English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ساڵیادی ریفراندوم
2021-09-24 [06:20 AM]



نووسینی : سامیە شێروانی

وەك كچە بارزانیەك سەرسامم  بەمانگی ئەیلول چونكە ئەم مانگە لەساڵدا تایبەتمەندی خۆی هەیە و لەمێژووی كوردا هەمیشە بەرووداو گۆرانكارییە سەرنجڕاكێشەكانی دەناسرێتەوە،  هەر لە دەستپێكی شۆرشی ئەیلول تادەگاتە كەرنەڤالی ریفراندۆم گشتپرسی بەرەو سەربەخۆیی.
ئاوردانەوەیەك
رۆژی 25/ ئەیلول ئاوڕدانەوەیەكبوو لە خەباتێكی مەزن، هەلدانەوەی مێژوویەكی پر لەسەروەریی و تێكۆشان بوو، ریفراندۆم تەواوكەری شۆرشی بارزان پر بەرخۆدان و شۆرشی ئەیلولی مەزن و شۆرشی گوڵانی پیشكەوتوخواز و و تاجە گوڵی راپەرینی ئازاربوو.
وەلامێكی دەستووری
ریفراندۆم وەلامێكی دەستووری و یاسایی بوو بۆ ناحەزانی كورد، وەلامێك بوو بۆ هەشت هەزار ئەنفالی بارزان و پینج هەزار شەهیدی كمیابارانی هەلەبجە ، سەد هەشتاو دووهەزار ئەنفالی گەرمیان و بادینان ، پێنج هەزار گوندی خاپوركراو،  لەم رۆژەدا بە خوێنی شەهیدانی كوردستان سەرلەنوێ لاپەرەیەكی نوێ لەبەرخۆدانی مەدەنی هەلدرایەوە.
بڕیارێكی مێژوویی
لەسەر ڕاسپاردەی مەرجەعی نەتەوەیمان ( سەرۆك مەسعود بارزانی ) سەرجەم هێزە كوردستانیانەكان بریارێكی مێژووییان دا، سەرۆك بارزانی بەم بڕیارە مێژووییە، قۆناغێكی نوێی لەخەباتی مەدەنی و دەستووری خولقاند.
ریفراندۆم بوو بەهەوێنی برایەتی ، چونكە  سەرلەنوێ سەرجەم كوردستانیان لەم ڕۆژەدا بەگشت رەنگ و دەنگە جیاوازەكانیەوە روویان لەسندوقەكانی گشتپرسی كرد و بەدەنگی بەڵی داوای سەربەخۆیی كرد، نەك تەنیا كوردستانی باشوور ، بەڵكوو لە رۆژهەڵات لەباكور  لە رۆژئاوا بەدەنگ و رەنگ پشتگیری ریفراندۆمیان كرد.
دەستوور و یاسا
ریفراندۆم ڕەهەندێكی دەستووری و یاسایی نێودەوڵەتی هەیە، چونكە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بریاری ژمارە (637) لەسالی 1952 ئاماژەی بەریفراندۆم داوە ، هەروەها جاریكی تر لە بریاری ژمارە (1514)لەسالی 1960 دووبارە باسلە گشتپرسی و ریفراندۆم كراوە، شەرعیەتێكی نێونەتەوەیی لەسەر ئاستی جیهان بەم پرسە بەخشراوە.
هەروەها لەسەر ئاستی دەستووری ، بەروون و ئاشكرا لەدیباجەی دەستووری هەمیشەی عێراق ساڵی 2005 ئاماژە بەریفراندۆم دراوە، وەك پرسێكی یاسایی دەستنیشانكراوە.
ئەم بریارانەی باسمان كرد، پالپشتی یاساین و وەلامێكن بۆ ئەو كویلانەی دژی ریفراندۆمیان دەكرد، ئەو كۆیلانەی دوژمن كەدەیانویست بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەرەنگاری ریفراندۆم ببنەوە.
سەنەدێكی هەمیشەیی
دەنگدانی هەرێمی كوردستان بەریفراندۆم وەك سەنەدێكی هەمیشەیی و بەلگەنامەیەكی یاسایی بۆ هەتا هەتایە بەكراوەیی دەمێنیتەوە، چونكە هیچ كات دوژمن ناتوانێت حاشا لەم سەنەدە یاساییە بكات، لەم نێوەندەدا كورد بەكارتێكی یاسایی دەتوانێت زۆر هەستیارانە مامەڵە لەگەڵ حكومەتی بەغدا بكات، هەر كاتێك هەستی بەپەراوێزخستن كرد، بریارە مێژووییەكەی بدات.
لەكۆتایدا پیرۆزە رۆژی گشتپرسی ، پیرۆزە رۆژی خەبات و تێكۆشان، هەزاران سلاو لەگیانی پاكی شەهیدانی  كورد و كوردستان سەروەرییان باوكی رۆحیمان ( بارزانی نەمر) كاكە ئیدریسی هەمیشە لەیاد.





ئەم هەواڵە 10417جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad