەدرێژایی مێژوو هاوكاری و پشتیوانیی شۆرشە و خەباتی نەتەوەیی بوونە و مێژووش گەواهیدەری ئەو ڕاسیتانەن. لە سێ‌ دەیەی رابردوو، هەرێمی كوردستان بۆتە ، هێڵی هەموو كوردپەوەران ونیشتیمانپەوەران لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە و هیوا و هەوێنی نەتەوەیەك بووە بۆ بەدەسهێنانی باقی بەشەكانی تر و گەیشتن بە مافەرەواكانیان ، لە پێناوەشدا ، سەركردایەتیی سیاسی كوردستان و بەتایبەت رابەرایەتیی سەرۆك مسعود بارزانیی هەوڵی زۆری بۆ تەبایی و یەكریزی نێوماڵی كوردستانی داوە ، هەمیشە هەوڵی داوە تا ریزەكانی نەتەوەیی كورد پتەو و بەهێزتر بن ، خەم و ناخۆشی بەشەكانی تری بە خەمی و ناخۆشی خۆی زانیووە و لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە تێكۆشانی زۆری كردووە بۆ داكۆكیكردن لەمافەرەواكانی كوردستان . ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە ئەوەیە ، پێدەچێت هەندێك هێزولایەن كە خۆیان بە كورد و خەباتگێر دەزانن لە جیاتی پیشتیوانیكردنی دەستكەوتەكانی گەلەكەمان بەتایبەت ئەم قەوارەیە كە وەك ئاماژەم پێدا ئومێدی نەتەوەیەكە ، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، بە شێوەیەكی چرٍ و پڕ پەڵاماری گەلی كورد و خەبات ومێژوویی گەلەمان دەدەن بە شێوەیەك كە دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان بوێری ئەوەیان نەبووە بەو شێوەیە دوژمنایەتی و دژایەتیی گەلەكەمان بكرێت . رووی ئاماژەم بۆ پەكەكەیە، كە لە ماوەی سێ‌ دەیەی رابردوویی حكومرانی كوردستان بە شێوەیەكی زۆر ناڕەوا كە نەیتوانیووە وەك باقی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی تر بەشەكانی تری كوردستان ڕەچاویی بارودۆخی هەرێمی كوردستان بكەن ، بەڵكۆ بە پێچەوانەوە زیانی گەورەی گیانی، ئابووری و سەقامگیریان لە هەرێمی كوردستان داوە و زۆرجاریش هەوڵی دەستێوەردانیان لە كاروباری سیاسی وئیدارەی كوردستان داوە بە ناو و سیناریۆی جۆراجۆرەوە. سەڕەرایی هەموو ئەو هەوڵانەی پەكەكە ، بەڵام سەرۆك بارزانیی لە پێناو پارێزگاریكردن لە كەسایەتیی نەتەوەیی و پێگەی كورد و لە پێناو پاراستنی دەسكەوتەكان شەڕی كورد دژی كوردی حەرام كردووە ، چ لەسەر ئاستی نێوخۆیی هەرێمی كوردستان و چ لەگەڵ بەشەكانی تری كوردستان ، ئەوەش بریاردانەش لە ناخی رابەرایەتییەكی نەتەوەیی هەڵدەقوڵێت كە بە شێوەیەكی زۆر ژیرانە و كوردپەوەرانە و نیشتیمانپەوەرانە هەمیشە خەمی نەتەوە و خاكەكەیدایە و نایهەوێت كە دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان شادمان بن لە شەڕی كورد بەرانبەر بە كورد . جێگەی شەڕمەزارییە ، پەكەكە ، شەڕی پێشمەرگەیەك دەكات كە ڕێگەی نەدا كۆبانی بكەوێت ، سەركەوتنی بە سەر دڕندەترین رێكخراویی تیرۆریستی جیهانی كە ئەویش داعش بوو بەدەستهێنا ، هەروەها ئەو پێشمەرگەیە كە توانیی رێگری لە سوپای چوار دەوڵەتیی داگیركەر بگرێت لە پردێ‌ و سحێلا و مەحموودیە كە قەوارە و دەستكەوتەكانی كوردستان بە پێشكەوتووترین چەك و تانك و هەزاران میلیشا، چەكدار و حزبولا و پاسداران بگرێت و خەونی دوژمنان نەیارانی كورد و كوردستان لەگۆڕ بنێت . مێژوویی پێشمەرگە ، پر شكۆ و شانازییە ، هیچ كات و لە هیچ سەردەمێك باوەری بە شەڕی براكەی نەبووە ، بەڵكو پێشمەرگە لە پێناو كۆتایی هێنان بە جەنگ و بەدەسهێنانی مافەرەواكانی گەل و نیشتیمانەكەی و پاراستنی شكۆ و مێژوو نەتەوەكەی تێكۆشاوە و تێدەكۆشێت و كوردستان دەپارێزێت و رابەرایەتیی بارزانیی شەڕی براكۆژی بە هێڵی سوور دەزانێت ، لەم لاشەوە پەكەكە، هەر جارەو بە جۆرێك زیان بە گەل و هەرێمی كوردستان دەكەێت و رێگەخۆش دەكات بۆ داگیركەران تا خاك و نیشتیمانمان دەستبەسەر بكات . ئیتر كاتی ئەوە هاتووە ، گشت هێزە نیشتیمانپەوەر و كوردپەوەرەكان بەرانبەر ئەو هەڵوێستە دوژمنكارانانەیەی پەكەكە بێدەنگ نەبن و چونكە ئەو كارانە هیچ لە دوژمنایەتی كردنی داگیركەران كەمتر نییە بەڵكو زۆرتریشە ، دەبێ‌ پەكەكەش ئەو راستییە بزانێ‌ كە چیتر ناتوانن بە ناوی كوردایەتیی چەواشەكاری و نەتەوەی كورد فریوبدەن و پشوودرێژی پێشمەرگە و هێڵی سوور و حەرامكردنی شەڕی براكوژی لەلایەن رابەری نەتەوەیی كورد سەرۆك بارزانیی بۆ پەڵاماردانی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان تاقی مەكەنەوە و مەیبەزێنن ..





ئەم هەواڵە 11932جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad