English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئالای پیرۆزی کوردستان نیشانەی ھەرمانی گەلی كوردە...
2021-12-17 [03:36 AM]

نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی


ئاڵا لە مێژووی ووڵاتاندا  رەمزێکی دیارەو تایبەتمەندی خۆی ھەیە، وەك پیرۆزی و هێمایەك بۆ خۆدەرخستن و ناسینەوە بەكاری دێنن، گەلی كوردیش هاوشێوەی هەر نەتەوەیەكی تری دنیا، مافی ئاسایی خۆیەتی خاوەنی ئاڵاو پەرچەمی خۆی بێت  چونکە ئالای سیمبولی بەرخودان وخەبات وتێكۆشانە نیشانەی ھەرمانی گەلی كوردە...

ساڵانە لەھەرێمی کوردستان ڕۆژی 17ـی كانوونی یەكەم وەك ڕۆژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان دەستنیشانکراوە.
ئەو بەروارەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كاتەی بۆ یەكەمجار لە سەردەمی دامەزراندنی كۆماری مهاباد لە ڕێكەوتی ١٧-١٢-١٩٤٥لە گۆڕەپانی مەهاباد بەبەشداری ھەریەك لەنەمران قازی محەمەدو مەلامستەفا بارزانی ئالای كوردستان ھەلكرا،
بۆیەش لەم بەروارەوە ١٧ی كانوونی ھەموو سالێک تایبەتمەندی وگرنگی خۆی ھەیە لای خەلکی کوردستان  ، 
بەوەرچەرخانێكی گرنگی مێژوویی دادەندرێت لەمێژووی سیاسی گەلەكەمان کە سەرەنجام  پەرلەمانی كوردستان بە ( یاسای ژمارە ١٤ ساڵی ١٩٩٩)ئەم بەروارە(١٧-١٢)ی ھەموو سالێکی کردە رۆژی ئالا لە ھەرێمی كوردستان...
ماییەی شانازییە دوای نزیكەی سەدەێك ئالای كوردستان ھەر لە دەستێكی ئەمین دایە، سەرۆك مسعود بارزانی پارێزگاری لێ دەكرێت كە بە دلنیایەوە وەك سیمبولی نەتەوەیمان نەوە لەدوای نەوە  
دەبێت ھەمیشە پارێزگاری لێ دەکات ،چونکە بەرھەمی خەبات وقورباندانی گەلەکەمانە،وئیلھام بەخشی بەردەوامی کاروانی خەبات وتێکۆشانی ھەموو پێکھاتە ئایینی ونەتەوەیەکانی کوردستانە،
سلاو لە پێشمەرگە كە ھەمیشە ئالای كوردستانیان بە بەرزی ھێشتۆتەوە...

دروود بۆ گیانی پاكی شەھیدانی كوردستان كە لە پێناوی ئالای پیرۆزی كوردستان گیانی خۆیان بەخت كرد.





ئەم هەواڵە 2047جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad