English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەمیشە پارتی پێشەنگ و مەشخەلی ڕووناكی بووە بۆ گەل و نیشتیمان..
2021-09-27 [11:03 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


هاتنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەل كازیوەی بەرەبەیان دا  بۆ ئەوە بوو پەیامی كورد بگەیەنێت بە هەموو دنیا، پەیامی سەرۆك بارزانییە كە ئامانجێكی دیاریكراوی هەیە ئەویش مافەرەواكان و بەتایبەت بەدەسهێنانی  سەربەخۆی كوردستانە، بۆیە كە دەبینین لەهەموو بارودۆخە خۆش و ناخۆشەكانی كوردستان لە ڕابردوو و لەكاتی ئێستاشدا هەلوێستی حزبە كوردستانیەكان بەشێوازی جیاواز بینراوە و دەبینرێ تەنها هەڵوێستی پارتی نەبێت كە لە هەموو ئەو قۆناغە سەخت وهەستیارەكاندا  لەگەڵ خەڵكی كوردستان بووە و بەتایبەتی لەهەموو ئەو كاتانەی هەوڵدراوە تارمای تاریكی لەلایەن دوژمنان بۆ سەر خەڵكی كوردستانەوە سەرتاپا بگرێ، هەمیشە پارتی  وەك مەشخەلی ڕووناكی پێشڕەو بووە بۆ دەربازبوونی خەڵكی كوردستان لە تونێلە تاریكەكان، ئەوەی دەڵێم واقعێكی زۆر ڕاستە و هەموومان لە حاڵەتی ئێستاشدا هەست بەم هەڵوێستە بەرزەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین تایبەت لەو بارودۆخەی ئێستا لە عێراق دەگوزەرێ.
هەر لەسەرەتادا خۆی لەو ئیینتمایە زۆرەی ئەو سەركردە مەزنە دەبینێتەوە كە ئامانج  پارتی لە سەرەتای دروستبوونیەوە و دیاری كردووە و بەردەوام بوونیشی بۆ گەیشتن بە ئامانجەكە وەكو خۆی دەمێنێتەوە و هەلوێستی نیشتمانپەروەری و كوردایەتی پارتی بۆ هەمیشە ناگۆڕێت، ئەوەی لە بارو دۆخی دنیا تێ بگات لە هەموو كات و شوێنێكدا دوژمن هەمیشە وا لە مرۆڤ دەكات ماف و حەقیقەتەكان لە كەسی بەرامبەر تال بكات، بەڵام هەستی خۆش ویستنی خاك و خەڵكی كوردستان لەلایەن سەركردەكانی پارتی وایكردووە بتوانن خۆیان بەرامبەر هەموو هەڕەشە ومەترسییەكان بگرن و مەحاڵیشە واز بێنن لە بەرژەوەندیەكانی كوردستان و ئامانجە گەورەكان، هەموو ئەوانەش كە لە ڕابردوو لە قۆناغە جیاوازەكان لە پارتی دابڕاون نەیان توانیوە بەرگەی هەموو ئەو ناخۆشیانە بگرن كە پارتی هەلی دەگرێت لە بەرامبەر ئامانجە پیرۆزەكەی و بەردەوام بوونیشی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاترە، بۆیە هەوڵی ئەوەیان داوە لە پارتی دووربكەونەوە و بۆ بەرژەوەندیەكی كەمی خۆیان ملكەچی هەموو ئەو دەوڵەت و لایەنانە بن كە ئامانجیان لەناوبردنی كورد بووە، تەنانەت بەردەوام هەندێك كەس و لایەن ڕێنوێنی دوژمنیش بوونە بۆ لەناو بردنی دەستكەوتەكانی میللەتی كورد، لە كۆتایی دا پێویستە خەڵك ئەوە بزانێت كە پارتی داكۆكی لە مافەكانیان دەكات.
پارتی دیموكراتی كوردستان پارتێكی نەتەوەیی و نیشتمانیە، هەمیشە بەرگریكاری مافە نەتەوەییەكانی گەلی كورد بە گشتی و خەڵكی هەرێمی كوردستان بووە، بۆ ئەمەش شۆڕەشەكانی وەكو ئەیلوول و گوڵان كە پارتی رابەرایەتی كرد دژی رژێمی بەعسی رووخاو سەلماندنی ئەم راستیەن، بێگومان ئەمەش بووە هۆی هێنانەكایەی هەرێمێكی ئۆتۆنۆمی دواتریش فیدرالی وەكو كیانێكی دەستووری چەسپێنرا بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان، بەمەش بووە هۆی ئەوەی كە پارتی دیموكراتی كوردستان ببێتە وەسیلەێك بۆ بەدەستهێنانی مافەكان كورد لە حكوومەتی عێراقی دا سەنگێكی بەهێزی یاسایی و شەرعی هەبێت لە ناو بڕیاری سیاسی عێراقدا بەو پێیەی كە پارتی یەكەمی كوردیە كە زۆرینەی دیموكراسی بەدەستەوەیە لەسەر ئاستی عێراق وە نوێنەرایەتی یاسایی دووەم گەورە نەتەوە و داكۆكیكاری ڕاستەقینەی مافەرەواكانی كورد وكوردستانە .
مێژووش گەواهیدەرەی ئەو ڕاستییەیە كە ، پارتی ، بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانیی هەر  لەسەرەتایی درووستبوونییەوە ئامانجی بەدیهێنانی ژیانێكی شایستە و پڕ لە شكۆبووە بۆ خەڵكی كوردستان، لەو پێناوەشدا هەزاران شەهیدی داوە و دەستكەوتی گەورەشی بۆ كوردستان بەدەست هێناوە. پارتی دیموكراتی كوردستان ڕەنگدانەوەی واقیعی راستەقینەی گەلی كوردستانە، چونكە لە ریفراندۆمی 25ی ئەیلوولی 2017 لە 93%ـی خەڵكی كوردستان پەیام و خواستی بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆیی ، بەهەموو جیهان گەیاند، پارتی هیچ كاتێك هەڵناگەڕێتەوە لە خواستی گەلی كوردستان.





ئەم هەواڵە 9085جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad