English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی زۆر خواردنی زەردێنەی ھێلکە 
2021-07-20 [05:27 AM]

ZNA- ھەولێر



ھەرچەندە زەردێنە ھێلکە سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست نەخورا ئەوا زیانی زیاتری دەبێت و لەگرنگترین زیانەکانی زەردێنەی ھێلکە :

• رێژەیەکی زۆر کۆلیسترۆل لە خۆ دەگرێت، لەبەر ئەمە ئەوانەی کێشەی تەندروستیان ھەیە وەک نەخۆشی دڵ و شەکرە نا بێت زەردێنەی ھێلکە زۆر بخۆن 
• تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشک : زەردێنە ھێلکە مادەی کۆلینی تێدایە و ئەم مادەیەش ھۆکار بۆ زیاد بوونی مادەی (میسیل ئامین ئان ئۆکسید) (TMAO) کە دەبێتە ھۆی بەرەنگاربوونەوەی ئەنسۆلین و نەخۆشی دڵ و ریخۆلەکان و جەڵتەی مێشک و شێرپەنجە و گورچیلە . 
• ھەرچەندە زەردێنەی ھێلکە بەھایەکی خۆراکی  زۆری ھەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەی رێژەیەکی زۆر چەوری و کۆلیسترۆل لە خۆ دەگرێت ، لەبەر ئەمە مرۆڤ دەبێت بە وریایی بیخوات . 
• زەردێنەی ھێلکە نزیکە ٥٤ کالۆری لە خۆ دەگرێت و زۆرینەشی پرۆتین و چەورییە و ھەروەھا مادەی ریشالی لە خۆ ناگرێت . 
• رێژەیەکی زۆر چەوری لە ھێلکە دا ھیە و دوو زەردێنە ھێلکە نزیکەی ٩ گم چەوری تێدایە ، لەبەر ئەمە ئەوانەی کێشەی چەورییان ھەیە دەبێت وریا بن لە وەی رۆژانە ھێلکە بخۆن . 
• دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی چەوری لە نێو خوێنبەرەکان و رێگری لەگەیاندنی خوێن دەکات بۆ مێشک و بەجۆرێک لە جۆرەکان ھۆکارە بۆ جەڵتەی مێشک . 
• ھەندێک کەس ھەیە ھەستیارە (حساسیە) لەبەرامبەر ھێلکە ھەیە لەبەر ئەمە دەبێت دەبێت دوورکەوێتەوە لە خواردنی، چونکە لەوانەیە ببێتە ھۆی دروست بوونی پەڵە لەسەر پێستی یا کێشەی دیکەی تەندروستی بۆ دروست دەکات .





ئەم هەواڵە 12739جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad