English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەردەوامی پیلانگێڕی هندێ لایەنی شکسخواردوو دژی حکومەتی هەرێمی کوردسان
2021-11-16 [03:58 AM]

نوسینی : سەگڤان هالو


پێش هەموو شتێک ئەزمونی فیدڕالی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهیدو ئەنفالە 
ومولکی هەر کوردو کوردستانیەکی دڵسۆزو  نیشتیمانپەروەرە 

واتە مولکی هیچ حزب  لایەنێکی سیاسی کوردستان نیە بویە ئەرکی سەر شانی هەر تاکەکەس و لایەنێکی سیاسیە بەرگری لێ بکات و بیپارێزیت
 
نابێ وابیر بکرێتەوە کە ئەم ئەزمونە ئەزمونی حزبێک یان چەند حزبێکی دیاریکراوە 

چۆنکە ئەم چەشنە بیرکردنەوەیە دواجار بە زیانی گەلی کوردستان تەواو دەبێت بە گشتی 

شایانی باسە و دەبێ بڵێیین مخابن کە کومەڵێک حزبی سیاسی هەن لە کوردستان لە جیاتی ئەوەی لە سەنگەری بەرگری نیشتیمانیدا  ڕۆڵی خۆیان ببینن
 
بە پێچەوانەوە کەوتونەتە نێو سەنگەری دوژمنانی گەل و وڵاتەکەیان و بە هەموو هێزو توانایێکیانەوە دژایەتی ئەزمونی  کوردستان دەکەن
 ولەم ڕوانگەیەشەوە هیچ درێغیان نەکردووە و هەرجارە بە شێوازێک و پیلانێک هەوڵی لاواز کردن و لەکەدار کردنی حکۆمەتی هەرێم دەدەن و هەموو جورە میکانیزمێک و ڕێگایەک بە کار دەهێنن بو لێدانی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی ئەم هەرێمە لە سەر ئاستی عیڕاقی و هەرێمی و نێودەوڵەتی

حزبی سیاسی چۆن دەبێت لە گەڵ شوفینی و ڕەگەزپەرستەکانی ناوچەکە ڕێک بکەوێت بۆ لە نێو بردنی ئەزمونی وڵاتەکەی
 
ڕێککەوتن لە گەڵ بەغداو بڕینی مووچەو بودجەی گەلی کوردستان وەگەڕ خستنی گشت دەزگاکانی ڕاگەیاندنی خویان و پاڵپشتیکردنی پەلاماردەرە تیروریستیەکان و هەوڵدانیان بو تێکدانی ئارامی و سەقامگیری و خیانەتی 16 ئوکتوبەر و ئێستاش بە داڕشتنی نەخشەیێکی سیاسی مەترسیدار بو کوچ کردنی گەنجانی وڵات بو دەرەوە 
 
هەموو ئەمانەو زور هەوڵی دیکە  بو ئەوەبووە و بو ئەوەیە کە ئەزموونی هەرێمی کوردستان بڕۆخێنن و

  مەبەستی سەرەکیشیان حزبی سەرەکی دەستەڵاتدارە کە بە دەنگی گەلی کوردستان ڕەوایەتی وەرگرتووە ئەویش پارتی دیموکراتی کوردستانە 
و ئەو حزبە شکەستخواردوانەش کەهیچ بەهایێکیان لای جەماوەری کوردستان نەماوە هی ئەمڕۆ نیە دژایەتی گەل و وڵاتی خویان دەکەن هەروەک لە سەرەوەش ئاماژەمان پێداوە

ئەمە لەڕاستی دا خڕابترێن شێوەی ئەدای هندێ لە حزبەکانە ولەهیچ شوێنێکی دونیا ئەم شتە قەبوڵ ناکرلت وبە خیانەتێ نیشتیمانی لە قەڵەم دەدرێت
 
ئەگەر بێتو هەر کەمێک لە ڕاگەیاندن و پەیامەکانی ئەم حزبانە گوێ ڕا بگرین زور بە ئاسانی بومان ڕۆن دەبێتەوە  کە
 ئەمانە هەمان ئەو ئاراستە سیاسیانەن کە هۆکاری سەرەکی خۆڵقاندنی زوربەی هەرە زوری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان بۆنە و بەربەستی سەرەکیش بۆنە لە دواخستنی دوزی ڕەوای نەتەوەیمان بە وێستگەی کوتایی خوی

بەڵام خۆشبەختانە ڕۆلەکانی گەلەکەمان  ئەمڕۆ زور هۆشیارترن لە ڕابردۆ و ڕۆداوەکان لێک دەدەنەوە و بە ئاسانی چەواشە ناکرێن و دەزانن خور لەکام لاوە هەڵدێت .





ئەم هەواڵە 1918جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad