English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەئامادەبوونی باڵیۆزی فەرەنسا: بەغدا میوانداری لوتکەی شنايدەر ئيليكتريك Innovation Summit 2021 دەکات
2021-11-23 [03:18 AM]

zna


لەژێر دروشمی "داهێنان لە هەموو ئاستەکاندا" شنایدەر ئيليكتريك ئەمڕۆ چالاکیەکانی "Innovation Summit Baghdad 2021" دەستپێکرد لە بەغدای پایتەختی عێراق، بۆ نمایشکردنی چارەسەرە نوێکاریەکان و ئەو بەرنامانەی کە توانای خزمەتکردنی چەندین کەرت و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵانگاریەکانی هەیە. ئەم لوتکەیە بەشێکە لەهاوکارییە پڕ بەرهەمەکانی نێوان کۆمپانیای شنایدەر ئيليكتريك و حکومەتی عێراق وەک بەشێک لەهەوڵەکانی گەشەپێدانی عێراق کە پشتیوانی ستراتیژی لەلایەن حکومەتی فەرەنساوە وەردەگرێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابووری و کەناڵەکان بەدەستپێک لە بیناکانی نیشتەجێبوونەوە، و ناوەندەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و هەروەها کۆمپانیاکانی نەوت و گاز و خانووبەرە و دامودەزگا حکومییەکان و تەنانەت تۆڕی ئینتەرنێتیش لە عێراق. ڕۆژی یەکەم تەرخانکرا بۆ کەسانی ئارەزوومەند بە داهێنان و چارەسەری دیجیتاڵی و بەڕێوەبردنی ووزە و بەرنامەکان و کڕیارەکانی تر و ڕۆژی دووەم بۆ هاوبەشەکان و کەسانی باڵا و ناسراو و ڕۆژنامەنووسان.

گرنگترین سەرکردەکانی کۆمپانیای شنایدەر ئيليكتريك بەشداری لووتکەکە دەکەن بە سەرۆکایەتی ئەندازیار لۆک ڕیمۆن، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری ئۆپراسیۆنە نێودەوڵەتییەکان لە کۆمپانیاکە و هەروەها ئەندازیار وەلید شەتا، سەرۆکی کۆمپانیای شنایدر ئيليكتريك لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و ئیمرا تێکدەمیر، بەڕێوەبەری گشتی شنایدر ئيليكتريكی عێراق، ئەمەش جەخت دەکاتەوە لە شنایدەر ئيليكتريك وەک هاوبەشێکی ستراتیژی و ئەمەش ڕەنگدانەوەی تێڕوانینیەتی بۆ گەشەکردن و پشتیوانی ئامانجەکانی دەوڵەتی عێراق و بەئامادەبوونی باڵیۆزی فەرەنسا لەعێراق بەڕێز ئێریک چڤالیەر و ژمارەیەک لە سەرۆکی دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق.

لەبارەی ئەو تەوەرە داهێنەرانەی کە لەکۆبوونەوەکە پێشکەش دەکرێن ئەندازیار لۆک ڕیمۆن جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری ئۆپراسیۆنە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند: کە ئەم لوتکەیە لەسەر چوار بنەمای سەرەکی دەبێت کە گرنگترینیان نمایشکردنی هەموو بەرهەمەکان و چارەسەرە سۆفتوێرەکانە کە لەلایەن شنایدەر ئيليكتريك لە سەردەمی دیجیتاڵی و ئینتەرنێتی شتەکان دا پێشکەشی دەکات، و هەروەها پێشکەشکردنی میکانیزمەکان بۆ بەستنەوەی بەرهەمە کارەباییەکانی شنایدەر ئيليكتريك به شێوەی بەڕێوەبردنی هەوریی وەک هەر ڕاوێژکارێک کە شنایدەر ئيليكتريك دابینی دەکات، هەروەها "EcoStruxure" کە سەکۆیەکی یەکگرتووە بۆ هەردوو تەکنەلۆژیای ئینتەرنێت و ئینتەرنێتی شتەکان، هاوکات دەرخستنی گرنگی ئاسایشی سایبەر لە سەردەمی ئینتەرنێتی شتەکاندا، بە جۆرێک کە هاککردن یان گەیشتن بە داتای کڕیاران زەحمەت دەکات.

ئەندازیار وەلید شەتا سەرۆکی شنایدەر ئيليكتريك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، جەختی لە گرنگی لوتکەی Innovation Summit Baghdad 2021،کردەوە و ڕایگەیاند: "کۆڕەکە پەیامێکی ڕاستەقینەی گرنگی ڕۆڵی شنایدەر ئيليكتريك دەگەیەنێت لە پشتگیریکردنی حکومەتی عێراق بۆ نوێکردنەوەی ژێرخانی دەوڵەت بە ژێرخانی کارەباشەوە، چونکە ئامانجی ستراتیژی هاوبەشیەکەمان پشتیوانی لە هەوڵەکانی عێراقە بۆ گەشەپێدانی هەموو بوارەکان و گەیاندنی کارەبای سەلامەت و بەردەوام بە هاوڵاتیانی عێراق".

و لەلای خۆیەوە ئیمرا تێکدەمیر، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای شنایدەر ئيليكتريك لە عێراق، ئەو سوودەی ڕوونکردەوە کە Innovation Summit Baghdad 2021 پێشکەشی دەکات بە کۆمپانیا و کەرتە جیاوازەکان و لە پێشیانەوە کەرتی کارەبا و وزە، و ڕایگەیاند: " و ڕایگەیاند: "هەموو کۆمپانیاکان شیاون بۆ وەرگرتنی سەکۆکان و بەرنامەکانی شنایدەر ئيليكتريك و بە تایبەتی سەکۆی EcoStruxure و ئێمە ڕاهێنانی پێویستمان لە بەکارهێنانی سیستەمەکان و چارەسەر سۆفتوێرەکان بۆ کڕیاران پێش دەستپێکردنی بەکارهێنانی سەکۆیEcoStruxure دابین کردووە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆسەکانی باشکردن و کارایی کە لەلایەن چارەسەری شنایدەر ئيليكتريك دابین کراوە تێچووەکان کەم دەکاتەوە و گەشەی بازرگانی زیاد دەکات کە دەبێتە هۆی گەشەی ئابووری پێویست. وەزارەتی کارەبای عێراق و کۆمپانیای شنایدەر ئيليكتريك کە لەبواری بەڕێوەبردنی ووزەو کۆنتڕۆڵی خۆکاری کاردەکات یاداشتنامەیەکی لەمانگی 11ی ساڵی 2020دا لێکتێگەیشتنیان لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا واژۆکرد بۆ جێبەجێکردنی وێستگەکانی کارەبا لاوەکیەکان بە ئامانجی بەشداری لە گەشەپێدانی تۆڕی دابەشکردنی کارەبا لە عێراق، بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانی بڕینی بەردەوامی کارەبا و ڕوبەڕووبونەوەی گەشەی ساڵانەی داواکاری سەر ووزەی کارەبا.

 





ئەم هەواڵە 11185جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad