English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆکۆنکرێتیکردنی مافەکانمان پێویستە پارتی لە بەغدا بە ھێزبێت...
2021-10-09 [12:08 PM]

نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی


هەڵبژاردنی ١٠-١٠ گرنگی وبایەخی خۆی هەیە چونكە كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر گۆرینی نەخشەی سیاسی لە عیراقدا بەتایبەت بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ،تا ھەمیشە قەڵفانی پاراستنی مافەکانی کوردستانیان بێت ،كە پێشبینیش دەکرێت سەركەوتنێكی تر تۆمار بکات وجارێکی تر متمانەی گەلی كوردستانی بەدەست بھێنێت ،
خەونی دژە پارتییەكان نەهێتەدی ،چونکە رابردوو دەریخست پارتی ھەڵگری بارەگرانە نەتەوەیی ونیشتمانییەکانە کە بەخوێن ناسنامەی نەتەوەیی خەلکی کوردستانی پاراستووە،بۆیەش خەلكی كوردستان وەفاداری خۆیان دووپاتبکەنەوەو وپاداشتی هەڵوێستەكانی بدەنەوە،بەمەش ھیچ ھێزو لایەنێکی سیاسی لەناو عیراق وکوردستان ناتوانێت شان لە شانی پارتی بدات ...
ئەم وەفادارییەیش خەسلەتێکی پارتییەکانە ھەمیشە لە پیشت حزبەکەیانن، ھۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ سیاسەتی راست ودروستی پارتی و جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی کە ھەمیشە لەخەمی بەرژەوەندی بالای خەلکی کوردستان دانە ،جگە لەوەی پارتی بەردی بناغەی دیموکراسی دانا لە کورستاندا،لەھەمانکاتیشدا دەرکەوت لە ھەر شوێنێکی کوردستان پارتی حوکمران بێت ،ئارامی وئاوەدانی لێیە...
ئێستاش لەسەرووبەندی دەنگدان گرنگە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان ودەسکەوتی زیاتر دەنگ بدەین بەپارتی تامافەکانی خەلکی کوردستان کۆنکریێت بکات ،بەمەش ئاییندەی گەلەکەمان رۆشنتر دەبێتەوە...





ئەم هەواڵە 9412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad