English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرکەوتنی کاندیدەکانی پارتی ئاماژەیە بۆ وەفاداری کوردستانیان بۆ ڕێبازی بارزانی
2021-11-19 [10:00 AM]

نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی


لەکاتێکدا یادی یەک سال تێپەربوون بەسەرسوتاندنی بارەگای لقی (٥)پارتیمان دەکردوە لەلایەن ژمارەێک لەنەیارانی پارتی سوتێندرا،ماییەی خۆشحالیە لە ھەمان بەروار پارتی سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد بە بەدەستھێنانی (٣٣)کورسی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران ، بەمەش پارتی وەک حزبی یەکەم لەسەر ئاستی ئیراق وکوردستان مایەوە،ئەم سەرکەوتنەیە نیشانەی وەفاداری کوردستانیانە بۆ ڕێبازی بارزانی وگەواهیدانێكى ڕاستگۆیانەی گەلی کوردستانە بۆ متمانه‌ و سەلماندنی پێگەی  پارتی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق،کە ئەرک و بەرپرسیاریه‌تیی پارتی زیاتر دەبێت بۆ خزمەتکردنی کوردستانیان ،  دەبێت پارتیش لە ئاستی ئەو بڕوا ومتمانەیەدا بێت کە خەڵکی کوردستان پێیان بەخشیوە.وەک ھەمیشە بەرگریکاری سەرسەختی مافە دەستورییەکانی هه‌رێمى كوردستان بیت...

گرنگە لایەنەکان لە بەغدا یەک رێزو یەک دەنگ بن،بەجیازیان بەگەلی کوردستان دەکەوێت،لە رابردوودا ھەمیشە پارتی جەختی لە سەر یەكدەنگی و یەكڕیزی گەلی كوردستان کردوە، بۆ ئەوەی سەنگی كورد بەھێزبێت و مافەكانی خەڵكی كوردستان لە رێگەی دەستووری ھەمیشەیی ئێراق  بەدەستبێن و بەھیچ شێوەیەك سازش لەسەر مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان نەكرێت.
راستە عێراق لە پیکهاتە و مەزهەبی جیاواز پێکهاتووە، بەلام نابێت مامەڵەی کوردستان لەگەڵ بە‌غدا بە کورسی بێت، ئەگەرچی نەتەوەی دووەمینین لە عێراقدا، بەلام دەستووری ھەمیشەیی ئێراق لەسەر بنەماکانی رێککەوتن و هاوسەنگی و بەشداری راستەقینە پێک ھاتوە،بۆیە ئەگەر هەموو لایەنەکان پێکەوەبن بەهێزتردەبن و ،دەتوانن داکۆکی لەمافەکانمان بکەن، ئەگەر جیاجیا بن ،زەرەرمەند دەبین،  تا بە ئەمرۆ دەگات کێشەی گەلی کوردستان لەگەڵ عێراق کێشەی عەقڵیەتە،چونکە ئەوانەی بەعس ئاسابیردەکەنەوە ھێشتا ماون ، ھەرسێ بنەماکانیان پەراوێزخستوە...

بۆیەش پێویستە لایەنەکانە کوردستانیەکان بەیەکدەنگی ھەنگاوبنێن،تا بەسەر زۆر گرفت سەر بکەوین ودەسکەوتی گەورەش بەدەستبھێنین ،لەرابردوودا گەلێک نموونە ھەیە،کاتێک لایەنەکان یەک رێزوتەبا بووینەچ دەسکەوتێک بەدەست ھاتوون ،بۆیەش لەم قۆناغەدا یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ به‌غدا گرنگ وپێویستە...





ئەم هەواڵە 2986جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad