English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە لەندەن
2021-09-16 [09:10 AM]


 

نووسینی: شێروان تالیب
 

نێچیرڤان بارزانی لە سەفەرێکە ، ئەگەر ( تا ئێستا وەک سەرۆکی ھەرێم ) گرنگترین سەفەری نەبێ ، ئەوا بە یەکێک لە گرنگترین سەفەرەکانی دائەنرێ ،، لەندەن !
بە لەندەن ئەووترێ شاری تەمومژ ، ئەمەش لە تەبیعەتەکەیەوە ھاتووە ، بەڵام تەبیعەتی سیاسەتکردنیشی ھەروایە ، تەمومژاویە ، تێگەیشتن و ھەڵکردن و ڕێکردن لەگەڵیدا ، سیاسییەکی بەرچاوڕوونی ئەوێ !
نێچیرڤان بارزانی ئەزانێ ھەرێمەکەی کەوتۆتە کوێی دنیاوە ! ئەیشزانێ تەمومژی ھاوکێشە سیاسییەکانی دنیا لەسەر ناوچەکە کە بەھۆیەوە خەریکە کەس بەرچاوی خۆی نابینێ ، ڕەواندنەوەی ئەوێ ،، ڕەواندنەوەیەک ، ( ھێواش ھێواش ) سەری ھەرێمی کوردستان لەبەرزیدا دەربکەوێ ، نەک بنەوێ ! کێ بەھێز ئەکرێ با بکرێ ، گرنگ ئەوەیە ھەرێمەکەی ئەمیش بەھێز بێ و لەنێو تەپوتۆزی شەڕی تیرۆر و بەناویەکداچوونی کارتەکاندا ، دۆزی نەتەوەکەی ، خواستی گەلەکەی بزر نەبێ ، یان بزر نەکرێ ، خۆ ھەر لەبەر ئەمانەشە کە پایتەخت و پایتەخت ، ئەگەڕێ !
بەریتانیا کە پێیشی ئەووترێ ( عوزما ) ، ئەیەوێ بە عەزەمەتەوە بۆ ئەم ناوچەیە بگەڕێتەوە ، بۆ گەڕاندنەوەیشی ، سەرەتا دەستی داوەتە ( بەیەکگەیشتنەوە ) لەگەڵ کاراکتەرە سەرەکییەکانی ناوچەکە کە ھەرێمی کوردستانیش یەکێکیانە ،، بەیەکگەیشتنەوەیەک ، وەک جەوی لەندەن نەبێ ، ساماڵ بێ و ھەر کەس بزانێ ئەوی تر چی ئەوێ و چی ناوێ !
سەد ساڵی ڕابردووی ئەم ناوچەیە بۆ کەس دەرس نەبێ ، بۆ ئینگلیز دەرسە ، ئێ کەسیش نەزانێ ئینگلیز ئەزانێ کە ناوچەکە بەبێ ئەم ھەرێمە ، نە ئارامی و سەقامگیری پێ ئەبڕێ ، نە ئاشوب و ئاڵۆزیشی لێ ئەبڕێ ! کاتییەتی ئیتر ( بەجددی ) گوێ بگرێ ،، گوێ لە کەسێکیش بگرێ کە لە سیاسەتکردندا بەرچاوی ڕوونە و بۆ ئەوەش ھاتووەتە لەندەن ، تا چیتر پەیوەندیی ھەولێر ـ لەندەن ،،
تەمومژ نەیگرێ .





ئەم هەواڵە 10492جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad