English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ساڵیادی كارەساتی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان
2021-08-06 [11:10 AM]

نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی


3ى ئابى2014 یادی رۆژێکی رەش وخەمناكە لە مێژووی خەڵکی کوردستان ، كه‌ لەم بەروارەو رۆژانی دواتر تیرۆریستانی داعش دوور لەھەموو بەھا مروییەكان ،هێرشێکی دڕندانەیان کردەسەر قه‌زای شنگال و کچ و ژنانی کوردانی ئێزدییان بەبارمتە بردو پیاوو گەنجانیشیان زیندەبەچاڵ کرد. ھەرچەندە بەدرێژایی مێژوو ئێزیدیەكان نەھامەتیان دیوەوبەرگریان لەبوون وكەلتوری خۆیان كردوە . لەھەمان كاتیشدا ئێزدیەكان بەشێكی دانەبراوی گەلی كوردستانن وبەھیچ شێوەێك لەكوردستان دانابرێن ،كۆمەڵكوژیی ئەم جارەشیان بەشێكی دیكەیە لە كۆمەڵكوژی وجینوسایدەی بە درێژایی مێژوو دەرحەق بەگەلی كوردستان كراوە. پێویستە سالانە لەگەل یادكرنەوەی ئەو ڕۆژە ڕەشەیە ئاماژە بەقارەمانییەتی وبەرخۆدانی پێشمەرگەی كوردستان بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك مسعود بارزانی بكەین . كە ئەوەی تیرۆرستانی داعش ویستیان بیروخێنن ولە ناوی بەرن پێشمەرگە پاراستی ودووبارە بنیاتی نایەوە ھەر لەبەر گەورەیی ئەو مەرگەساتەیەش بوو پەرلەمانی کوردستان له‌دانیشتنی ژماره‌(3)ى نائاسایی خۆیدا له‌ڕێكه‌وتی 2019/8/3، رۆژی 3ى ئابی 2014ى وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییه‌كانی دیاریكرد، بۆئەوەی لەڕووی یاساییەوە زەمینەسازی بکرێت بۆ قەرەبوو کردنەوەی خەڵکی شنگال و قوربانییەکانی. وەلەئێستاشدا ئامادەكاری دەكرێت بۆپەسندكردنی پرۆژە یاساێك بۆدانانی دادگای تاوانكاری تایبەت بەتاوانەكانی داعش بۆدادگایكردنی ھەموو ئەو تیرۆرستانەی كە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییان كردوە،بۆ بە جینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژییەكانی داعش . لەم یادە خەمناك وماتەمەیەدا جێگای خۆیەتی سلاوو رێز ئاراستەی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان بكەین كەسەڵماندیان پارێزەی كوردستان ومرۆڤایەتین. سلاو لەگیانی پاكی شەھیدانی شەنگال وسەرجەم شەھیدانی كوردستان كەلەسایەی خوێنی ئەواندا ئازادین .





ئەم هەواڵە 11185جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad