English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و باررانی هەمیشە پێشەنگ لە پاڕاستنی کورد و ناسنامەکەی
2021-08-05 [03:16 AM]

نوسینی : سەگڤان هالو


پارتی و باررانی لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا بە شێوەیکی گشتی ڕۆلێکی زور گەورەیان بینیوە لە پاراستنی کوردو خاکی پیروزی  کوردستان  و هەمیشە پێشەنگ بوونە لە بەرگریکردن لە کەڕامەت و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان

   ڕۆژێک لە ڕۆژان چۆکیان دانەناوە بۆ هیچ ناحەزۆ نەیارێک و هەرگیز سازشیان نەکردووە لە سە بستێکی خاکی وڵاتەکەمان 

وەلاپەڕەکانی  مێژووی سیاسی سەدەی ڕابردوو گەواهیدەری ئەم ڕاستیەن

پارتی و باررانی سەرباری ئەوەی کە ڕۆبەڕۆی دۆژمنی زور سەرسەخت و دڕندە بۆنەتەوە لە سەر ئاستی ناوچەکەمان و بە تایبەت دەوڵەتە هاوسنۆرەکانی کوردستان

 بەڵام لە سەر بنەمای ئەقڵانیەت و سیاسەتێکی حەکیمانە کەی پێویست بۆبێت شۆڕەش و ڕاپەڕێنی چەکداریان بەرپاکردووە و کەی دەرفەتی ئاشتیش هەبۆبێت بۆ یەکلاکرنەوەی ناکوکیەکان هەمیشە پڕۆسەی ئاشتی لە ئەولەویەتی ستڕاتیژی پارتی و باررانی دا بووە هەتاکۆ ئەمڕۆ

دوژمنانی کوردستان چ لە سەر ئاستی هەرێمی و ج نێوخوویی هەمووکات پارتی وبارزانیان بە ئامانج گرتووە 

چۆنکە لە مەنهەج و ڕێبازی پیروزی بارزانی باوکدا خۆچەماندن و سازش  کردن لە سەر حیسابی دووزی ڕەوای نەتەوەکەمان نەبووە و نابێت 

 هەرگیز ژیانی سەرشۆڕیان قەبۆڵ نەکردووە و نایکەن هەروەک جەنابی سەرۆک باررانی زور جار لە وتەکانیدا فەرمۆیەتی:

( من مردنی سەربەرزانە و شەڕەفمەندانە هەڵدبژێرم  و  خۆم ناچەمێنم بۆ هیچ ناحەزۆ داگیرکارێکی کوردستان)

بێگۆمان حزبی سیاسی و ڕێبازەکەی  دەبێ بەم شێوەیە بێت هەموو کات ئامادەی بەرگریکردن و قوڕبانی دان بێت و باجەکەشی هە چەند قوڕس بێت

پارتی و بارزانی لە گشت قۆناغەکاندا وەکۆ سەرچاوەی کوردرایەتی دەرکەوتووە 
 گشت نەیارانی سەنگەریان  لێ گرتووە و دەگرن

 چۆنکە بە قەڵایێکی پۆڵایینی کوردایەتی دەزانن بە شێوەیلک گەر دوژمنان بیانتوانیبوایە ئەم قەڵایە لە سەر ڕێی خۆیان هەڵگرن دەمێک بوو شتێک نەمابوو بە ناوی کورد و کوردستان

تاکە حزب و ڕێبەریش کە جێگەی متمانەی کورد  بێت بە گشتی  پارتی و باررانیە

ئەگەر بپرسیین بۆچی؟

لە وەڵامدا دەڵێیین 

پارتی و باررانی هەموو شوڕەش و ڕاپەڕینەکانی چ لە قوناغی چەکداری و چ لە سەردەمی شارستانی دا 

 تێکۆشاوە و قۆڕبانی داوە ناکۆ ئیڕادەی سیاسی گەل و نەتەوەکەی لاواز نەبێت و کەڕامەت و ناسنامە کەی پارێزراو بێت 

کەواتە دۆزی کورد لە دەستێکی ئەمین دایە و هیچ کات سازشی لەسەر ناکرێت وەک بنەمایێکی جێگیر لە لایەن پارتی و بارزانیەوە

 مانەوەی سەنگی بە هێزی  پارتی و بارزانیش لە نێو گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا واتە مانەوەی کوردو خاکی پیرۆزی کوردستان





ئەم هەواڵە 10225جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad