English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارزانیی و كوردپەورەوی ئاوێتەی یەكترن..
2021-09-07 [08:54 AM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى


پێگەی ستراتیژی كوردستان لەبەر بوونی لەشوێنێكی هەستیار گرنگی هەیە لە سەر ئاستی ناوچەكە و هەموو دونیادا ،ئەوە ووڵاتانی چ زلهێز یان ئەوەتا ووڵاتانی داگیركەر هەمیشە ویستیان هەبووە جێگەی خۆیان لەو شوێنە گرنگ و ستراتیژییەی جیهان بكەنەو هەر ئەمەش وای كرد ببێتە شوێنی خەبات و تێكۆشان بۆ بەرخۆدانی نەتەوەیی كورد لە پێناو ڕەتكردنەوەی ژێر دەستی و پاشكۆیی و گەڕاندنەوەی مافەرەواكانی ..
ئێمەی گەلی كورد، وەك نەتەوەیەكی ڕەسەن و خاوەن ماف زەوتكراو و خاك داگیركراو خاوەن نیشتیمان و قەوارەی تایبەت و ڕەسەنایەتی تایبەت بە خۆمان نین ، بەڵام بە هۆی بەرژوەندی زڵهێزان و چاوچنۆكی داگیركەرانی خاكمان تا ئێستا خاوەن دەوڵەتیی خۆمان نین !، هەر چەندە خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانی بێ‌ وچانمان بەردەوامە بۆ بەدەسهێنانەوەی ئەو مافەرەوایە هاوشێوەی هەموو گەل و نەتەوەكانی ناوچەكە .
ئەگەر ئاورێك لە مێژوویی پر سەروەری و شانازیمان و قارەمانیمان بدەینەوە، بە تایبەت هەڵوێستی ئەو رابەر و سەركردانەی كە دوایین سات رووبەرووی دوژمنان و نەیارانی كوردستان بووونەوە لە پێناو فەراهەمكردنی ئاسۆیەكی پرشنگدار ، بەڵام ئەوەی جێگەی شانازیی هەمیشەییە كە هەرگیز سازشی بۆ نەیارانی كورد و داگیركەرانی كوردستان نەكردووە ، سەڕەرایی دژایەتیی سەرسەختانەی دوژمنان بۆ رێگریكردن لە بەدەوڵەتبوونی كوردستان . بەڵام مێژوو و خەباتی گەلەكەمان و رابەرایەتیی دڵسۆزانە و ژیرانە بەها و سەنگێكی جوانی بە مێژوویی كورد وكوردستان بەخشیووە.
ناحەزانی گەلەكەمان لە پێناو ئەوەی كە گەلی كورد هیچ كات بە ئامانج و مافەرەواكانی نەگات ئەوا بەردەوام هەوڵی پەرتەوازەیی نێوماڵی كوردستانیان داوە ، چ بە شێوەی ڕاستەوخۆ یانیش لە لایەن بەكرێگیراو و خۆفرۆشانەوە تا درز وكەلێن بخەنە نێو ریزەكانی خەباتی رزگاریخوازی كوردستانەوە ، بەڵام بەهۆی خۆراگری گەلەكەمان و ژیری و خوێندنەوەی وردبینانەی سەركردایەتیی بزاڤی كوردستان ، ئەوا هەموو ئەو هەوڵانە رووبەرووی شكست و هەڕەسهێنان بوونەتەوە .
ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە ئەوەیە، كە هەر بزاڤ و تێكۆشانێك بە بێ‌ بوونی رابەر و سەركردەیەكی خۆراگر و بە ئەزموون و كوردپەوەر و نیشتیمانپەوەر ، ئاستە دەبوو لە خەباتكردن بەردەوام بێت ، لەو ڕوانگەیەوە ، بوونی ئەو سەركردایەتییە بڵیمەت و خۆنەویست و فیداكارانە ویستەكانیان تێكەڵ بە گەل و خاك و نیشتیمان ووڵاتەكەیان بووە و مێژووییەكی پر سەروەری و پر شانازیی لە لاپەرەكانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان دا تۆمار كردووە ، كە هەمیشە بە زیندوویی و سەربڵندی یادی دەكرێێتەوە.
لێرەدا، ئەگەر هەڵوەستە لە سەر خەبات و تێكۆشانی زیاتر لە سەدەیەكی بنەماڵەی بازرانیی و وەك سیمبوڵی نەتەوەیی كورد وكوردستان بكەین ، ئەوا ئاوێتەی مێژوویی خەباتی كورد وكوردستان بووە و لەیەكتر جیاناكرێنەوە ، بۆیە، دەتوانین بڵێن و حاشاهەڵنەگرە كە بارزانیی و كوردستان لەیەكتر جیاناكڕێنەوە و چونكە لە هەموو روویەكەوە ئەو مێژوو و خەبات و تێكۆشان و جوانییە بەیەكتر بەستراونەتەوە .
ئەگەر زیاتر لە لاپەرەكانی مێژوویی خەباتی رەوایی نەتەوەكەمان دا بچینەوە، لە هەر شوێنك شۆڕش و تێكۆشان لە دژی داگیركەرانی كوردستان لە رابردوو و بە ئێستاشەوە هەبوو بێت ن ئەو بارزانیی بە گشت توانایەكەوە پشتیوان و فڕیاد ڕەس بووە ، هەر ئەوەشە كە دوژمنان وداگیركەرانی كوردستان بارزانیی و كاروانە خەباتە پر شانازییەكەی بەگەورەترین كۆسپ و بەردەم پیلانگێرییەكان و خەونە نەزۆكەكەیان دەزانن ، چونكە ئیرادەی كوردپەوەری و ڕەتكردنەوەی ژێر دەستی كە سەرچاوەكەی قوتابخانەی كوردایەتیی و رێبازی بارزانییە لە نێو رۆح و خوێنی ئاوێتە بووە ، ئیتر ئەو قۆناغانە سەرچوون و گەلی كورد زۆرە لەوە هوشیارتر و بەئاگاترە كە جارێكی تر بكەوێتە داویی ناحەزانی كورد وكوردستان و هیچ دەست و تاخمەیەك ناتووانێت ئیرادەی كورد بخەنە مەترسییەوه، ئامانج و هەنگاوەكانی گەلی كورد بە رابەرایەتیی بارزانیی بەرەو پێشەوە و لووتكەن .





ئەم هەواڵە 10168جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad