English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی، ڕەشماڵێكی كوردپەوەری وپێكەوەژیان ونیشتیمانپەوەری ..
2021-08-17 [10:45 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پارتی دیموكراتی كوردستان  قوتابخانەیەكی بیروهزری نیشتیمانی و نەتەوەییە و، كە خاوەن مێژووییەكی 75 ساڵەیەیە بە مێژوویەكی پر سەروەری و شانازی لە سەر ئاستی ناوچەكە و عێراق و هەموو كوردستان .خاوەن ئەزموون و مێژوویەكی پڕ  داستانی ڕاستەقینەی مەردایەتیی و شكۆمەندییە بۆ نەتەوەیی كورد ، ئەو رێبازە كوردانەیە هەمووكات  پشتی بە خواو میللەتەكەی  بەستووە بە خاوەن بیروهزرێكی دیموكراسیانە و ئاشتیخوازانە و ئازادیخوازانەیە بۆیە، بە هەموو نەتەوە و ئایین و ئایینزاكانی توانیویەتی هەمووان لە دووری خۆی بۆ یەك ئامانجی رەوا  كۆبكاتەوە و، ئەویش ڕێبازی كۆڵنەدان و ڕەتكردنەوەی  پارتی وبارزانییە ، هەرئەمەش وایكردووە كە بە درێژایی مێژوویی خەبات و قوربانیدان ، پارتی وەكو پارتێكی بەهێز و پێشەنگ و پێشكەوتوو بمێنێتەوەو بتوانێ لە سەرجەم قۆناغە جۆربەجۆر و جیاوازەكاندا پێشڕەوی خەباتی كوردایەتی و تێكۆشان بێت.
پارتی قۆناغ بە قۆناغ و زۆر ژیرانە و وربینانە ، لە بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان چ لە بواری خەباتی پێشمەرگایەتی و چەكداری و چ لە بواری سیاسی ، كۆمەڵایەتیی و دیپلو|َماسییشدا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشەوە ، دەستكەوتی گەورە و بێ‌ شوماری تۆمار كردووە ، كە هەژمار كردنی ئەو شانازییە گەورانە ئەستەمە . سەرەڕای قوربانیدانی بێ‌ شومار و لە پێناو پارێزگاریكردن لە خاك و نیشتیمانی و چیا و دۆڵ و  هەموو كوردستانیان بە هەموو بیرو باوەركانییەوە كە بەكردەوە سەڵماندوێتی كە بەرژوەندییە باڵاكانی كوردستان پێش هەموو بەرژوەندییەكی حیزبی و شەخسین .
پارتی ئەو قوتابخانەیە كە توانیی بیروهزری پێكەوە ژیان و یەكترقبووڵكردن و ژیانێكی ئاشتیانە و جوان  لە نێو  كوردستان فەراهەم بكات و كوردستان بكاتە ، فاكتەر وكارتێكی بەهێز بۆ زیاتر سەڕنجراكێشانی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بەرەو كوردستان و بەهێزبوونی سەنگ و پێگەی هەرێمی كوردستان . پارتی دیموكراتی كوردستان، بەهەموو توانای خۆیەوە لە هەوڵی چەسپاندنی مافە دەستوری و یاساییەكانی سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستانە لە نێو دەستوری داهاتووی كوردستان و لەهەوڵی ئەوەشدایە گشت خەڵكی كوردستان خۆیان بە خاوەنی ئەم دەستورە بزانن و ببێتە گرێبەستێكی هەمیشەیی بۆ پاراستن و زامنكردنی سەرجەم مافەكانی گەلی كوردستان بە پێكهاتە و هەروها گرنگیەكی زۆر تایبەتی بە سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان داوە ، هەر بۆیەشە پارتی وەك هاوبەش و خاوەن خاك و نیشتیمان هەڵسوكەوتیان لەگەڵ دەكات . ڕاستە پێكهاتەكان تایبەتمەندی خۆیان هەیە و چەندین حزبی سیاسی خۆشیان هەیە كە بەشێكیان مێژویان بۆ سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیللوول  دەگەڕێتەوە و بەشێك بوونە لە خەباتی چەكداری دژ بە ڕژێمەكانی عێراق، بەڵام هیچیان نەبوونەتە چەترێك بۆ سەركردایەتی كردنی زۆرینەی پێكهاتەكەیان پەرتەوازەیی و زۆری ژمارەی لایەنە سیاسیەكانی پێكهاتەكان فاكتەری سەرەكین لە دروستكردنی گوتارێكی سیاسی هاوبەشی نێوانیان .

پارتی دیموكراتی كوردستان هەر  لە رۆژی دامەزراندنییەوە تا بە ئەمڕۆ هەوڵی داوە، گیانی برایەتی و یەكبوون و  خۆشەویستی بۆ كورد وكوردستان  بڵاو بكاتەوە و بە یەكپارچە تەماشای كوردستان بكات و، بیركردنەوە و قوربانیدان لە پێناویدا یەكێك لە ئەركە گرنگ و سەرەكیەكانی بووە و، سەركەوتنی بەرچاو و گرنگیشی لەو بوارەدا بەدەست هێناوە؛ هەر لە زاخۆ تا خانەقین سەدان پێشمەرگە و كادیر و رۆشنبیری پەروەردە كردووە و تا خزمەتكاری دۆزی رەوایی گەل و نیشتیمانەكەیان بن .
پارتی دیموكراتی كوردستان، بزاڤی ڕزگاریخوازی دوێنی و ئەمڕۆیی خەباتی شارستانی  هەردەم  لەڕووی هۆشیاری و هەستی نیشتمانپەوەری  و نەتەوەیی و كۆمەڵایەتی و گشت بوار و لایەنەكانی ترەوە، چووە قۆناغێكی پێشكەوتۆوە و گەشەسەندنێكی سەردەمییانەی بەخۆیەوە بینیووە و لە گشت قۆناغەكاندا زۆر بە ژیرانە خۆی گوجاندووە و  هەر ئەوەشە وایكردووە كە دوای 75 ساڵ هەر بە گەنجیی و پر وزە و بەهێز بمێنێتەوە  دەتوانین بڵێین دامەزرانی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرهەڵدانی قۆناغێكی نوێیە لە مێژووی كوردستاندا بە ئاڕاستەی تەبایی و بەدەسهێنانی مافەرەواكان





ئەم هەواڵە 11530جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad