English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەوڵەتداری و حوکمڕانی
2021-07-26 [04:09 AM]

بارزان خدر جاف


ڪاری دەوڵەتداری و حوڪمڕانی لەهەروڵاتێڪدا لەسەر چەند بنەمایەك دائەنرێت و تەبەنی ئەڪرێت، شڪست و سەرڪەوتنیش پەیوەستە بەو بنەماو ڪارنامەو پلانەڪانی ڪابینەڪە،
🔸 یەڪەم : سەقامگیری دۆخی سیاسی و ئابووری و ڪارگێری دارای و ڪۆمەڵایەتی و هتد
🔸 دوهەم : یەڪڕیزی و یەك هەڵوێستی لایانەڪان لەسەر پرسە گرینگەڪان بەتایبەت ئەو لایانانەی بەشداری ڪابینەی حڪومەتن، 
🔸 سێهەم : بەهێزڪردنی ژێرخانی ئابووری بەهێز و بوونی داهاتێڪی گونجاو بۆ ووڵات
وەك ئەو گوتە جوانەی شەوڪەت شێخ یەزدین
(دەڵێت ڪاتێك دارای و ئابووری بازار سەقامگیر بوو، ئەوا دۆخی سیاسیش سەقامگیردەبێ،) بۆیە وەك لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە لەنەبوونی،ئەم خاڵانە و  پشتیوانی نەڪردنی هەر یەڪێ لەم خاڵانە حڪومەت و دەوڵەت توشی داڕمان و لاسەنگبوون و  توشی قەیرانگەلێك دەبێت، بۆیە لەنەبوونی بناغەیەڪی پتەوی ئیدارەدان و بەڕێوەبردن هتد ئەمانە دەرهاویشتەی خراپی حڪومڕانین لە ڪابینەڪانی تری حڪومەتی هەرێم و لەتڪردنی حڪومەتی ڪوردستان و چەند لەمپەرێڪی تری ناوخۆیی و ئیقلیمی و دوەلی، بۆیەشە هەنوڪە لەو ڪابینە نوێیەدا ڪۆمەڵێك ڪێشەو گرفت سەریان هەڵداوە ڪە پێموایە ناشارەزایی و چەندین خاڵی تر هۆڪارن بۆ ئیدارەدانی ووڵات ڪە لە ساڵانی ڕابردوو بەو پێیەی ووڵاتمان لەنەبونی سیستەمێڪی ئیدری و سیاسی و نەبونی سیادەو و دەوڵەت بوون، و لە ڕوی هەرێمیایەتی و ناوخۆیشەوە واقیع و دیفاڪتۆ حوڪمی ڪردووە و بەردەوامیشە چەندین ڪێشەو گرفتی گەورەی بەرهەمهێنا و دروستڪردن و بەردەوامیشە، ئێستاڪەش دوای دەرڪەوتنی سەر و بنی گرفتەڪان،ڪە بارگرانیەڪی زۆرە لەبەردەم حڪومەت و  ڕێگریشن لەبەردەم پێشوەچونی ڪوردستان و خەڵڪەڪەی، هەربۆیە مایەی خۆشحاڵیە ڪە هەوڵی هەمەلایانی جدی دەدرێت بۆ بنەبڕڪردن و نەهێشتنی ئەوگرفت و گەندەڵی و ڪێشانە ڪە ساڵانێڪە بونەتە مۆرانە بۆ خەڵڪی ڪوردستان هەربۆیە یەڪەم بەرهەمی ئەو هەوڵ و چاڪسازی و گۆڕانڪاریەڪان ئەمڕۆ بیستمان و بینیمان ڪە لێبڕینی مووچە ڪۆتای پێهاتووە ڪە پێشموایه بڕی لەو جۆرە بوێری و جورئەت و ڕاستگۆی گەرەڪە وە بڕیارە قورس و گەورەڪانیش پیاوی گەورەو عاقڵ ڪراوەی سیاسیانەی لێزانی گەرەڪە نەك هاش و هوش و لاتپاڵاوانانی پشت لاپتۆب و ناو فیسبووك،

🔸 هەروەك نیڪۆلۆمەڪیا ڤیلی دەڵێت : 
هیچ بابەتێك لەڪرداردا باریڪتر و لەڪاتی ئەنجامدانیدا ترسناڪتر و لە بەدەستهێنانی سەرڪەوتندا چێگەی گومانتر نیه لەوەی ڪە مرۆڤخۆی بە ڕێنیشاندەر و بڵاوپێڪەرەوەی چاڪسازی و گۆڕینی یاساڪان و بنەمای نوێ لەوڵاتێڪدا بزانێت لەبەرئەوەی ڪەسێك دامەزرێنەری گۆڕانڪاری چاڪسازیەڪی لەو چەشنە بێت وەلێ دوژمنایەتی یەڪی زۆر بەلای خۆیدا ڕادەڪێشێت، ئەم چاڪسازیەش تەنیا ژمارەیەڪی ڪەم پشتیوانی لێدەڪەن ڪە ڕەنگە ئەو چاڪسازیە بۆ حاڵی ئەوان باشتر بێت ئەم بێلایانیه بەشێڪی ئەگەرێتەوە بۆ ترسی ئەوان لە نەیارەڪانی خۆیان ڪە یاسا پشتیوانیان لێ ئەڪات و بەشێڪی دیڪەشی ئەگەرێتەوە بۆ جێی متمانە نەبوونی مرۆڤ ڪە ئامادەنیە هیچ شتێڪی نوێ قبوڵ بڪات مەگەر ڪاتێك نەبێت ڪە ڕووداوەڪانی دواتر ڕاستی و دروستیەڪەی بسەلمێنێت وە لەهەرڪاتێڪدا ڪە نەیارانی گۆڕانڪاری و چاڪسازی نوێ هێرش بڪەن، هێرشەڪەیان هاوڪات ئەبێ لەگەڵ ڕوحێڪی دەمارگیرو ئەگەر ئەوانی دی بەشێوەیەڪی لاواز بەرگری لەخۆیان بڪەن هەم خۆیان و هەمیش بەرژەوەندیەڪانیان ئەڪەوێتە مەترسیەوە
بۆئەوەی باشتر ئەو بەشە باشتر ڕونبڪەینەوە ئەبێت بزانین ڪە پێشەوای چاڪسازی و گۆڕانڪاری بەتەنهایی ئەو گۆڕانڪارییە ئەنجامدەدەن یاخود پێویستیان بەهاوڪاری ڪەسانی دیڪەش هەیە، بەمانایەڪی دیڪە لە ئەنجامدانی هەر گۆڕانڪاریەك و چاڪسازیەك یان ئەوەتا بە تڪاو و ڕجا ئەبێت، تاڪو مەبەستی خۆت ئەنجامبدەیت  یاخود ئەبێت پەنا بەریتە بەر هێز ئەگەر بەڕێگەی یەڪەم بێت ئەوا لەم ڕێگەیەوە ڪەس بەمەبەستی خۆی نەگەیشتووە هەرگیز لە تاقیڪردنەوە بەسەرڪەوتووی نەهاتۆتە دەرەوە بەڵڪو هەمیشە دەرەنجامی خراپی بەخشیوە وەك ئەگەر پشت بەتاوانی خۆی ببەستێت و پەنا بەرێتە بەر ناچارڪردن ئەوا ڪەمتر هەڵە ئەڪات ڪەواتە من ئەگەمە ئەو دەرەنجامە ڪە تەواوی ئەو پێغەمبەرانەی ڪە چەڪداربوون سەرڪەوتنیان بەدەسهێناوە ئەو پێغەمبەرانەش ڪە چەڪدار نەبوون شڪستیان هێناوە و نەماون، سەرباری ئەوەی باسی لێوەڪرا ئەبێت ئەوەش بڵێین ڪە سروشتی خەڵك ڕەنگاو ڕەنگە و چەند ئاسانە وایان لێبڪەین ڪە مەیلیان بۆ ڪارێك هەبێت هەندەش گرانە ڪارەڪان ئەبێت بە شێوەیەك ڕێك بخرێن ڪە ئەگەر خەڵك بە میل و ڕەزای خۆیان باوەڕ نەڪەن ئەبێت بەزۆر و توند و تیژی ناچاربڪرێن ڪە باوەڕو متمانە بڪەن، هەربۆیە گۆڕانڪاری و چاڪسازی و پاڪسازی بەتەنیا ناتوانرێت ئەنجامبدرێت پێویستی بە دەستە جەمحی و ڪۆدەنگی هەیە ڪە پێویستە هەمووان بەئەو پەڕی بەرپرسیاریەتیەوە مامەڵا بڪەن بتوانرێت ڪۆتایی بە قەیران گەلاڪان بهێنرێت ڪەچەندین ساڵا بەرۆڪی ڪوردستانیانی گرتووە.





ئەم هەواڵە 4276جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad