English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتی ئەوە نەهاتوە خەڵکی سلێمانی دەنگ بەلیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بدات
2021-09-05 [06:19 AM]

نازم شێخانی


لەمانگی تەموزەوە ململانێکەی نێوان بەرپرسانی یەکێتی ،لەسەردەسەڵاتەکانی ئەم حزبە قولتر بویەوەو گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی دوو سەرکردەی یەکەمی یەکێتی  یەکتر تۆمەت بار بکەن بەسیخوری کردن و ژەهر خواردن .

 دوای ئەوە یەکێتی  کۆنگرەی بەست خەڵکی سلێمانی چاوەڕوانی ئەوە بون ئەم حزبه خۆی نوێبکاتەوە و بۆ ئەوەی خزمەت بەم شارە بکات ، بەتایبەت دوای کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی و چاوەڕوانیان دەکرد  سلێمانی گۆڕانکاری تەواوی بەسەر بێت لەڕووی پێشکەش کردنی خزمەت گوزاری ،بەڵام چاوپێکەوتنەکەی باڤڵ تاڵەبانی ، پێمان دەڵێت شاری بابان و ڕۆشەنبیری پەردەی ڕەشی بەسەر دادراوە و  بۆتە شاری  عەسکەر تاریەت، وە کوشتن وڕفاندن و تاڵان و ترس لەوناوچەیە حالەتی تێپەڕاندوە و بوە بەدیاردە  ، ئەگەر سەیری دیموگرافیای سلێمانی بکەیت  ، ئەم شارە دابەش بووە بەسەرچەند تەپۆڵکەیەک و گردەک ، هەر تەپۆلکە و گردێگ حکومڕانێکی سەربەخۆی شاری سلێمانی دەکات و جگە لەوەی هەرکەسە و خاوەن  هێز و چەکداری تایبەت بەخۆیەتی و هەرێزێک لەژێر ناوێک حکومڕانی دەکات ، ئەمەش مەترسی تەواوی لەسەر ئەم شارە دروست کردوە  ، کۆکردنەوەی هێز لەدژی یەکتر باشترین شایەتن ئەم شارە ناتوانێت خۆی لەقەیرانی عەسکەرتاری رزگار بکات و ببێتە شارێکی مەدەنی ، لەلایەکی تر بەبیانوی هەبوونی ئازادی  فرە ڕەنگی لەزۆنی سلێمانی، ئەمەشیان وای کردووە زیان بەم شارە بگەینێت و نەتوانرێ بەجوانترین شێوە خزمەتگوزاری پێشکەش بەهاوڵاتیان بکرێ ، لەپاڵ ململانێ حزبیەکان ، ململانی لەنێوان بەر پرسەکان کە تەواو  قوڵ بۆتەوە ، هەرچەندە کابینەی نۆیەم بەسەرۆکایەتی رێزدار مەسرور بارزانی هەوڵی داوە زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش بەم شارە بکات دابین کردنی چەندین ملیار دینار بۆ سەوز کردنی ئەو شارە و دانانی بەردی بناغەی شەقامی سەد مەتری جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە، یەکێکن لەگرنگترین کارەکانی، پارتی دیموکراتی کوردستان کە بەر پرسیاری یەکەمی هەیە  لەحکومەت باش دەزانێت خەڵکی سڵێمانی شایەنی ئەوەن، خزمەتگوزاری  زیاترو  باشتریان   پێشکەش  بکرێت، بەڵام بەداخەوە چۆن لەڕابردوو  بەعەقلی شەڕی براکوژی هەندێک لەحزبەکان کاریان کردوە ، لە ئێستاشدا بەهەمان عەقلیەت کاردەکەن ، ئەمەش وای کردوە ڕێگری بکرێ و ئاستی خزمەتگوزاری لەو شارە نەگاتە ئاستی خزمەتگوزاری شارەکانی وەک هەولێر و دهۆک .

دوای ململانە بەهێزەکەی یەکێتی پێویستە لەسەر هاوڵاتیانی شاری سلێمانی چی بکەن ، بێگومان تاکە ئەرک لەسەر شانیان ئەوەیە بەخۆیان دابچنەوەو چیتر نەبنە قوربانی ململانێی حزبەکان و  لەڕێگەی هەڵبژاردن ئەمجارە گۆڕانکاری لەدەنگەکانیان بکەن، تاکە حزب شایەنی ئەوەیە دەنگی پێ بدەن پارتی دیموکراتی کوردستانە ، چونکە دەبێت باش هەست بەوە بکەن پارتی دیموکراتی کوردستان جیاوازە لەگەڵ حزبەکانی تر و تاکە ئامانجی پێشکەش کردنی خزمەت گوزاری و بەرەو پێش چونی هەرێمی کوردستانە، وە دەتوانێت هاوشێوەی شارەکانی هەولێر و دهۆک جوانترین خزمەتگوزاری پێشکەش بەو شارە بکات ، دەبێت ئەوەش بزانن  بەهێز بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ، واتە بەهێز بوونی پێگەی کورد ، دەبێت خەڵکی سلێمانی درک بەم ڕاستیە بکەن ، وە ئەگەر لەم هەڵبژاردنە  خەڵکی سلێمانی بتوانێ تەواوی کاندیدەکان پارتی سەربخەن ، ئەوە بەدڵنیایەوە دەتوانرێ زۆر ترین خزمەتگوزاری پێشکەش بەم شارە بکرێت و لەتەواوی سێکتەرەکان بوژانەوە تەواو بەخۆیەوە ببینێ ، خەڵکی سلێمانی سەرجەم حزبەکانی تری تاقی کردۆتەوە  ، نەیان توانیوە هاوڵاتیان لە قەیرانەکان ڕزگار بکەن ، بگرە زۆر جار نوێنەرەکانیان بونەتە دارە دەستی  لایەنە شیعەکان  و زۆر جار دژی هەرێمی کوردستان لێدوان و پڕۆژەیان هەبوە ، پڕۆژەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبێ درووشم بازیە و بۆ خزمەت کردنی تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستانە ، ئاستی ڕۆشەنبیری خەڵکی سلێمانیش ئەوەی لێ چاوەڕوان دەکرێ ، لەم هەڵبژاردنە دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن و نایانەوێت ببنە بەشێک لەململانێی نێوان حزبەکانی تر .

پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی و هەردوو بەرێزان نێچیریڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئامانجیان ئەوەیە  باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بەخەڵکی سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەکانی تر بکرێ ، واتە بۆیە تاکەشت کە پێویستە لەسەر خەڵکی سلێمان وەک هەڵوێستێک دەنگدانیانە بە پارتی دیموکراتی کوردستان .





ئەم هەواڵە 2956جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad