English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرھەمی پارتە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ کوردستان چی بوو ؟؟
2021-11-11 [03:26 AM]

نوسینی : دانا عبدالعزيز


ھەرچەند بەبڕوای خۆم لەکوردستان شتێک نەبووە و نییە بەناوی ئۆپۆزسیۆن، ئەوەی کەھەبووە زیاتر کاردانەوە و ھەوڵی سڕینەوە و تێکدان بووە(مادام بۆمن نییە نابێ بۆ ئێوەش بێت) ئەمە جەوھەری کاری چەند پارت و گروپێکی بەناو ئۆپۆزسیۆن بووە کە لەدوای ئیفلاسی سیاسی و شکستی پڕۆژەکانیان ناویان لەخۆیان ناوە ئۆپۆزسیۆن! 
ئەمانە ھێندەی زەرەریان بۆ دۆزی کورد و قەوارەی سیاسی ھەرێم ھەبووە نیو ئەوەندە سوودیان نەبووە.
ئۆپۆزسیۆن زۆر شتی لەم وڵاتە تێکدا و ڕەوشتی تاکی کوردی ڕوخاند!
ئۆپۆزسیۆن سەرەتا بنمیچی چاوەڕوانی خەڵکیان زۆر بەرزکردەوە و لە خەیاڵی تاکی کورد دا جیھانێکی خەیاڵیان وێناکرد لەپێناو بەدەستھێنانی پشتگیری خەڵک، کۆمەڵێک گفت و بەڵێنی  خەیاڵی ڕەنگاوڕەنگی نا واقيعيان بە گوێی تاکی کورد دا چرپاند و دواتریش ھەمووی بوو بەکەفی سەر ئاو و تەنھا خۆیان بوون بە براوەی یاریەکە و خەڵکیش ڕەش و ڕوت و بێ چارە و ھەژارتر مانەوە.
ئۆپۆزسیۆنی کوردی سەقامگیری سیاسی لە ھەرێمی کوردستاندا ورد و خاش کرد، ھەرچی پیرۆزی و سەروەری ھەبوو ھەموویان سوک و ڕیسواکرد، ھەرچی پێی دەڵێن ئینتیما و خۆشەویستی بۆ نیشتیمان لای تاکی کورد نەیان ھێشت، تاکێکی یاخی و ناحەز بە خۆی و نێشتیمان و نەتەوە یان بەرھەم ھێنا کە دواجار تەنانەت خودی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانیش ڕەت دەکەنەوە !!
ئۆپۆزسیۆن بەگوتارە توند و پۆپۆلیستیەکانیان دەرونی تاکی کوردیان وێران کرد و جۆرێک لە دڵەڕاوکێ و نائومێدی باڵی بەسەر تاکی کورد دا کێشا!
دۆخێکی وایان بەرھەمھێنا کە بەتەواوی ترزان و پەرتەوازەیی لە نێوکۆمەڵگای کوردی ھەستی پێ دەکرێت و بەرچاوە.
دوژمنانی کورد بەھەموو ھێز و تواناکانیانەوە نەیانتوانی گورزی وا گەورە لە دۆزی کورد و ئەزموونی سیاسی ھەرێم بدەن!! 
بۆیە دەڵێم ئەوەی کە ئێستا دەگوزەرێت چەندە گوناھی پارتەدەسەڵاتدارەکانی ھەرێمی تێدابێت( لە بوونی گەندەڵی و نادادپەروەری و خرابی خزمەتگوزارییە گشتییەکان) ئەوەندە و بگرە زیاتریش بەر پارتە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستان دەکەوێت.
بەڵگەش بۆ ڕاستی قسەکانم شکستی پارت و گروپە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان بوو لە ھەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو.





ئەم هەواڵە 10717جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad