English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراقی دوای هەڵبژاردن بەرە كوێ‌ ؟!..
2021-10-20 [09:52 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


مێژوو گەواهیدەری ئەو راستییە ، كە 18 ساڵە عێراق بە سەختترین بارودۆخەكاندا بە هۆی حكومرٍانی هەڵە و جێبەجێنەكردنی بنەماكانی " تەوافق، شەراكەت و تەوازن"  گەیشتۆتە قۆناغێكی هەستیار و لێواری هەرەسهێنان و بەتایبەت بۆ  گەلی كورد عێراق هیچ جیاوازی نەبوو لەگەڵ رژێمەكانی پێش خۆی بەڵام بەردەوام هەوڵی داوە مافەكانی لە ڕێگەی گفتگۆ ولۆژیكەوە  بەدەست بهێنێتەوە، بۆیە، ئامانجی سەڕەكی بەشداریكردنی گەلی كورد و مانەوەی لە بەغدا تەنها بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانییەتی و هەروەها گەڕاندنەوەی عێراق بۆ ڕیرەویی دیموكراسی و یاسا لە جیاتی هەڕەشە و چەك و میلیشا .
هەر چەندە ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختەیە ، لە سەر داواكاری خۆپیشاندەران و ناڕەزاییەكانی ساڵی 2019 هات كە خەڵكی داوای سزادانی گەندەڵكاران و ئەو دەسەڵاتدارانەیان دەكرد  كە 18 ساڵە عێراقیان گەیاندۆتە خراپترین بارودۆخ .
ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر بارودۆخی عێراق و هەڵبژاردن و ئەنجامەكانی بكەین ، ئەوا بۆمان دەردەكەوێت كە  ، ئەوانەی كە پێیانوابوو دەتوانن بە هێزی چەك و پاڵپشتیی دەرەكی دەنگی زیاتر بهێنن، بەڵام دەنگەكان لە ئاستی چاوەڕوانی ئەوان نەبووە هۆكارەكەیشی خراپی ئەدای سیاسیی و سەربازییان بووە لە رابردوودا، بۆیەش خەڵك سزای دان و  ئەم هەڵبژاردنەش كۆتا دەرفەتە بۆ عێراقییەكان، 
هەر چەندە هەلبژاردن بۆ ئەوەیە ، سەقامگیری سیاسی، ئەمنی و ئابووری و كۆمەڵایەتی بێنێتە ئاراوە ، بەڵام بەو زێهنیەتەی ئێستای هەندێك لایەنی شكسخواردوو ، ئەگەری زۆرە ناسەقامگیری بێنێتە ئاراوە ، بۆیە بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت عێراقێك كە سەدەیەكە دیموكراسی هەڕەس نەكردووە و  ئەمەیان خاڵێكە كە جێگای رەخنەیە لەسەر پڕۆسەی دیموكراسی كە دیموكراسی مەرج نییە ببێتە هۆی دەستاودەستكردنی دەسەڵات و سەقامگیریی سیاسیی.بەتایبەت چەند مانگی  داهاتوو بۆ عێراق هەستیار دەبن ، چونكە تەنها هەر پڕۆسەی هەڵبژاردن نییە ، بەڵكو پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكیە و ئەو گۆڕانكارییە سیاسییەشە كە لە ئەنجامی هەڵبژاردن دێتە كایەوە، چاوەڕوانییەكی خراپ لەم رووداوانە دەكەین كە ببێتە هۆی ئەوەی ناسەقامگیرییەكی زیاتر لە عێراق دروست بێت.
بۆیە، هەلًبژاردنی 10ی 10ی 2021 وەك كۆتا  دەرفەتە  بۆ عێراقییەكان، چونكە ئەمە دوا هیوای ئەمریكییەكان و تەنانەت هاوپەیمانەكانیش بوو، چونكە ئەوان لە 31ی 12ی 2021 عێراق بەجێدەهێڵن، هیوای ئەوەیان لە پشتگیرییكردنی خۆپیشاندەرەكانی 2019 و فڕێدانی ئەجێندای هەڵبژاردن بۆ ئێستا ئەوە بوو كە كۆمەڵە خەڵكێك بێتە پێشەوە تا بتوانن گۆڕانكاریی سیاسیی دروست بكەن، بەڵام وەك دەبینین ئەو لایەنانەی كە ئەستەمە گۆڕانكاری لە عەقڵییەتییاندا بكرێت، هەر ئەمانە دێنەوە سەر دەسەڵات و هەر ئەمانە كابینەكانی حكوومەت پێكدەهێنن، ئەمە نەك هەر خەڵكی عێراق بەڵكو خەڵكی وڵاتانی دیكەی ئەورووپاشی بێ هیوا كردووە و چونكە ھەڵبژاردن دوای ھەڵبژاردن، كۆمەڵگای عێراقی بەرەو تارماییەكی زیاتر ئاقارێكی مەترسیدار دەبات .
بەتایبەت بۆ ئێمە گەلی كورد كە خاوەن  ماف و پرسی تایبەتین بەتایبەت ماددەی 140 ی دەستوور و پرسی پێشمەرگە،  نەوت و غاز و شایستە دارییەكانی هەرێمی كوردستان كە ساڵانێكی زۆر بە هەڵواستراویی ماونەتەوە ، هەموو ئەو پرس و مافانە پێوستی بە هاوپەیمانییەتییەكی بەهێزی كوردستانییە لە لە ئەگەری دروستبوونی هەر رووداو و پێشهاتێكی نوێی ئامادە بن .





ئەم هەواڵە 10060جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad