English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجامی دژایەتی کردنی پارتی گەیشتنە بەخاڵی سفر 
2021-10-19 [06:32 AM]

ZNA-ھەولێر



بێگومان مێژووی بزاڤی رزگاری خوازی گەلەکەمان کۆمەڵێک خاڵی ئەرێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دەر دەکەوێت لەکایەی سیاسی بەرجەستەی کردووە وەک ڕۆژی پڕشنگدار لەلاپەرەکانی مێژوو تۆمار کراوە و ئێستا بۆتە جێگای شانازی ھەموو میللەتی کورد، لەبەرامبەردا کۆمەڵێک خاڵی نەرێنی ئەو لایەن و حزبانەت بۆدەر دەکەوێ کە دژایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردوە و وەک لاپەڕەیەکی  ڕەش لەلاپەرەکانی مێژوو تۆمار کراوە، ئەگەر وردبینەوە تاکە ھاوکێشەی لایەنەکانت بۆ دەرەکەوێ  گەیشتنە بەخاڵی سفر و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بچوک بوینتەوە.

بێگومان باسی مێژووی کۆن ناکەم ، بەڵکو ئەگەر بۆ مێژووی نوێی گەلی کورد بگەڕێینەوەو بەتایبەت دوای ڕاپەڕینی گەلی کورد و  لە یەکەم ھەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان  ، کاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان توانی ڕێژەی (٥١%) دەنگەکان بەدەست بھێنێت ، بەڵام بەھۆی ناڕازی ئەوکاتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  کە ڕێژەی(  ٤٩%)بەدەست ھێنا بوو  ،  لەپێناو سەر خستنی ھەڵبژاردن و درووست کردنی یەکەم کابینەی حکومەتی ھەرێم  سازشی لە (٢%)دەنگەکانی کرد و حکومەتی ھاوبەشی لەگەڵ یەکێتی پێک ھێنا ، بەڵام لەخۆبایی یەکێتی وای لەو حزبە کرد و شەڕی نەگریسی براکوژی ھەڵبگیرسێ و قۆناغی ئاوەدان کردنەوە و درووست کردنی حکومەتێکی بەھێز دوا بکەوێ و ھەر ئەمەش وای لەو حزبە کرد ، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بچوک بێتەوە، لەبەرامبەردا پارتی بەگەورەی و بەھێزی بمێنێتەوە  و  بەرەو لوتکە ھەنگاو بنێت .
 
بگێومان ھەڵبژاردنی ئەم جارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  ڕووی ڕاستە قینەی ئەو حزبانە نیشان دا کە دژایەتی پارتیان دەکرد ، ھەر ئەمەش بوو ھەندێکیان گەیشتنە خاڵی سفر و ھندێکیان  لەھاوکێشەی سیاسی تەنیا بونە خاوەنی یەک ، لە بەرامبەردا پارتی ببێتە یەکێک لە حزبە بەھێزەکانی عێراق ، بەڵام زۆری کورسیەکان وای لەو حزبە نەکردووە نەگەڕێتەوە بۆ حزبەکانی تری گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و نایەوێت ئەم دۆخە نەخوازراوەی لەباشوری عێراق درووست بوە و لەھەرێمی کوردستان درووست بێت ، لەبەرامبەردا  ھەرزوو بەھۆی فیز و تەکبوری ھەندێک لایەن کەخاوەن ھیچ پێگەیەکی بەھێز نین لە پەرلەمانی عێراق رەتیان کردەوە لەگەڵ پارتی دابنیشن و گفتوگۆ بکەن و کورد ببێتە خاوەن پڕۆژەیەکی بەھێز لەبەغدا ، بەڵام لەبەرامبەردا پارتی  ئامادەیە لەدەرگای ھەموو حزبەکان بدات لەپێناو ئەوەی بەیەک دەنگ و بەیەک ڕەنگ لە بەغدا بەرگری لە مافە ڕەواکانی میللەتەکەمان بکەن ، کاتێک پێش  ھەڵبژاردن باسی ئەوە دەکرا بۆ بەغدا پێویستمان بە پارتێکی بەھێز ھەیە و لەو پێناوەدا پارتی ھەڵبژێرە ، پارتیەکان دەیانزانی حزبەکەیان تاکە ئامانجی بەھێز کردنی پێگەی کوردە لەناوچەکە، دەست پێکردنی گەشتی پارتی بۆلای حزبەکان چ ئەوانەی خاوەن کورسی پەرلەمانین ، یاخود ھیچ کورسیەکیان نیە بۆ ئەوەیە بەحزبەکان  بڵێت  ڕاستە ئێوە کورسی پەرلەمانیتان نیە و یان خاوەن کورسی پەرلەمانین، کورسی پەرلەمان لای ئێمە گرنگ نیە  ، ئەوەی بەلای ئێمەگرنگ و  پێویستە یەک دەنگ و یەک ریزیە بۆ ئەوەی ببینە قەڵغانێک تاوەکو  ئەم قەوارە یاسایەی لە باشوری کوردستان درووست بووە بپارێزین و بەبەھێزی بمێنێتەوە و پاراستنی ئەرکی ھەموانە ئەگەر ئێوەش لە پاراستنی ئەم قەوارەیە ھاوبەشمان نەبن وەک شەڕی پردێ و سەحێلا ئێمە خاوەنی ئەو ھێزەین دەتوانین پارێزگاری لەخاک و ووڵاتمان بکەین ، بەڵام بەھێزی ھەموان لەڕێکخستنی نێو ماڵی کورد و یەک ریزی و یەک دەنگی  دایە .

 ئامانج و خەباتی  پارتی دیموکراتی کوردستان لەم قۆناغەدا بەھێزکردنی ھەرێمە ، بۆیە پێویستە گەل ھۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ  قۆناغە ھەستیارەکان بکات و کاتی چەواشەکردن  بەسەر چووە و باش دەزانێت ئەو حزبانەی دژایەتی پارتیان کرد یان بونەتە خاڵی سفر ، یانیش لەم خاڵە نزیک بونەتەوە .

نازم شێخانی 





ئەم هەواڵە 10885جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad