English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەخۆشەویستی بارزانی دا کورەکەم بەناوی بارزان کرد،
2021-12-07 [03:11 AM]

نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی


لە ئەنجامی پەلامارێکی وەحشیانەی تیرۆریستانی داعش ،لە چەند شەوی ڕابردوو دا لە گوندی (خدرجیجە) ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی و پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون. 
لە نێوانیاندا سێ برا بەیەکەوە شەهیدبوون...
له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بەرێز مه‌سرور بارزانی، بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان‌، سه‌ردانی دایكی سێ رۆڵه‌ی شه‌هید‌ (شێرەژن) ی کرد بەجەرگی سوتاوەبە سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی گوت: (لەخۆشەویستی بارزانی دا کورەکەم بەناوی بارزان کرد)
ئەم ووتانەی شێرەژن خۆشەویستی وگەورەیی بارزانی نەمری بۆھەموو لایەکی دووپاتکردەوە کەچۆن بەھەزاران رۆلەی کورد بەناوی پیرۆزی بارزانی نراون ،چونکە کەمن ئەو سەرکردانەی لەھزری نەتەوەکەیاندا بەزیندووی بمێننەوە،بەلام بارزانی نەمروەک ھیواو مێژووی گەلەکەمان،کە ھەموو تەمەنی بۆ ئازادی کوردستان بەخت کرد،بەدلنیاییەوە تاھەتایە ناوی بەدەرەوشاوەیی دەمێنێتەوە،چونکە ھیچ کات سلی نەکرد لە بەدیھێنانی خواستە نەتەوەییەکان،

راستە کاکە بارزان ئیسماعیلی جوانە مەرگ لەکاتی یارمەتیدانی براکانی لەگوندی (خدرجیجە)لەتەمەنی 10سالی شەھید بوو،بەلام وەک ھێمایەک بۆ بەرگریی وئیرادەو خۆشەویستی کوردستان دژ بە تیرورستان بەزیندووی دەمێنێتەوە،لەھەمان کاتدا جارێکی تر خۆشەویستی بارزانی نەمری لەدل وبیری کوردستانیان نوێکردەوە کە 10سال بەر لە ئێستا
لە خۆشەویستی بنەمالەکەیاندا بۆ بارزانی نەمر بەوناونراوە ،کە سەرەنجام لەم رێگایەدا گیانی پاکی بەخشیە کوردستان ...ھێشتاش بارزانەکانی تر گەلێک ماون بۆ داکۆکی کردن لە مافە نەتەوەییەکانمان،بەردەوامی بەم رێبازەیە دەدەن بۆ ئازادی وسەربەخۆیی...
هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی کاکە بارزانی جوانە مەرگ و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان،سەروەریان بارزانی نەمر...





ئەم هەواڵە 2785جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad