English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاڵای کوردستان : نیشانەی شکۆمەندی و عزەتە و ھی هەمووانە ...
2021-11-29 [06:54 AM]

نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی


گەلی كوردستان وەك ھەرگەلێكی تری دونیا مافی ئاسایی خۆیەتی خاوەنی ئاڵاو پەرچەمی خۆی بێت ،چونكە ئاڵا بۆ کوردستانیان سیمبولی بەرخودان وخەبات وتێكۆشانە نیشانەی ھەرمانی گەلی كوردە...
بە ( یاسای ژمارە ١٤ ساڵی ١٩٩٩) ئاڵای کوردستان وەک ئاڵای نەتەوەیی ونیشتیمانی و یەکێکە لەرەمزەکانی خەباتی شۆڕشگێڕی و ئازادیخوازی ، ڕێکخراوە ،ئاڵای هیچ حزبێک نیە و یان  حکومەت یان پەرلەمانیش نیە ، بەلکو هێمای شکۆمەندی و عزەتە و ئاڵای هەمووانە .. 
بۆیەش دەبێت پارێزگاری لێ بکرێت ،نابێت بەھیچ بیانوێک یان ھەرمەبەستێک بێت سوکایەتی پێ بکرێت ،ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا بەبیانووی دابینکردنی دەرمالە بەرامبەر بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان کرا ،جێگای نیگەرانی وھەلوەستەکردنە،چونکە خۆپیشاندان نەک ھەر بۆ پێدانی دەرمالە بەلکو بۆھەر داواکارێک بێت مافێکی دەستووری ویاسایی وئاسایی وسروشتی ھەرھاوولاتێکە ،لەکاتی ھەبوونی ھەرگلەیی وگازاندەیەک بەشێوازێکی شارستانی وبەپێ ی یاسای ژمارە(١١)ی رێکخستنی خۆپێشاندان لەھەرێمی کوردستان بۆسالی (٢٠١٠)گردبوونەوەی گشتی بەمەبەستی خۆپیشاندان ،یان مانگرتن ،یاخود پەناگیری بکەن وداوای مافی خۆیان بکەن ،دەبێت رێز لەداواکانیان بگیرێت، بەڵام بەلارابردنی خۆپیشاندانەکان یان سوکایەتیکردن بە ئاڵا بەهیچ شێوەیەک  ئاسایی و یاسایی نیە .ئالای کوردستان بەرھەمی خەبات وقورباندانی گەلەکەمانە ،بۆیەش ناکرێت بەم شێوازەیە سوکایەتی لەھەمبەریدا بکرێت،
لەرابردوودا بینیمان خۆپیشاندەرانی عیراق و لوبنان لەکاتی خۆ پیشاندانەکانا نەک سوکایەتیان بەئاڵاکەیان  نەکرد بەلکو لەسەر سەریان دادەنا و بە شانیان دا دەداو لەگەردەنیان دەئاڵاند .
حەقەلایەنە پەیوەندیدارەکان وداواکاری گشتی  بێنەدەنگ ورێکاری یاسایی دەرحەق بەوکەسانە بگرنەبەر کەسوکایەتیان بەرامبەر بەئاڵای پیرۆزی کوردستانیان کرد ،تانەھێلین جارێکی ترشکۆی نەوەتەوەیی ونیشتیمانییەکانمان بشکێندرێت ،بەلکو دەبێت 
تاماوین ھەموو تاکێکی کورد پارێزەری ئالای پیرۆزی كوردستان بیت ...





ئەم هەواڵە 8569جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad