English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمەرگە وگەێنەری كورد بەكەناڕی ئاڕامی و رێگریكردن لە چەوسانەوەی..
2021-06-19 [10:38 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پێشمەرگە، سەرۆك بارزانیی و كەسایەتییەكی ناسراوە لەسەر ئاستی جیهان، هەمووكات جێگەی متمانە بۆ كورد و كوردستان و ترس و دڵەراوكێ‌ بووە بۆ دوژمنان و نەیارانی كورد ، ئەم كەسایەتییە بەتەواوی شوێنكەوتەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە، لە ڕووی تایبەمەندیی سیاسییەوە ڕاستگۆ و حەق بێژە، نموونەی رابه رو سەرۆكێكی دادپەروەرە و بەرگریكارێكی سەرسەختی خاك و گەلەكەیەتی، لەبەر ئەوە، لای شوێنكەوتووانی پارچەیەك پۆڵای بێ درز و بێ خەوشە.سەرۆك لە سیاسەتكردندا خاوەن كەسایەتییەكی میانڕەوە، نەك شانازی بە سەركردایەتیكردنەوە ناكات، بەڵكوو سەركردایەتیكردن شانازی بەوەوە دەكات، وەك دەڵێت، من تەنها پێشمەرگەم، ئەم ناسناوە لەلای من، لە هەزار سەركردە و سەرۆك باڵاتر و پیرۆزترە.سەرۆك بارزانی لە ماوەی رابردوویی پێشمەرگایەتی و حوكمرٍانیدا ، بەوپەڕی ئاكاری جوان و شیاو و ڕەوشتبەرزی و بە بەهای جوان مامەڵەی لەگەڵ خەڵكیدا كردووە، وەك چۆن حزبەكەشی پێ دروست كردووە، پێشمەرگە ئاسا لەگەڵ دوژمن و داگیركەرانیشدا بە گیانی لێبوردەیی مامەڵەی كردووە، سەرەڕای ئەوەی تاوانی قێزەونیشان بەرامبەر بە گەلەكەشی ئەنجام داوە، وەك نەتەوەی كورد، هەموو ئەو نەتەوە و ئایینزایانەی خۆش دەوێت كە لەگەڵ كورددا دەژین، وەك كوردیش پارێزگارییان لێ دەكات.هەموو هەوڵی سەرۆك بارزانی بۆ گەیشتنی گەلەكەیەتی بە كەناری ئارامی و كۆتاییهێنان و بەو چەوساندنەوەیەی چەندین سەدەیە لەسەر گەلەكەیەتی، هەوڵی بۆ یەكخستنی نەتەوەی كوردە لە كۆنگرەیەكی نەتەوەیی گشتگیردا، سەرۆك بارزانی دەجەنگێت بۆ دانانی دەستوورێك بۆ هەرێمی كوردستان، تا مەرجەعێك بێت بۆ یەكلاییكردنەوەی جیاوازیی نێوان لایەنە كوردییەكان و نێوان هەرێم و بەغدا و چەسپاندنی برایەتیی نێوان كورد - عەرەب، لەسەر بنەمای یەكسانی و ئەرك و ماف لە عێراقی فیدراڵیدا، بەڵام هیچ كەس بە دەنگ ئەم هەوڵە نیشتمانییەی نەچوو، هەوڵی بۆ گەیاندنی دەنگی گەلی كوردە بە كۆمەڵگای جیهانی، بەوەی لە سەدەكانی رابوردوودا لە لایەن وڵاتانی دراوسێ و هاوپەیمانەكانیانەوە ئەم گەلە رووبەڕووی لەناوچوون بووەتەوە، كە لەپشتیانەوە وڵاتانی زلهێزی خاوەن هەژموونی هەرێمی و جیهانی هەبوون، بۆ كۆمەڵگای جیهانیی سەلماند، بانگەشەی مافی مرۆڤ تەنیا بانگەشەیەكی بێ بنەمایە و مافی گەلان لە دیاریكردنی چارەنووسیان وەك ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكەن، تەنیا بانگەشەیەكی ناڕاست و هەڵبەستراوە، سەرەڕای ئەوەی لە جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤ و رێككەوتننامەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانیشدا هاتووە، بۆیە كاتێك راپرسی دەكرێت،بەرێژەی 92،7%ی گەلی كورد ئازادانە ویستی خۆیان بۆ سەربەستی و دروستكردنی دەوڵەت دەردەبڕن، كە زیاتر لە 2721 ساڵە ئەم ویستەیان چەپێندراوە.سەرۆك مەسعود بارزانی، خاوەنی مێژووییەكی پر شانازیی و دەستكەوتی گەورە بۆ گەلەكەی، كە ئەمرٍۆ یا سبەی بەرهەمەكەی دێتە دی ..





ئەم هەواڵە 11941جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad