English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بۆچی؟
2021-12-25 [07:18 AM]

نوسینی : سەگڤان هالو


خستنەڕۆی باسێکی لەم چەشنە کە ئەویش بەهەند وەرگرتنی پرەنسیپی یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی بیرو ڕا سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانە کە بۆ هەموو قۆناغەکانی مێژووی سیاسی کورد گرنگ بووە و بە تایبەت بۆ قوناغی ئێستامان

 بە هۆێ ئەوەی کە هەرێمی کوردستان وەک ئەزمونێکی فیدڕاڵی سەربە حکومەتی ئئیتیحادی فیدڕالی عیڕاقە و غیابی ئەقڵیەتی سیاسی دیموکراسیش لەم وڵاتە دا ئەمڕۆ ئەوە لە کورد دەخوازێت کە ماڵی خوی لە نێو خویدا ڕێک بخاتەوە بو ئەوەی بتوانێت بە گوتارێکی سیاسی یەکگرتوو ڕوبەڕۆی پێشهاتە سیاسیە نەخوازراوەکان ببێتەوە لە پێناو بەرگریکردن ل مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان

شایانی باسە کورد هەمووکات پێویستی بە تەبایی و یەکهەڵوێستی هەبووە و هەیە 

 وهەرکات کورد یەکدەنگ بوبێت دەستکەوتی گەورەی هەبووە و دەیبێت لە داهاتوشدا 

 بە پێچەوانەوە لە ئاکامی بوونی بوشایی و لە یەکترازانی سیاسی لە نێو گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا

 گەلی کوردستان زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە لە هەموو ڕۆیێکەوە و لە سەروی هەموشیانەوە بووەتە هۆکاری دورکەوتنەوەی دۆزی ڕەوای نەتەوەییمان لە ئامانجی پیروزی خوی

عیڕاق وەکۆ دەوڵەتیکی دەستکرد کە لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە  نزیکەی 102 ساڵە  دامەزراوە لە سەر حیسابی پێکهاتەکانی ئەم وڵاتە
بە درێژایی تەمەنی هەوڵی داوە لە 
ڕۆی سیاسی، سەربازی،ئابوری و دارایی،فەرهەنگی ،ئەمنی و هتد کوردو کوردستان بسڕێتەوە و بتوێنێتەوە لە نیو قەلەمڕەوی خویدا

دەستەڵاتی عەرەبی سوننە و عەرەبی شیعە هەردۆکیان لە هەمبەر دوزی کورد دا تەواوکاری یەکترن کورد هەردۆ دەستەڵاتی عەرەبی لە عیڕاقدا تاقی کردۆتەوە و ئەزمونێکی زور باشیشی هەیە و لەوە بە ئاگایە کە قەبۆڵکردنی کورد و داننان بە مافەڕەواکانی لە لایەن دەستەڵاتی بەغداوە کارێکی ئاسان نیە

 چۆنکە ئەقڵێکی سیاسی حاکمە لەم وڵاتەدا ڕێگەیان پێنادات پێکهاتەی غەیر نەتەوە،ئایین،زمان لە خۆیان قەبۆڵ بکەن و تاکڕەوانە ڕەفتار  دەکەن

لێرەدا ئەوەی گرنگە ئەوەیە پێگەو سەنگی کوردە لە نێو پڕوسێسی سیاسی عیڕاقدا و هەرچەند پێگەو سەنگی سیاسی کورد بە هێز بێت کورد دەتوانێت زاڵبێت بەسەر زور لەمپەرۆ بەربەستەکاندا ئەمەش بلگومان لە سەر یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد وەستاوە 

ڕژیمە یەک لە دواکانی عیڕاق تاکۆ ئێستا دەیان کارەسات و تراژیدیایان بەسەر کورد دا هێناوە و هیچ چەشنە ستەمێک نەماۆە دەرحەق بە کورد نەیان کردبێت 

ئەمە خوی لە خویدا وانەیێکی گەورەیە بو لایەنە سیاسەکانی هەرێمی کوردستان و زەڕورە پەند لە مێژووی سیاسی خوێناوی وەربگرن و یەکڕیزی و تەبایی بکەنە پێوەری سەرەکی خویان لە پڕۆسەی سیاسی عیڕاقی ئێستاو ئایندەدا.





ئەم هەواڵە 2005جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad