English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆکارەکانی قەبزی منداڵان 
2021-08-11 [04:02 AM]

ZNA - ھەولێر




لەوانەیە ھەندێک جار ھۆکارێکی دیاریکراو نەبێت بۆ قەبزی منداڵ ، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ھەندێک ھۆکار ھەن کە وا دەکەن منداڵ تووشی قەبزی ببن لەوانەش : 

• منداڵەکە ناچێتە ئاودەست ، ئەمەش ھۆکار زۆری ھەیە لەوانە ، منداڵەکە بە ئارەزووی خۆی ئەو کارە ناکات و دەیەوێت بەردەوام بێت لە یاریکردن ، یاخود پێشووترھەستی بە ئازار کردووە و ترسی لە دووبارە بوونەوەی حاڵەتەکە ھەیە ، ئەمەش ھێندەی دیکە کارەکە قورستر دەکات ، ھەندێک جاریش بەھۆی ئەوەی ئاودەستی قوتابخانەکان پاک نین و منداڵەکە ناچێتە ئەو شوێنانە . 
• قۆناغی گواستنەوەی منداڵ لە شیردانی سروشتی بۆ شیردانی قووتوو، ئەو منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆنەوە کاری پیسایی کردنیان ئاسانترە لەو منداڵانەی شیری قووتوو دەخۆن . 
• خواردنی ئەو خۆراکانەی کە مادەی ریشالی تێدا نییە و ھەروەھا کەمی شلەمەنی لە لەش و ھەندێک ئەو منداڵانەی شیرینی زۆر دەخۆن زیاتر تووشی قەبزی دەبن . 
• توشبوون بەھەندێک نەخۆشی کە دەبنە ھۆی قەبزی لەوانەی تووشبوون بەکەمی کاری رژێنی دەرەقی کە دەکرێت لەتەمەنێکی بچووک دەست نیشان بکرێت ، ھەروەھا ئەو منداڵانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە ، یاخود کێشەیان لە کۆئەندامی دەمار ھەیە زیاتر تووشی کێشەی قەبزی دەبن 
• ئەو منداڵانەی تووشی شەلەلی بوونە زیاتر مەترسی قەبزیان لەسەرە بەھۆی ئەوەی جولەیان کەمترە . 
• ھەروەھا ئەو منداڵانەی زۆر بەرکەوتەیان لەگەڵ مادەی رەساس ھەیە زیاتر رووبەرووی کێشەی قەبزی دەبنەوە. 





ئەم هەواڵە 9079جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad