English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسیاریەتی بەرامبەر نیشتیمان ونەتەوە كلیلی سەركەوتنە..
2021-11-23 [07:52 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


مێژوو سەڵمێنەری ئەو ڕاستییە، كە خەبات و شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانی كوردستان بۆ  ئامانج و ستراتیژییەكی  روون و بەرچاوە و  لە پێناو گەیشتن به ئامانجەكانی پیڕۆزی نەتەوەییمان و ڕزگاربوون له ژێر ستەم و زۆرداری و چەوسانەوه وپێشگرتن به گەشەی ئابووری وكلتووری و گەشەی شارستانیمان كه بەشێوەیەكی نەخشە و پیلان دارێژاو  له لایەن حكومڕنانی  ناوچەكە و دوژمنانی گەلی  كورد به دڕێژایی مێژوو بەڕێوه چووە ، هەروەها لە پێناو پارێزگاریكردن لە شكۆو شوناسی نەتەوەییمان و رزگاركردنی خاكی داگیركراومان قوربانیی گەورە و زۆرمان بەخشیووە.
هەروەها هەنگاویی باش و گەورەی بەرەو بەدەسهێنانی  مافەرەواكانی بەرەو پێشەوە هاویشتووە ، سەڕەرای بوونی كۆسپ و تەگەرەكان بەردەمی و هەموو ئەو هەڕەشە و مەترسیانە لە قۆناغە جیا جیاكانی خەباتمان تا بە ئەمڕۆ ،  پێویسته كورد خەباتی چڕتر و بەرفروانتر بكاتەوە لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە ، بۆ  خێرا چەسپاندن و بەدەستهێنانەوەی مافەرەواكانمان ، هەروەها ئەو راستییە لای ئێمەی كورد ڕوونە كه سەركەوتنی بزاڤی نەتەوەییمان  تەنیا بەپشت بەستن به پارتە سیاسیەكان وهێزی پێشمەرگه دەست ناكەوێت به ڵكو دەبێ هەمووتاكێكی ئەم كۆمەڵگەیە تێكەڵاوی ئەو خەباتە بێت وئەركی نیشتمانی ونەتەوایەتی خۆی بەجێ بێنێ لێرەدا كە پارتە سیاسیەكان به بیرو هزر و  تێڕوانینێكی نەتەوەیی ودوورلە ململانێی حیزبیدا به پێكهێنانی بەرەیەكی نیشتمانی دەتوانن هاندەرو هەموو كوردستانیان بن  بۆ ئەرك و بەرپرسیاریەتی و خۆشەویستی گەل و نیشتیمان و هەروەها ڕووبەرووبوونەوەی هەموو ئەو پیلانگێرییانەی كە ناحەزانمان بەردەوام كار لە لاوازكردنی هەستی خۆشەویستی بۆ كورد و كوردستان دەكەن .
بۆیە، ئەمڕۆ كاتی ئەوەیە ، كە گشت هێزوتواناكان لە ژێر یەك ڕەشماڵدا كۆبكرێنەوە ، چ لە رووی سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسیدا ، هەروەها ئاڕاستەی وتاری میدیاكان و كەسایەتییە سیاسییە سەربەخۆكان  جەنگی بەرگریكردن لە مافەرەواكانی گەلی كوردستان بێت و كە هەموو ئەو هەوڵانە و یەكریزی و تەبایی نێوماڵی كوردستانی دەبنە قەڵغانێكی پتەو و پۆڵایین لە یەك سەنگەرەدا و بە یەك دەست بەیەك بیر و بڕوا كار بۆ خزمەتكردنی نیشتمانێكی تەبا دەكەین بێ جیاوازی و بەدڵنییاییەوە دڵنیابن ئەوكاتە دەسكەوتەكانمان به فیڕۆ ناچێ .





ئەم هەواڵە 8824جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad