English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی بوون واتا كوردایەتی ..
2021-07-14 [12:34 PM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى


ناوچەكە لە بەردەم كۆمەلًێك پێشهات و گۆرانكاری و سیناریۆی جۆراجۆر و مەترسیدار دایە، كە پێمان خۆش و ناخۆش ئەگەر بە هوشیاری و ژیرانەوە مامەڵە نەكرێت ئەوا رەنگە كارەساتی نەرێنی لە سەر پر سی كورد بە جێی بێنێت .هەڵبەتە دوژمنان و نەیارانی گەلەكەمان ، بەردەوام لە كاتە هەستیارەكاندا ، سوودی زۆر لە دوژمنان و ناحەزانی نێوخۆیی و بەكرێگیراوەكانیان وەردەگرن . پارتی دیموكراتی كوردستان، وەك رێبازی راستەقینەی كوردایەتی لە ماوەی 75 ساڵی رابردوو لە مەیدانی خەبات و تێكۆشان و كورادیەتیدا سەلماندی هیچ كات ئامادە نییە لە سەر مافەڕەواكانی كورد سازش بكاتەوە و پاشگەز بێتەوە و هەمووكات بەرژەوەندی كورد پێش بەرژەوەندییە حزبییەكەی خستووە. بە پێچەوانەوە لایەنەكانی تر ئەوەندە بیریان لە بەرژوەندی خۆیان كردۆتەوە هیچ كات بیریان لە بەرژوەندییە باڵاكانی میللەتەكەیان نەكردۆتەوە. مێژوو گەواهیدەرە كە ،تا ئێستاش تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بە یەكگرتوویی مایەوە، بەوەش توانی مانەوەی كوردستان بپارێزێت، چ لە هێرشی سەربازی لە پردێ و مەحمودی و سحێلا…هتد، چ بەراگرتنی بڕیارەكانی دژ بە كوردستان لە بەغداوە. كە بەوەش باش دەركەوتووە كە هەتا پارتی دیموكراتی كوردستان بەهێز بێت كورد و كوردستان بەهێز دەبێت، بە پێچەوانەوەش كە پارتی دیموكراتی كوردستان بێ هێزبێت كورد و كوردستان بێ هێز دەبێت. بۆ ئەوەی پارێزگاری لە دەستكەوتەكانی گەلەكەمان بكرێت و ئەوەی بەدەست هاتووە بپارێزرێت و پەرەی پێبدرێت و بە بەڵگەی مێژوویی دەركەوتوە بڕیارە چارەنووسسازەكان هەمیشە پارتی دیموكراتی كوردستان سەرقافڵەی بووە و دەبێت، باشترین نموونە: دەستپێكردنی شۆڕشەكانی ئەیلول، گوڵان و هەروەها رێكەوتنی 11/ئاداری/1970 و دواتریش راپەڕین و هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان لەساڵی 1992 و بڕیاری فیدرالی و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و مانەوەی پێشمەرگە و نووسینەوەی دەستووری عێراق بەو شێوەیەی ئێستا و دەرهێنان و هەناردەی نەوت و هەوڵدان بۆ ئابووری سەربەخۆ و هەروەها ئەنجامدانی گەورترین ئامانجی گەلی كوردستان كە پڕۆسەی ریفراندۆمى 25/9/2027بوو وە بەسەركەوتوی بەڕێوەچوو، بەڵام بەداخەوە هەندێ هەرزەی سیاسی ناوخۆ خیانەتیانكرد، ئەگینا ئێستا كوردستان لە دۆخێكی تەواو سەركەوتندابوو، لەتەك ئەوەشدا ئامانجی خۆی پێكا كە دونیا دەزانێ گەلی كورد لە باشوری كوردستان هەر سەربەخۆیی دەوێت و ئاسۆش زۆر نزیكە. دەبێ‌ گشت هێز و لایەنەكانی تر ئەم رێبازە بكەنە سەرمەشقی خۆیان و كوردایەتی بخەنە جێی بەرژوەندیی شەخسی و حزبی خۆیان. مێژووش گەواهیدەری ئەو راستییەیە كە وڵاتانی زڵهێزیش تا بەرژوەندی تایبەتی خۆیان هەبێ‌ هیچ كات بیر لە دەوروبەریان ناكەنەوە ، بۆ ئێمەی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی بێ‌ دەولًەت كە دوای دەیان ساڵ بووین خاوەن كیانێكی نیمچە سەربەخۆیی یاسایی و دەستووری كە ناحەزان چاویان لە سەر بەردەوام لە ژێر هەرٍەشە و گوشار و پیلانگێریی بووینە . راستە وڵاتانی وەك ئەمەریكاو ئەوروپایی دۆستی كوردن و پشتیوانیی پرسی كورد و بەتایبەت زۆرێك لە سیاسەتمەدارەكانی ئەمەریكا و سەرۆكی ئێستای ئەمەریكا جۆبایدن دۆستی كورد و باش گەلی كورد و شارەزایی خەبات و تێكۆشانییەتی ، بەڵام ، وڵاتێكی زڵهێزی ئەمەریكا تا بەرژوەندی خۆی هەبێ‌ بیر لە هیچ بەرژوەندییەكی تر ناكاتەوە . لە ئێستاشدا ، ئێران لە هەوڵی بەدەستهێنانی مووشەكی وێرانكەر و چەكی ئەتۆمییە كە وەك كارتێكی گوشاری لە ناوچەكە بەكاریان دێنێت ، واشنتن هەوڵی ئەوە دەدات كە لە رێگەی رێككەوتننامەی ڤیینەنناوە رێگری لە بەدەسهێنانی ئەتۆمی بگرێت ، بە پێچەوانەوە ، ئیمپراتووری ئێران و كۆنترۆڵكردنی ناوچەكە ئاستەم دەبێت نەك تەنها ئیسرائیل بەڵكو هەموو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و پرسی كوریش دەكەوێتە مەترسییەوە . چونكە ئیمپراتووری شیعی ، دەبێتە هۆی لاوازكرنی سوننە لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراست و خۆ ئەگەریش ویستیان دەستبەرداری چەكی ئەتۆمی و مووشەكی یان بن ئەوكاتە ، رٍەنگە لەرێگەی مامەڵەكردنێكەوە لەگەڵ وڵاتانی ئەمەریكا و ئەوروپا پرسی كورد بكەوێتە مەترسییەوە ، بۆیە، ئەوە جموجۆڵانەی كە ئێستا لە ناوچەكە بە تایبەت لە لایەن پەكەكە و هەندێك لایەنی خۆفرۆشی تر لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان و رێگریكردن لە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و هەوڵدان بۆ چوون بۆ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی گرنگترین ئەو ئاماژە و مەترسییانەن كە پێوستە ئاگادار بین . سەرۆك بارزانیی بە خوێندنەوەی ژیرانە و هوشیارانە ، لە رابردوو و ئێستاشدا گشت هەوڵەكانی خستۆتەگەر بۆ ئەوەی بە هیچ جۆرێك شەرٍی كورد دژی كورد سەرٍەرایی هەوڵەكانی پەكەكە و هەندێك لایەنی نێوخۆیی كوردستان و شەهیدكردنی پێشمەرگە و كادیری حكومەت و سووتاندنی دارستان و وێرانگردنی گوندنیشنیان ، ئەوا بەردەوام كاری لە سەر یەكریزی و تەبایی نێو ماڵی كوردستانی كردووە و ئەمە جگە لەهەموو ئەو هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسیانەی سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەكە و عێراق و نێودەوڵەتیی تا مێژوو، دەستكەوتەكانی گەلی كورد پارێزراو بێت و كەگەورەترین ئەرك و بەرپرسیاریەتی لە سەر ئەستۆی پارتی و پێشمەرگە و رابەری نەتەوەیی مان هێژا سەرۆك بارزانییە و پێوستە گشت هێزولایەنە نیشیتمانپەوەرەكانیش درك بەو هەرٍەشە و مەترسییانە بكەن چونكە هەمووان لە نێو یەك كەشتییدایین.





ئەم هەواڵە 11917جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad