English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەردەمی نكۆڵی كردن لە مێژوو،شووناس كوردوكوردستان بەسەرچوو..
2021-08-05 [07:42 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


ناحەزانی گەلی كورد خەیاڵیان خاوە. ئەو سەردەمە ڕۆیی نەتەوەیەك مافی نەتەوەیەكیدی بەزەبری هێزو تۆقاندن مافەكانی زەوت بكات و سەروەتوسامانی بەتاڵان بەرێت هەموئازادیەكانی پێشێل بكات سەردەم سەردەمی دایەلۆگ‌و گفتوگۆی دیموكراسیانەیە‌و پێویستە مافەكانی ئەو گەلە ستەمدیدەیە لەچوارچێوەی دانیشتن‌و لێكتێگەیشتن چارەسەربكرێت‌و سەردەمی لولەی تفەنگ‌و دەبابە‌و فڕۆكە‌و گەمارۆدان و لەسێدارەدان وتیرۆر كۆتایی هاتووە هەڵویستی هەرلایەنێك یان كەسێك دەربارەی مافی رەوای گەلانی ژێردەست لەبریاردانی مافی چارەنوسدا وەها خراپ بێت ناتوانن باوەریان بەئازادیی و مافی چارەی خۆنوسینی گەلان هەبێت. ئەوەی لێرەدا پێویستە لەسەر گەلی كورد بێدەنگ نەبوونیەتی لە هەڵوێستی كردەوەی نامرۆڤانە ونادیموكراسیانەی وڵاتانی دژی مافی چارەی خۆنوسینی گەلی كوردە ئەبێت كورد بۆخۆی دەنگ لەسەر چارنووسی خۆی بدات ئەگەرئێمە بروامان بەیەكسانی مافی هەموو نەتەوەیەك هەبێت بەبێ جیاوازی لەزاڵبونیان بەسەرچارەنووسیی خۆیاندا هەر ئەم بیرو بروایەش دەگەێنێت كەجیابونەوەی سنوری هەموگەلە ستەم دیدەكان لەقەوارەی نەتەوایەتی خۆیاندا وەك دەوڵەتی سەربەخۆ مافێكی زۆر دیموكراسی و سروشتیە كە هیچ زیانێك ناگەیەنێت بەرەوتی برایەتی وهاوخەباتی گشت گەلان بۆ پێشكەوتن و سەرفرازی و چەسپاندنی مافی مرڤ دامەزراندنی سیستەمێكی پێكەوەژیانی ئاشتیخوازانە بۆ گەلان . بەرادەیەك ئەوەندە دیموكراتیی بێت كەسەرنجی خۆرئاواو ئەمریكا بەلای خۆیدا رابكێشیت ببێتە پشتو پەناو داكۆكیكار وە رێخۆشكەریش بێت بۆپارچەكانی تر كوردستان هەروەها هەڵدان بۆ پتەو كردنی بنەمای ئابووری هەرێمی كوردستان راكێشانی سەرنج وڵاتانی دەرەوە بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لەكوردستاندا و دەرهێنانی نەوت و گەشەپێدانی ئەوكەرتەو سەرجەم كەرتە ئابووریەكانی تر لەهەرێمدا تابتوانین وردە وردە موقەوەماتی بوون بەدەوڵەت دروست بكەین و وە لەورێگایەوە فشاری وەهابخەینە سەرحكومەتی ناوەند تاناچاری بكەین ملبدات بۆ داخوازیەكانی گەلی كورد كەئەمەش مافێكی سرشتیە وەهەنگاوێكە لەرێبازی رزگاری و دیموكراتی و مافی چارەی خۆنوسین .. خەباتی كورد بۆ مافی چارەی خۆنووسین هێشتا بەردەوامە گەلی كورد لە ماوەی دەیان ساڵی خەباتدا هەنگاویی سەخت و قەیراناوترین قوناخ پەریوەتەوە ، ئیتر مەحالە پەكی بكەوێت و ریسەكەمان لێ ببێتەوە بە خۆری دەوڵەتبوون مافێكە رەوایە و ئەمە پڕسێكی مێژووی نیشتیمانیەهیچ خانەوادەیەك كورد نیە قوڕبانی نەدابێت بۆ ئەم مافە. پێوستە گشت هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكان چڕ بكرێنەوە ،چونكە ئێمە خاوەن كارتێكی بەهێزی گەلی كوردین ئەویش "بەڵی بۆ سەربەخۆییە" ، هیچ هێز ووڵاتێك ناتوانێ‌ ئەو ماافە نادیدە بگرێ‌ ،چۆن پێداگربووین بۆ سەربەخۆیی دەبێ‌ بە هەمان شێوەش پێداگر بین بۆ بەدەسهێنانی دەوڵەتی كوردی.. كوردستان لە 25/ 9/ 2017، ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی ئەنجام دا، كە تەواوی ناوچە كوردستانییەكانی ناسراو بە ناوچە كێشە لەسەرەكانیشی گرتەوە، لە ئەنجامدا زۆرینەی هەرە زۆری دەنگەكانی بۆ سەربەخۆیی بوو، كە گەیشتە زیاتر لە92.7%ی دەنگی بەشداربووان، بەڵام بەغدا بەبێ پاساو و بە زەبری هێز رووبەڕووی بووەوە و هێرشێكی سەربازیی بەرفراوانی كردە سەر ناوچە كێشە لەسەرەكان و چەندین رێوشوێنی دیكەی سزادانی گرتە بەر. بە پێی هەموو پەیماننامەی نێودەوڵەتییەكان گەلی كورد مافی مێژوویی هەیە، مافی چارەی خۆنووسینیشی هەیە، ریفراندۆمیش دەریخست، كە گەلی كورد ژیان و ئازادیی دەوێت.ئەنجامەكانی ریفراندۆم زۆر روون بوون، كە گەلی كورد لەگەڵ ئازادی و دیموكراسی دایە، لەسەر هەمووانیش پێویستە رێز لە مافی چارەی خۆنووسینی گەلان بگرن، گەلی كوردیش لەم ریفراندۆمەدا ئازادی و سەرفرازی و دەستدرێژینەكردنە سەر مێژوو و مافەكانی ویست. بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوایی ئەمریكاو هەموئەو وڵاتانەی داكۆكی لەدیموكراسی و ئازادی گەلانی ژێردەستی دەكەن وەبەهیزكردنی پەیوەندیە ئابووریەكان لەگەڵ وڵاتان و هەموو كۆمپانیاكانی جیهان هینانیان بۆوەبەرهەم هینانی پرۆژەو كردنەوەی نوسینگەیان لەكوردوستاندا ئەمانە وادەكەن وەك چۆن ئێستا هەرێمی كوردستان بە گشت توانا دیپلۆماسی و سیاسییەكانی كار دەكات بۆ زیاتر بە هێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان تا وایی لێدێت بەرژەوەندی ولاتانی جیهان لەكوردوستاندا زیاتربێت ئێمەی گەلی كوردوستانیش زیاترمافەكانمان پاریزراودەبێت و چیتر پیلانگێری و گەمارۆكانی وڵاتان نەتوانن بەربەست لە بەردەم مافەرەواكانی گەلی كورد جێبەجێ بكەن .





ئەم هەواڵە 10123جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad