English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیویستیمان بە بوژانەوەیەکی فکری نیشتیمانیە
2021-12-26 [05:54 AM]


نڤیسینا: پاوان تەتەر نێروەیی
شروڤەکاری سیاسی و بسپور لە پەیوەندیەکانی دەرەوە و ئاسایێشی نیشتیمانی

 

 

لە زوربەی کات و ساتەکانی ژیان تایبەتی لە کاتی تەنگانەدا تاکە ئامراز کە توانایی بەرگیری و پاراستنی شێرانەیی سەروەری هەر وەلات و نەتەوەیەک هەیە سەرمایەیی مرویی بویە نەک بەشەکانی تری کومەلگا. راستە کە پێداویستیەکانی لەبەر دەست توانایی کەمکردن یان زیادکردنی هێزی توانایی کەسی هەیە بەلام لە هیچ دەم و ساتێکدا نەبووە تاکە پێوەر یان پێویستی تاکو سەرمایە مرویەکان کار و ئەرکی خویان بەرامبەر بە نیشتیمان بەجێ بگەیینن. 
ئێمەیی کورد چەندەها جار توشی کەمی ئەم سەرچاوە مرویە بووینە بەلام هیچ کات توشی داروخانی یەکجاری نەبووینە، ئەمەش هەر بو ئەوە ئەگەرێتەوە کە ئێمەیی کورد هەموو کات و ساتێک خومان بە خاوەنی راستەقینەیی دوزی گەلی کورد و بست بستی خاکی ئەم وەلاتە زانیومانە. بەلام بەداخەوە نەوەیەکی نوێ ئێستا هەستاوە کە نەک بەرگیری لە دوز و مافی گەلی خوی ناکات بەلکو لە هەمان کاتدا ب دژی دەوەستێتەوە. راستە کەم ئەم نەوە نوێیە یان چینی کومەلگا زورینەیی کومەلگا پێکنائێنیت بەلام رێژەکە بەرەو هەلکێشانە نەک داکێشان، ئەمەش دەگەرێتەوە بو ئەوەیی کە ئێمە سەرمایەگوزاری لە تاکدا کەم کردوویەبە تایبەتی لە پرسە نیشتیمانی و پیروزیەکانی وەلات کە لە هیچ وەلاتێکی جیراندا بەدی ناکرێت. 
ئێمە دەبێ دان بەوەدا بنێین کە ئێمە پێویستیمان بە سەر لە نوێ دارشتنێکی توکمە هەیە کە زیاتر پەڕە بە بوژانەوەیی فکری نەتەوەیی و نیشتیمانی لە چوارچێوەیی یەکترقەبولکردن بدات. گەر بەراوردێکی وەلاتی خومان لە گەل درواسێکانمان بکەین دەیبینین کە لەو وەلاتانەدا پرسە ئایینیەکان وەکە ئامرازێک بو پاراستنی پرسە نیشتیمانیەکان بە کار دەهێنرێت و هیچ کاتێک رێگا بە بەکارئینانی هیچ پرسێک نادرێت بەرامبەر بە پرسەکانی پەیوەست بە ئاسایێشی نیشتیمانی، بەلام بە داخەوە لە نیشتیمانی ئێمە چەند حزبێکی بەناو ئیسلامی و بازرگانی دەستکەوتی کەسی لەو پرسە چەندەها جار بێ بنەما و دویر لە هەموو ئێتیکێت و هەستیاری بابەتەکان هەلدەستن بە هێرشکردنە سەر پرسە نیشتیمانیەکان بە ناوی ئایینی پیروزی ئیسلام کە ئەمە بێجگە لە کوردستان لە هیچ وەلاتێکی تری ناوچەکەدا بوونی نیە. ئێستا ئەم حزب و کەسانەیی بە ناو ئیسلامی لە کوردستان خویان بە دیفاکتو تاکە کەس و لایەن دەیبینن کە بە ناوی ئایینی پیروزی ئیسلام قسە بکەن و بریاڕ بددەن. 
بوویە ئێستا لە هەر کاتێک زیاتڕ پێویستە کە پەرلەمان لە رێگایی یاسادانان و حکومەت لە رێگایی دادگاکان چاودێری و سنور بو ئەم دەستدرێژیانە بگرێت چونکە ئاینی پیروزی ئیسلام ئایینی زورینەیی ئەم مڵەتەیە نەک مولکی حزبێک یان کەسێکی دیاریکراو. هەروەها پێویستە لەسەر رێکخراوە ناحکومیەکان بە پالپشتی حکومەت بە بەرنامەیەکی سیستەماتیک زیاتر کاربکرێت لسەر گەنجەکانی نیشتیمان تاکو زیاتر بەرچاورونی بویان دروست بێت و پرسە بەناو ئیسلامیەکان لە گەل ئاین و جوانی ئیسلام تێکەلاو نەکرێن. جێگایی گومان نیە کە سەر لە نویێ سەرمایەگوزاری لە گەنجی کورد و بوژانەوەیی فکری نیشتیمانی دەبێتە ئەگەری کاراکردنەوەیی ئەو دەیناموویەی کە لە دەروونی زوربەیی تاکو کوردا هەیە، وە هەر بەو رێگایە دەتوانرێت حەزی تاکی کورد زیاتر لێبکرێت بو بەشداریکردن لە سێکتەرەکانی کومەلگا چونکە هەر کاتێک تاکی کومەلگا خویی وەک بەشێکی دانەبراوی کومەلگا بزانێت ئەو کات هەر هەڕەشەیەکی لەسەر کومەلگا وەک هەڕەشە لەسەر خویی دەیبینێت و هەموو هەولێک دەدات بو پاراستنی پیروزیەکانی نیشتیمانی خوی.





ئەم هەواڵە 9433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad