English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کابینەی نۆیەم لەنێوان چەواشەکاری و موزایەدەی سیاسی دا
2021-07-09 [01:50 AM]

نووسین: وەیسی سەعیدوەیسی


لەگەل دەستبەکاربوونییەوە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ،جێی ئومێدی ھاووڵاتیان بووە، سەرەرای ھەموو بەربەست و ئاستەنگەکان ، لەگەڵ ئەوەی کابینەکە لەسەربنەمای ھاوپەیمانییەتی  چەندلایەنێکی سیاسی ھاتە پێکھێنان، بەلام بەداخەوە چەند کەسێکی ھەندێ لایەن چاویان بەھەنگاوو ستراتیژیەتی ئەم کابینەیە ھەلنایەت بە ئاراستەیەک کاردەکەن  کەپێچەوانەی رێکەوتنەسیاسیەکەیانە کەپێی ھاتوونەناو حکومەت، تەنیا لەدەسکەوتەکان خۆیان بەھاوبەش دەزانن،گەرنا بۆناشیرینکردنی حکومەت بەبەردەوامی ‌ وەک بەرەی ئۆپۆزسیۆن خۆیان دەردەخەن ومامەڵە  دەکەن . 
کەئەمەش کارێکی نەگونجاوەونامۆیەبەکلتوری گەلەکەمان ،لە چەندسالی رابردوودا ئەم شێوازەیەمان بینی کەھەندێک لایەن بەشدارن لە حکوومەت، بەڵام بەبەردەوامی ھەولی ناشیرنکردنی حکوومتیش دەدەن ،یاخودسەرقالی خۆدەرخستن وموزایەدەوخۆدزینەوەن لەئەرک وبەرپرسیارییەتی کەئەمەش سیاسەتی دووفاقییە،نیشانەی نەبوونی متمانەیانەبەتیمی خۆیان لەناوحکومەت.
راستەئەرکی سەرەکی حکومەتەرەوشی ئابووری ھەرێم باشتربکات بەلام لای ھەمووان روون وئاشکرایەئەم دۆخەنەخوازراوەئابورییەی ھاتەئاراوە لەدەرەوەی خواست وویست ودەسەلاتی حکومەت بووزۆرلەتواناودەسەلاتەداراییەکانی گەورەتربوو بۆیەش ئەمەئەوەناگەێنێت کەلەنیوەی رێگاداھاوبەشەکەت جێ بھێلی یان پشتی لێ بکەیی ،بەلکودەبێت راستگۆبن بەرامبەرئەوسوێندەیەی خواردوویانەولەبەرپرسیایەرەتی رانەکەن،   رێزلەورێککەوتنەیەبگیرێت کەپێی  ھاتوونەتە ناو حکوومەت و چەندین پۆست و پلە ودە سکەوتیان پێ وەرگرتوە، بەرلەھەمووشت  بۆخودی  ئەولایەنە یەخراپەئێستاخەڵک زۆرھوشیارترەنابێت بۆ چەواشەکاری و ھەلمەتی پێش وەختەی بانگەشەی ھەلبژاردن و موزایەدەی  سیاسی یاری بە سۆز و قوتی خەڵکی کوردستان بکرێت و دەبێت بەرپرسیارانەو شەفافانە مامەڵە بکرێت.
راستەکابینەی نۆیەم لەدۆخێکی سەختی ئابووری وپرلەکێشە دەستبەکاربووبەلام  لەسایەی ئیرادەی بەھێزی مسروربارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ،کە ھەمووھەولێکی خستەگەربۆئەوە ی کاریگەرییەنەرێنییەکان لەسەرژیان وگوزەرانی ھاووڵاتیان سنورداربێت ئیدارەێکی سەرکەوتووانەی رەوشەکەی داوقبولی نەکردئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن ،تەحمولی ھەمووفشارێکی کرد تەنھابۆئەوەی سازش لەسەرمافەدەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان نەکرێت ، بەرەودۆخێکی لەبارترھەنگاودەنێن.
ئەمەش وادەکات ھەموولایەنەکان لەپێناوی خزمەتکردنی خەلک  پشتگیری ھەولەکانی حکومەت بکەن، تا حکومەتی ھەرێم  بەبێ جیاوازی ھی ھەموو کوردستانیان بێت
چونکەستراتیژی کابینەی نۆیەم لەسەربنەمای دابینکردنی مووچەوپێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان وباشترکردنی رەوشی ئابوورییە





ئەم هەواڵە 10957جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad