English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەردانێکی دڵنیایی بەخش
2021-08-28 [04:23 AM]

ZNA- ھەولێر




ئاریان فەرەج

پێشتر لە پاریس و لە بەغدا، ئەمانۆئێل ماکرۆنی سەرۆکی زلھێزێکی جیھانی بە گەرمی پێشوازی لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد، ئەمڕۆ ھەمان سەرۆک لە ھەولێرە و بەڵام لە ساتە وەختێکدا کە چەمکی ( بە فەرەنسایی بوونی جیھان) وەک گوزارشتێک لە بەھێزتروگەورەتربوونی رۆڵ و پێگەی فەرەنسا لە بەڕێوەبردنی جیھاندا، ھاتۆتە ئاراوە، ئەم راستییە مانای قوڵتر بە بایەخی سەردانەکە دەبەخشێ.

زۆر لە چاودێرانی سیاسی، دیدارە گەرم وگوڕەکانی سەرۆک ماکرۆن و سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، بە دیداری دوو دۆستی خاوەن متمانەبەیەکدی و پشتبەیەکبەستوو، وێنا دەکەن، لەو باوەڕەشدان کە ئەو پەیوەندییە، لەسەر بنەمای دونیابینی و روانگەیەکی ھاوبەش سەبارەت کیشەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە ھەڵچنراوە، روانگایەک دوو سەرکردەی گەنج لە دوو پێگەی جیاوازدا بەڵام بۆ یەک خەمی ھاوبەش کۆدەکاتەوە.

ئەوانەی بە دیققەت و بە ئینسافەوە لە سیاسەت و ئەدائی دوو ساڵ و نیوی رابردووی سەرۆک نێچیرڤان بارزانییان روانیبێ، چەمەکەکانی( پەیوەندیی ھاوسەنگ، ھێورکردنەوەی گرژییەکان، دژایەتیی توندئاژۆیی، بەدیھێنانی ئاساییش بۆ ھەموان و بە ھەوڵی یەکدی تەواکارانەی ھەموان، چارەسەریی کێشەکان بە گفتوگۆ، رووکردنە خاڵی ھاوبەش و دۆزینەی سەوابت و نەگۆڕە نیشتمانییەکان وەک بنەمایەک بۆ یەکڕیزی لە ناوخۆ و لێکگەیشتنی نێوان ھەرێم و بەغدا، دۆزینەوەی زەمینەی ھاوبەش بۆ درواسێتی باش، قوڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی و پاشەکشەنەکردن لە دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی، لێکگەیشتنی ھاوبەش بۆ چەمکی بەرژەوەندیی ھاوبەش،) و چەمککەگلێکی دیکەی ھاوشێوە، وەک بنەما سەرەکییەکانی روانگەی نێچیرڤان بارزانی دەبینن و شاھیدیش بۆ ئەوە دەدەن کە ھەوڵەکانی بۆ بەرچەستەبوون و بەدیھاتنی ئەو بنەمایانە، حاشاھەڵناگرن.
بە سەرنجدانێکی سەرپێی لە ھەڵوێستەکانی ئەم چەند ساڵەی فەرەنسا، پێدەچێ ھەمان ئەو بنەمایانە، سەردێڕەکانی ستراتیژی فەرەنسا و سەرۆک ماکرۆنیش بن بۆ مامەڵە لەگەڵ کێشەکانی عیراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە. ھەرئەم ھاوڕایی و لێکچوونەشە بونەتە ھەوێنی پەیوەندیی توندوتۆڵ و متمانەداری نێوان ھەردوو سەرۆک. ئەوەشمان لەبیر نەچێ کە فەرەنسییەکان بۆ پیادەبوونی ئەو روانگەیە ئاتاجیان بە شەریک و ھاوبەشی ئەوتۆیە کە لە یەک کاتدا ھەم  باوەڕی پتەوی بەم تێڕوانینە ھەبێت و ھەم لە مەیدان و گۆڕەپانی ناوچەکەشدا، بوون و پێگە و کاریگەریی ھەبێت و گرەوی لەسەر بکرێت، دیارە ئەوان ئەو کارەکتەرە لە نێچیرڤان بارزانیدا دەبیننەوە وەک سەرۆکی ھەرێمی گەلێک کە جگە لە توندرۆیی و تیرۆر و نکۆڵیکاری، دوژمنێکی دیکەی نییە و دەتوانێ میانەرەوانە لەگەل ھەموو بەرژەوەندی و ئیرادە بەریەککەوتووەکانی ناوچەکە، دەریچەیەکی لێکگەیشتن ببینێتەوە.

پەرۆشیی سەرۆک ماکرۆن بۆسەردانی ھەولێر، جارێکی دیکە جەختکردنەوەی فەرەنسایە لەسەر پابەندییان بە دۆستایەتیی کوردستان وداکۆکییان لە قەوارە سیاسییەکەی لە چوارچێوەی عێراقێکی ئۆقرەگرتووی خاوەن سەروەری و ناوچەیەکی روو لە ئارامی و ھاوسەنگیدا، کە بە بێ کوردستان و حسابکردن بۆ وویست و رۆڵ و بەرژەوەندییەکانی، بەدینایەت.
ئەو پابەندییەی پاریس کە دەربڕی پشتیوانیی تەواوی ئەوروپا و ( رەنگە کۆی جیھانیش بێت) بۆ کوردستان، لە سەروەختێکدا کە پیشھاتنی نوێی نەخوازراو لە عێراق و ناوچەکەدا وا دێنەئاراوە، بۆ کوردستان و بەرژەوەندیی گەلەکەی، مەسەلەیەکی گرنگ و تا ئەندازەیەکی زۆر چارەنوسسازیشە.

بێ شک بەردوامی و گەشەکردنی ئەو پشتیوانییەش، بەندە بە قەبارەی ئەو پشتگیری و ھاودەنگیەی لە ناوخۆدا بۆ ئەو روانگە میانەڕەو و مەقبول و کۆکەرەوە و ئایندەبینە لە ئارادایە کە لە تێڕوانینی سەرۆک نێچیرڤان بارزانیدا پیادەیەو جێی سەرنج و پشتیوانیی فەرەنسییەکان و ناوچەکە و جیھانیشە.  

ھەربۆیەش چەندی لەناوخۆدا کۆک و ھاوڕا بین و لە دەوری ئەو روانگەیە خڕبینەوە و دۆخی ناوخۆمان بەسەروبەر بکەین، کێشە لاوەکییەکان بەلاوە بخەین، تەحەدییاتی قۆناغەکە بەجددیتر وەربگرین، پەیامی دۆستانەی دۆستانمان بەھەندتر وەربگرین، دەست بەو بەھا ھاوبەشانەوە بگرین کە لەگەڵیان کۆماندەکاتەوە، ئەوا سەرباری ئاڵنگارییەکان، دەکرێ بە متمانەوە بڵیین روومان لە داھاتوویەکی بێ مەترسییە، بەڵام بێگومان پێچەوانەکەشی راستە.





ئەم هەواڵە 10864جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad