English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی قەیسی وشککراوە 
2021-11-30 [04:04 AM]

ZNA - ھەولێر


قەیسی چ وەکو میوەی تەڕ و چ وەکو میوەیەکی وشککراوە سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە، لەم بابەتەش ھەوڵدەدەین گرنگترین سوودەکانی قەیسی وشککراوەتان بۆ بخەینە روو : 

• سوودێکی زۆری بۆ روخسار ھەیە و نەرمی دەکاتەوە، چونکە ڤیتامین ئەی لە خۆ دەگرێت و وای لێدەکات رەونەقدار بێت. 
• مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر. 
• یارمەتیدەرە بۆ بوونیات نانی ماسولکەکان. 
• رێژەی کلۆکۆز لە خوێن زیاد دەکات. 
• رووبەرووی کەم خوێنی دەبێتەوە بەھۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە. 
• دڵی مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و داخرانی دەمارەکان. 
• نیشانەکانی پیربوونی مرۆڤ دوا دەخات بەھۆی ئەوەی ڤیتامین سی لە خۆ دەگرێت و ھەروەھا رووبەرووی میکرۆبەکان دەبێتەوە و لۆچی رووخسار کەم دەکاتەوە. 
• پارێزگاری لە تەندروستی ئافرەتی دووگیان دەکات چونکە خوێی کانزایی تێدایە لەگەڵ ڤیتامینات. 
• مرۆڤ دەپارێزێت لە قەبزی چونکە مادەی ریشالی تێدایە. 
• ئەگەر کێشەت لە زەرداو و گورچیلە ھەیە ئەوا قەیسی وشککراوە مەخۆ چونکە یارمەتیدەرە بۆ دروست بوونی بەردی گورچیلە. 





ئەم هەواڵە 8431جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad