English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی هەردەم بە پێشەنگی لە كوردایەتی،قوربانیدان و بەرپرسیاریەتیی دەمێنێـەوە ..
2021-08-15 [10:17 AM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى


كاتی ئەوە نەهاتووە تۆزقاڵێك بە بیروهزری خۆپەرستانە و دڵی پر لە رٍق و كینەتان بە رانبەر پارتی وبارزانی چیایی سەركێش و پۆڵایین دا ، بچنەوە و چونكە مێژوو گەواهیدەری ئەو رٍاستییەیە ، زۆرێك لە دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان كۆسپ و پیلانگێری و هەوڵی زۆر بێهودەیان دا بۆ لابردنی پارتی دیموكراتی كوردستان كە هەمیشە وەك گەورەترین كۆسپی بەردەم پیلانە شوومەكانیان بوو ریسوار و شكست خواردبووبوون .. پارتی دیموكراتی كوردستان لە مێژووی شۆڕش و بەرخۆدان و دامەزراندنییەوە تا ئێستا چەندین هەورازو نشێوی سەخت و دژواری بڕیوە و نەیارەکانی چ دەرەکی و چ نێوخۆیی هەرجارە بە پاساوێک پەلامارو هێڕشیان کردۆتە سەری بەڵام وەک هەمیشە شکستیان هێناوەو کۆی پیلان و بەرنامەکانیان لە دژی پارتی پوچەڵ کراوەتەوە . ئێستا کە پارتی لە لوتکەی سەرکەوتن و گەشەکردندایە و تاکە هیواو ئومێدی گەلێکی خاوەن ئیرادەی لەبن نەهاتووە. رابردوو و ئێستای كورد لە سایەی رێبازی كوردایەتیی و كۆڵنەدان پرە لە شانازیی و سەروەری كە دۆستان ودوژمنان باش دەزانن ،هۆكارەكەشی پێداگریی لە سەر مافەرەواكانمان و پاشگەزنەبوونەوەیە لە سەر پرسە نشیتیمان و نەتەوەییەكانمان .پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان پارتێكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬خاوەن مێژوو و خاوەن رابردوویەكی‮ ‬پاك و بێگەردە و پارتێكی‮ ‬خوڵقینراو بۆ خزمەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان كە بە درێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬كەد هەمیشە قوربانی‮ ‬داوە بۆ ئەوەی‮ ‬كوردستانیان بە تێكڕا بە ئارامی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬بژین و ئاوەدانی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬بوونی‮ ‬هەبێت.بۆیە گرنگ و پێویستە هەمووان لە سەرتاسەری‮ ‬كوردستان شانازی پێوە‮ ‬بكەین كە پارتێك هەیە توانیویەتی‮ ‬هەمیشە پێشەنگ بێ لە خزمەت و بەرخودان و قوربانیدان بۆ ئەوەی‮ ‬كوردستان دەبێت‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬ مێژووی دوور و نزیكی بوونی پارتی لە سەنگەری كوردایەتی و كۆڵنەدان گەواهیدەری ئەو رٍاستییەكە ، بە هۆی پێداگری و هەوڵی بەردەوامی خەبات و تێكۆشانی لە پێناو مافە نەتەوەیی و نیشتیمانەییەكانی بەردەوام رووبەرووی پیلانگێری و تیرۆر و گەلەكۆمەكەی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیی و نێوخَۆیی زۆر بۆوە بەڵام زۆر بە باوەری پتەوەیی كوردانە و هەڵوێستی نەگۆریی و بوونی پشتیوانیی گەلی كوردستان ، توانیی هەموو ئەو پیلانگێریانە تێكبشكێنێت . ئەگەر ئاماژە ، بە سێ‌ دەیەی رابردوویی حكومرٍانی هەرێمی كوردستان بكەین ، پارتی باجی گەورەی بەخشیووە و لە پێناو چەسپاندنی مافەرەواكانی گەلی كورد ، چەندین جار و لە چەندین هەڵبژاردن ئامادە بووە قوربانیی بەدەنگی پارتی بدات ، تەنها لە پێناو ئەوەی دوژمنان دڵخۆش نەبن و هەست بەوە نەكەن كە هێزولایەن لە پێناو كورسی و پۆستێك ئامادەیە ، هەموو دەستكەوتەكان لە بارببات و نائارامی و گرژی دروست بكات ،، لەگەڵ هەموو ئەو خۆراگریی و بەرپرسیاریەتییانە ، پارتی دیموكراتیی كوردستان بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانیی ، بە سەركەوتوویی و سەربڵندی مایەوە و هەر پێشكەوت و هەنگاوەكانیشی هەر بەرەوە پێشەوەن . ئەو سەركەوتن و خۆراگرییە و بەكردەوە خزمەتكردنی هاوڵاتیانیی و بەرپرسیاریەتیی لە كاتە هەستیارەكاندا ، دوژمنان و ناحەزانی تووشی هیستریا كردۆتەوە ، تا بە ئێستاش گەورەترین كۆسپی بەردەم رێگەیان هەر پارتی و بارزانیی و تا لە دەرفەتێكدا ، گورزێكی لێبدەن و دوژمنان دڵخۆش بكەن لە پێناو ئەو رق و كینەیەی كە دەیان ساڵە لە نێو رۆح و خوێنی پیسیان دا بوونی هەیە .. پارتی‮ ‬بە رێبەرایەتی‮ ‬پێشمەرگە و سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬باشترین و شیاوترین پارتە و لایەنە كە بیكەین بە نوێنەری‮ ‬راستەقینە و پێشڕەو بۆ ئەوەی‮ ‬جارێكی‮ ‬تووشی‮ ‬ئەنفال و كیمیاباران و دەربەدەری‮ ‬و ماڵ وێرانی‮ ‬نەبین‮. ‬بە هۆكاری‮ ‬ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەرۆكەكەی‮ ‬خاوەنی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانن و هەر پارتیش بوو توانی‮ ‬بە رابەرایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬تەحدای‮ ‬جیهان بكات و بە دونیا بڵێت ئێمە میللەتێكی‮ ‬مەزلوم و خاوەن مافین و دانەوێ سەربەخۆ بین‮. ‬پارتی‮ ‬ئەو حزبەیە كە وەك چیاییەكی پۆڵایین لە بەردەم داگیركەران وەستایەوە و تێكشكێنەری‮ ‬خەونی‮ ‬ناحەزانی‮ ‬كورد و كوردستانە و توانی‮ ‬پلانی‮ ‬گڵاوی‮ ‬دوژمنان لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر تێكشكێنێت و خاك و سەروەری‮ ‬كوردستان بپارێزێت لە كاتێكدا چەندین لایەنی‮ ‬تری‮ ‬بەناو كوردی‮ ‬دژی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان و هەبوونی‮ ‬قەوارەیی‮ ‬سیاسی‮ ‬و حكومڕانی‮ ‬كوردستان بوون‮. زۆرێک لە نەیارە تازە هەڵکەوتوەکانی دەیانەوێت مێژووی دۆڕاوی ئەوانەی پێشی خۆیان لە گەڵ پارتیدا دووبارە تاقی بکەنەوە بە ئامانجی لاوازکردنی لە هەڵبژاردنی داهاتودا ئەویش لە ڕێگای بەستنی هاوپەیمانیەتی و جێهێشتنی بازنەی هەڵبژاردن بۆ یەکتری و چەندین جۆری تری گەلەکۆمەکی ، بێ ئاگا لەوەی پارتی هەڵقوڵاوی نێو خەڵکە و خاوەن سەرمایەیەکی لەبن نەهاتوی جەماوەریەو هەمیشە لە نوێ بونەوەدایە و با چاوەروانی ئەم ڕاستیەش بین كە جگە لە گەواهی هەڵبژاردنەکانی ڕابردو هەڵبژاردنی داهاتوو بکەین بە سەنگی مەحەک و هەموو ئەو پیلانگێرییانەی دوێنی و ئەمرٍۆش ناتوانن ببنە بەربەست لە بەردەم كاروانی پێشەنگی كوردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانە ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬





ئەم هەواڵە 10318جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad