English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕابەرایەتیی بارزانیی پێناسەی نەتەوەیەك بۆ خاك، ئاڵا ، خۆراگری ..
2021-08-09 [04:56 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


دوژمنان وداگیركەرانی كوردستان بە درێژایی مێژوو دوێنی و ئەمڕۆ خەباتیی گەلەكەمان ، هەمیشە ویستە رەوا و ستراتیژییەكان و لە پاڵیشدا رابەر و سەركردە تێكۆشەرو خەباتگێركانی كوردستانیان بەردەوام كردۆتە نێو سێرەی پیلانگێری و تیرە ژەهراوییەكانیان و هەموو هەوڵیكی نەزۆك و قرێژیان داوە تا بەربەرست لەبەردەم كاروانی خەبات و تێكۆشانمان دروست بكەن . یەكێك لەو پێشمەرگە،ڕابەر و سەرۆكە تێكۆشەر و فیداكار و نیشتیمانپەوەرانە سەرۆك مسعود بارزانییە ، كە هەڵسوكەوت و خەسڵەتە نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەرییەكانی پێناسەن بە خاك ، ئاڵا و سەربەخۆیی و خۆراگریی نەتەوەیەكی ستەمڵێكراو و شەهیدپەوەر كە نموونەی كەسایەتیی كارێزمایی یان كەم وێنەیە و وەك ئەستێرەیەكی درەشاوە لە نێو ئاسمانی خەبانی كوردایەتیی و شانازییەكی هەمیشەیی بۆ نەتەوەكەمان بە شانازیی دەمێنێتەوە و ئاستەمە جارێكی تر كەسایەتیی بەرێزیان دووبار ببێتەوە . مێژوو گەواهیدەری ئەو راستییەیە و كەسایەتیی و پێشمەرگەیایەتیی و خەباتی بەردەوامیان پێوستی بە هیچ بە شان و باڵ گووتیی دا نییە ، بەڵكو كردەوەكان ، شەونخوونی و خۆشەویستی بۆ نەتەوە و نیشتیمانەكەی ئاماژەن تایبەتمەندبوونی رابەرایەتیی بەرێزیان كە چیا و دەشت و دۆڵ و ئەشكەوت و لووتكەی بەرزی چیاكان ئاماژەیەكی ئەو راستییەن. هەروەها كەسایەتیی متمانەپێكراویی بەرێزیان لە رووی سیاسی ، دیپلۆماسی و پێشمەرگەیایەتیی لە سەر ئاستی كوردستانیی ، عێراقی و هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتیی ئاماژەن بە پێگە و كەسایەتیی جەنابیان بەتایبەت كە لە كاتە سەخت و هەستیارەكان و لە كاتی پرسیارە بێ‌ وەڵامەكاندا و دۆزینەوەی چارەسەر سەرۆك بارزانی و بارەگای بارزانیی باشترین وگونجاوترین شوێنە .بۆیە، دەتوانین بڵێن كە رابەرایەتیی و كۆتا بریاریش هەر دەگەرێتەوە بۆ لایی پێشمەرگە، بارزانیی. لە ماوەی پەنجاونۆ ساڵ خەبات و تێكۆشانی بێ‌ وچانی سەرۆك بارزانیی ، بە چەك و هیممەتی پۆڵایینی داكۆكیكاری توند بووە بۆ بەدەسهێنانی مافەرەوا زەوتكراوەكانی نەتەوەكەی و هەر شوێنكی ئەم كوردستانە دیار بكەیت شوێن دەست و پێی پێشمەرگایەتیی و خەباتیی پێشمەرگەیایەتیی سەرۆك بارزانیی پێوە دیارە و لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییشەوە ، چەندین ساڵە لە هەر شوێنكەوە دەرفەت هەبوو بێت كاری بۆ ناساندن و گەیاندنی پەیامی رەوایی گەلەكەی بۆ وڵاتانی ناوچەكە و دوونیا كردووە . بارزانی رابەر، هەر لە یەكەم ڕۆژی پێشمەرگایەتی ، لە خەمی هاوسەنگەران و نەتەوەكەی بووە ، خەبات و فیداكاری بۆ گەل و نیشتیمانەكەی پێش هەموو بەرژوەندییەكی تر بووە ، ئەوەش تایبەتمەندی سەرۆك و سەلمێنەری ئەو ڕاستیە كە ئەوەی سەرۆك بێت دەبێت پێشمەرگە بێت، خەسڵەت و رەفتار و و بیروبۆچوونەكانی، پڕاوپڕ پێشمەرگەبێت و ئەمەشی بە كردار سەلماندووە وەك ھاوسەنگەر و ھەڤاڵانی شاھێدی ئەو ڕاستیەن. سەرۆك بارزانیی لە مێژوویی پێشمەرگایەتیی و ئەمرۆش دا خاوەینی چەندین داستانی نەبەردی و قارەمانیی بێ‌ وینەیە و بەهۆی نەخشە و ستراتیژی گونجاو و ژیرانە توانیوێتی سەركەوتنی گەروە بە سەر دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان بهێنێت و بەتایبەت ئەگەر ئاماژە بۆ شەڕی جیهانی تیرۆریستانی داعش و ئینجا داستانی بەرگری پردێ‌، سحێلا و مەحموودیە بكەین ، كە پێشمەرگەبوونی سەرۆك بارزانیی هەمیشە قەڵایەكی پۆڵایین ، رٍابەری ئەنفاڵكراوان ،كەسوكاری كیمیابارانكراوان و هەزاران شەهیدە و هیوای دڵسۆزان و پێشمەرگە و نەتەوەیەكە ..





ئەم هەواڵە 10435جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad