English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی وەرزش بۆ تەندروستی دڵ
2021-08-31 [06:12 AM]

ZNA- ھەولێر



لە ئێستادا خەڵکانێکی زۆر بە دەست نەخۆشیەکانی دڵەوە دەناڵێنن و دوور دەکەونەوە لە وەرزش کردن، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەنجامدانی ھەندێک راھێنانی وەرزشی وا دەکات ماسولکەکانی دڵ بەھێزتر بێت و گرنگترین سوودەکانی وەرزش بۆ دڵ خۆی لەمانەی خوارەوە دەبینیتەوە .

•    وەرزشکردن راھێنان بە ماسولکەی دڵ دەکات و بەمەش چالاکی دڵ زیاتر دەبێت و کارەکەی باشتر ئەنجام دەدات.

•    پاراستنی دڵ و خوێنبەرەکان لە تووشبوون بەنەخۆشی وەک تەمبەڵی و بێ تاقەتی کە ئەمانە دەبنە ھۆی کەڵەکەبوونی چەوری لە ناو لەش و ھەروەھا کۆبوونەوەی کۆلیسترۆل لە نزیک دیواری ناوەوەی خوێنبەرەکان، ئەمەش دەبێتە ھۆی تووشبوون بەجەڵتەی دڵ و گرژبوونی ماسولکەکان و خوێنبەرەکان، چونکە بەھۆی وەرزش کردن چەورییەکان لەناو دەچن و کێشی مرۆڤ کەم دەبێتەوە و رێژەی کۆلیسترۆلی نەرێنی بەرەو نزمی دەڕوات  و کۆلیسترۆلی سوود بەخش زیاد دەبێت. 

•    وەرزش کردن دەبێتە ھۆی چالاک کردنی سووڕی خوێن و گواستنەوەی خۆراک و ئۆکسجین لە دڵەوە بۆ بەشەکانی دیکەی لەش و ھەروەھا ژەھرەکان لەناو دەبات، دڵ بەشێکە لە سیستەمی کاری دامەزراوەی دڵ و پێداویستی خۆی لە ئۆکسجین و خۆراک بەدەست دەھێنێت . 

•    راھێنانە وەرزشییەکان یارمەتیدەرن بۆ نەھێشتنی دڵەراوکی و دڵتوندی و ھەورەھا ووزەی نەرێنی لەناو لەش ناھێلێت و ئەم جۆرە ھەستانەش کاریگەری لەسەر مرۆڤ ھەیە. 

•    وەرزشکردن یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ ئەوەی زیاتر بخەوێت و بواربدات بە ماسولکەی دڵ بۆ ئەوەی پشووی بدات لەو چالاکیانەی رۆژانە ئەنجامی دەدات . 

•    وەرزش کردن یارمەتی مرۆڤ دەدات لەسەر رێکخستنی پاڵەپەستۆی خوێن . 

•    وەرزش کردن مرۆڤ بەختەوەرتر دەکات و ئەمەش کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی دڵ و بەم شێوەیە لە نەخۆشییەکان دەیپارێزێت.

•    لەگەڵ وەرزش کردن دڵ رادێت لەسەر ئەوەی کاری زۆر بکات و دوور بکەوێتەوە لە تەمبەڵی.
 





ئەم هەواڵە 11875جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad