English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی پێویستە کار بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەین
2021-08-22 [10:44 AM]

نازم شێخانی


بێگومان هەڵبژاردن بە یەکێک لە بنەماکانی سیستەمی دیموکراسی دادەنرێت، وەئامرازێکی گرنگە بۆ دیاری کردنی حکومەتێکی چالاک و پێشکەوتوخواز . هاووڵاتیان دەتوانن بەدەنگەکانیان نوێنەری راستەقینەی خۆیان دیاری بکەن لە پرۆسەی پێش وەختەی هەڵبژاردنی ئەم جارەی عێراق، کەگرنگیەک و تایبەتمەندی خۆ هەیە ، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان بەگوڕو تینەوە بەشداری بکەن و نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن. لەم هەڵبژاردنەدا چەندین کاندید و لیست بەشدارن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەست هێنانی زۆرترین کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، لە نێو کێبرکێیە بەهێزەدا پارتی دیموکراتی کوردستان (55)بەربژێری بەتوانایی ئامادە کردوە ، ئەگەر هاوڵاتیان دەیانەوێت خۆیان بەشداری لە دەرکردنی بڕیار و بەڕێوەبردنی وڵاتدا بکەن و سیستەمێکی دیموکراسی تەواو بەرجەستە بکەن ئەوا پێویستە دەنگ بە بەر بژێرەکانی پارتی بدەن ، وە بۆچی پێویستە دەنگ بەکاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین ؟ بێگومان پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن مێژوویەکی پڕ سەروەریە هەڵقڵاوی نێو ناخی میللەتەکەیەتی لەگەڵ ئازارو ناخۆشیەکانی ئەم میللەتە تێگەیشتوەو پێگەیشتوە، تاکە حزبە دەتوانێت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرگری لە مافەڕەواکانی میلەتی کورد بکات . هەڵبژاردن بۆ هاوڵاتیان هەم ئەرکە و هەم مافە، ئەرکە بەو پێیەی هاوڵاتی پابەند دەکات بە رایکردنی کاروبارەکانی وڵاتەوە، چونکە هاوڵاتیان بەشداردەبێت لە پەرەپێدانی کاروباری ووڵات ، وە مافێکیشە بەگوێرەی یاسا کە هاوڵاتیان بتوانن بەئازادی ئەو کەسانە هەڵبژێرێت نوێنەرایەتی ڕاستەقینەدەکەن ، بۆ ئەمەش بەر بژێرەکانی پارتی نوێنەری ڕاستەقینە دەبن ، خولەکانی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەران شایەنی ئەم ڕاستیەن چونکە زۆر بەسەر بەرزانە بەرگریان لە مافەڕەواکان میلەتی کورد کردوە و تا ئەو کاتەی پێویستی بە بایکۆت بوە ، توانیویانە دانیشتەنەکانی پەرلەمان پەک بخەن و نەهێلن کۆدەنگی دروست بێ دژی مافەکان کورد، بۆیە ئەم جارەش پێویستە دەنگ بە بەربژێرە ڕاستەقینەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدرێ. لەلایەکی تر هەڵبژاردن تاکە ئومێدە بۆ هاوڵاتیان و دەنگدەر ، بۆ ئەوەی حزبەکان باشترین کارنامە خۆیان پێشکەش بکەن ،لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و ئابوورییەکان ، لەمەشیان پارتی دیموکراتی کوردستان توانیوەتی ئەم کارە بکات و لەرووی پێشکەش کردنی جوانترین خزمەتگوزاری وئاوەدان کردنەوەی هەرێمی کوردستان، بۆیە پێویستە دەنگ بەبەربژێرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی زیاتر بتوانن خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان بەرجەستە بکرێت ، بەتایبەت لەڕووی ئابوری و سیاسیەوە، ئەوەی لەڕابردوو پەرلەمانتارەکانی پارتی کردویانە ئەرکێکی مێژووی ئەخلاقی خۆیان پیادە کردوە و نەچونە ژێر باری هیچ لایەنێک ، بە پێچەوانەی پەرلەمانتارە کوردەکانی تر کەلەپاڵ لایەنە عەرەبیە شۆڤینیەکان دەوەستان و هەندێکیان لەدژی بەرژەوندی باڵای کورد کاریان کردوە. هەڵبژاردن ئومێدێکی تر دەداتە لایەنە سیاسیەکان ئەویش کارکردنە لەسەر بەدەست هێنانی کۆدەنگی لایەنە کوردیەکانە لەنێو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران ، لەمەشیان پەرلەمانتارەکانی ڕابردوو هەوڵ و ماندوو بونێکی زۆریان داوە بۆ بەدی هێنانی کۆ دەنگی ، بەڵام درووست کردنی بەرەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەران ، ئەم هەوڵەی پەرلەمانتارە کوردە ڕەسەنەکانی لە بار برد ، جا بۆ ئەوەی کورد یەک دەنگ و یەک ڕەنگ بێت و ئامانجە ڕەواکانی میلەتەکەمان بەدی بێت، بۆیە پێویستە دەنگ بەبەربژێرەکانی پارتی بدرێت و هەموو تاکێکی دڵسۆزی کوردستان کار بۆ سەر خستنیان بکات .





ئەم هەواڵە 10879جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad