English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاراستنی ئەزموون و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئەرك و بەرپرسیاریەتی هەموومانە..
2021-07-05 [07:23 AM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى


پارتی و بارزانی زیاتر لە حەوت دەیەیە خەبات دەكات و تێکوشاوە لەسەر بنەمای کوردایەتی و کوردایەتی پێوەری سەرەکیان بووە تا ئەمڕو هیچ کات لە کوردایەتی لایان نەداوە واتە بەرەی گەلیان هەڵبژاردووە و لەم پێناوەشدا گەلێ قوڕبانیان داوە ئەمەش بە دڵنیاییەوە شانازیەکی گەورەیە بوحزبێکی سیاسی وەک پارتی و ڕێبەرەکانی کە هەمیشە خویان لە بەرەی کوردپەروەری و نیشتیمان پەروەری دا بینیوەتەوە و ڕوژێک لە ڕوژانیش سازشیان بۆ هیچ داگیركەر دو نەیارێک نەکردووە هەر ئەمەشە کە پارتی هەم بە سەربەرزی ماوەتەوە لە نێو گۆڕەپانی سیاسى کوردستاندا ئەمە لە لایەک و لە لایەکی دیکەشەوە هەم لە لایەن دوژمنە سەرسەختەکانی کوردستان بە ئامانج گیراوە مانەوەی پارتی و باررانی وەک حزبی پێشەنگ تا ئێستا هوکارە سەرەکەیەکەی پشتیوانی بە هێزی گەلی کوردستانە لە پارتی و بارزانی چونکە گەلی کوردستان هێزێکی سیاسیان پێوییستە شکو و ئیڕادەی سیاسی و کەڕامەتیان بپارێزێت لەم پێناوەشدا هیچ حزبێکی سیاسی کوردستان ناتوانێت شان لە شانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بارزانی بدات ، ئەم نیشتیمانە و دەستكەوتەكانی تا بە ئەمڕۆ قوربانیی زۆری لە پێناو بەخشراوە ، خوێنی زۆری بۆ رٍشترٍاوە ، هەزاران پێشمەرگە گیانی لە پێناودا بۆ بەخشییووە ، هەزاران كەس ئەنفال و بێ سەروشوێنكراوە ، هەزاران كەس بە كیمیایی هەناسەبر كراوە و شەهیدكراوە، ئەمرۆ دوژمنان و نەیارانی گەلەكەمان چاویان بە ئازادی و پێكەوە ژیان و سەقامگیری كوردستان هەڵنایەت و هە رۆژەوە بە جۆرێك دەیانهەوێت ، ئەو دەستكەوتانەمان بشوێنن و لێكترازان و ناكۆكیی نێوان گەلی كورد دروست بكەن و بێجگە لە بەكارهێنانی هەندێك كەسو لایەنی خۆیان كە تەواوكەری هەمان نەخشە و پیلانەكانی خۆیانە بۆ دژایەتیی كاروانی خەباتی رەوایی گەلەكەمان ئەزموونی سیاسی و ئیدارەی 30 ساڵەی كوردستان شاهێد و، گەواهیدەری ئەو ڕاستیەیە؛ هەركات، لە هەر سەردەمێكدا یەكریز و، یەك دەنگ بوو بین توانیومانە بە ئاسانی ئیرادەی خۆمان بەسەر دوژمندا بسەپێنین. هەركات سەنگەری دژایەتیكردن لە یەك دیمان گرتبێتەبەر، دوژمنان زۆر بە ئاسانی ئیرادەی خۆیان بەسەر ئێمەدا فەرزكردووە. هیچ كات، لە هیچ سەردەمێك دا؛ كورد وەك ئێستا دەرفەتی بە دیهێنانی خەونی سەركەوتنی كوردستانی بۆ نەرەخساوە، ئیراق لەو پەڕی لاوازیدایە و، بە هەمان شێواز توركیا و، سوریا و، ئێران-یش گیرۆدەی دەردی ناوخۆیی خۆیانن. ئەگەر بێت و، كوردستانییان بە یەكدەنگی و یەكڕەنگی ڕووبەڕوی تەحەدییەكان ببنەوە، بە ئاسانی دەتوانن هەموو پیلانێك بۆ لە باربردنی ئەزموونی سیاسی و، جیۆگرافی هەرێمی كوردستان پووچەڵ بكەنەوە. بۆیە، هەرچی هەوڵ و مەرام و پیلانگێری هەیە لە لایەن نەیارانی ناوخویی و دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان بە مەبەستی لاواز کردن و لەناو بردنی سەرچاوەی کوردایەتی دەستەوەستان ماون و نەیاننوانیوە پێگەی لەق بکەن پارتی و بارزانی لە ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشە و مەترسیەکانی سەر کوردستان جا چ لە قوناغی جەکداری دا بوبێت یان شارستانی لە هەمو ڕویێکەوە پشکی شێری بەرکەوتووە خوی بە خاوەن زانیوەو قوڕسترین ئەرک و بەرپرسیاریەتی لە ئەستو گرتووە وباجەکەشی هەر چەند قوڕس بۆبێت بە دۆزی ڕەوای گەلی کوورستانی بەخشیوە بێ دوو دڵی ئەمڕۆش وەک حزبی سەرەکی لە دەستەڵات دا شانی داوەتە بەر هەمو ئەو کێشە و قەیرانە سیاسی و ئابوری و تاد..یانەی کە ڕوبەڕوی هەرێم بوونەتەوە و لە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی ڕای نەکردووە و ڕاناکات و لە ڕوبەڕو بونەوەی تەحەدیاتەکاندا بەردەوامە بو ئەوەی دەروازەیێکی ڕزگاری بدوزێتەوە و گەلەکەی لە هەڕەشەی نەیارانی ناوخویی و دوژمنانی دەرەکی بپارێزێت و سەركەوتنیش هەر بۆ پارتی و بارزانییە و ریسوایش هەر بۆ خۆفرۆشان و داگیرانە .. ئیتر كاتی ئەوە هاتووە بە ئەقڵێكی سەردەمییانە بیر بكەینەوە، بە فیكر و ڕامانی كوردستانییانە بێینە مەیدان. لە ئێستادا هەموو ڕەنگ و دەنگێكی جیاواز بخەینە لایەكەوە، هەموومان پێكەوە ڕووبەڕوی تەحەدییەكان ببینەوە، پەیامێكی كەمەرشكێن بە دوژمنانمان بدەین؛ بۆیان بسەلمێنین ئێمە گەلێكی زیندووین، وابە ئاسانی تەسلیمی ئیرادە سەپێنراوەكانیان نابین، بە هەموو هێزمانەوە لە سەنگەری بەرگریدا چەقیوین و نابەزین و پێوستە ، پەكەكە و هەموو هێزە ئۆپۆزسیۆنی وڵاتانی تریش ئەگەر باوەریان بە كوردایەتی و خەباتی نەتەوەیی هەیە لە نێو خاكی بەشەكانی خۆیان و دژ بە داگیركەران چەكەكانیان بەكار بێنن نەك وەك چەكەكانیان رووبە هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە بگرن و یانیش ببنە رێگەخۆشكەر بۆ داگیركەران و دوژمنانی هەرێمی كوردستان ، ئەو ئەزموون و كیانەی كە ئومێدی نەتەوەیەكی لە سەر هەڵچنراوە .





ئەم هەواڵە 11956جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad