English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆژنامەوانی و پەیامنێری
2021-10-02 [11:02 AM]

ناز فەلەکەدین



پێناسەی کاری ڕۆژنامە وانی ، کۆ کردنەوەی هەواڵی ڕۆژانە لە کۆمەڵگا و خەڵک و جیهان و گواستنەوەی بۆ گشت کۆمەڵگا لە ڕێگای کانالە تەلەفزیۆن ،سایت و پێج،ڕادیۆ،ڕۆژنامە .
و ئەوکەسەی ئەم کارە دەکات پێدەگوترێت پەیامنێر و ڕۆژنامەنووس.
ئەگەر خولیای ڕووداوەکانی ڕۆژانەی سیاسی و کۆمەڵایەتی یان وەرزشین و حەزتان لە پیشەیەکە تا  بتوانن توانای نووسینی خۆتان لەم بوارانە بگونجێنن ئەوە پەیامنێری و ڕۆژنامە وانی هەڵبژێرن.
پەیامنێر و ڕۆژنامە وان زانیاری لە  سەر گشت ڕۆژنامەکانی حوکومی وتایبەت هەیە ، هەموو هەواڵەکان سەبارەت بە دانیشتن و کۆبوونەوەکانی ناوشار و گوندەکان و جەژنە تایبەتەکان ، هەڵبژاردن، وگشت ڕووداوەکانی
جیهان دە توانێت بڵاو کاتەوە.

پیشەی ڕۆژنامەگەری و پەیامنێری ، تەنها لە حەز و خولیا سەرچاوە ناگرێت ، بەڵکو دەبێت چێژ لە لێکۆلێنەوە و بەدوا داچوونی بابەتەکان وەرگرن. زۆر بەی جار هەبوونی بڕوانامه ی کۆلێژ و زانستگا بۆ کەسی ڕۆژنامەوان پێویستە.
هەبوونی ئەزموونی کاری خۆبەخش و نووسینی وتار ی ڕۆژانە بۆ گۆڤار و ڕۆژنامەکان بۆ بوونی کەسێک کارا و لێزان لەم بوارە زۆر گرینگە.

ڕۆژنامە وان کەسێکە کە بە باوەر بوون بە زەوق وتوانای هونەری تایبەتی خۆی دوایی تێپەراندنی خولی تایبەت، هەروەها مل کەج بوون بەرامبەرئەو بەرپرسیارەتی گرینگە کە لەم پیشەیە هەیەتی،ئەویش بریتی یە لەکۆ کردن و هەماهەنگی کردنی هەواڵەکان و ناردنیان بۆ هەموو سایت و کەناڵە تایبەتەکان ( گۆڤار، ڕادیۆ،تەلەفزیۆن، سایتی هەواڵەکان)، یک لە بڵاوکردنەوەکانی یۆنسکۆ ئاماژە بەوە  دەکات کە پامنێر دەبێت ھەولی بڵاو کردنی خەبەرەکان بە شێوەی گشتی بدات.بەمەرجێک گشت هەواڵەکان ڕاست و پڕ بن لە وردەکاری پێویست،دەبێت بیر و ئامانجی وردە کارانە بۆ گواستنەوەی خەبەرەکانی هەبێت.
ڕۆژنامە وان و پەیامنێر نابێت بێ هۆ خەبەر و هەواڵەکان چەواشا بکات یان بە لاچەپ بیبات ولە خەڵکی بشارێتەوە پەیامنێر نابێت وەک رۆبۆت کاری تەنھا ھەڵگرتنی مایک و پرسیار کردن بێت بەڵکو دەبێت بەھەموو ھەستی ھونەری میدیایی ئاگادار بێت چۆن و لەچ شوێنێک ھەواڵەکان دەگوازێتەوە و ڕەچاوی ھەست و دەروونی بینەر بکات و رووداوەکان  بە شێوەی دڵتەزێن بڵاو نەکات و کۆمەڵگا بەرەو دونیای توندوتێژی نەبات. 
لە دونیای ئێستا لە گەڵ هەبوونی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و گەیاندنی زانیاری و هەواڵ و سەرچاوەی ڕاست، بۆ گواستنەوەی خەبەری سیاسی، کۆمەلایەتی، ئابووری، ئاسایش و ئه منیەتی زۆر زەحمەتە و پێویستی بە خێرایی لە کارو و پێشاندانی دروستترین هەواڵ هەیە .





ئەم هەواڵە 2983جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad