English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی نەعناع بۆ مرۆڤ 
2022-01-03 [07:10 AM]

ZNA - ھەولێر




گیای نەعناع لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان ھەیە و خەڵک تارادەیەکی باش بەکاری دەھێنن، لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکانی نەعناع .

•    کەمکردنەوەی ئاسەواری ھەستیاری (حەساسیە)، چونکە نەعناع ترشی رۆزماری لە خۆ دەگرێت کە دژە ئۆکسیدە و رووبەرووی ئاوسان دەبێتەوە. 

•    مرۆڤ دەپارێزی لە برینی گەدە(قرحە المعدە)، نەعناع رێگری دەکات لە تووشبوون بەم نەخۆشییە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانی دەرمانی ئازارشکێن زۆر بەکار دەھێنن یاخود مادە کحولیەکن دەخۆنەوە، چونکە نەعناع مادەی میناتۆل (Menthol) لە خۆ دەگرێت و ئەم مادەیەش پارێزگاری لە رووی ناوەوەی گەدە دەکات. 

•    نەعناع یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی ناو دەم، ھەندێک بنێشتی تایبەت ھەیە ئێستا کە گیای نەعناعی تێدا بەکاردێت بۆ ئەوەی ناو دەم پاکبکاتەوە و ھەروەھا نەعناع ئەو بەکتریایە لەناو دەبات کە دەبێتە ھۆی دروست بوونی بۆنی ناخۆشی ناو دەم، ئەم جۆە نەعناعە دەتوانی لەرێگەی چا خواردنەوە بەکاری بھێنی یان لە رێگەی جوینەوە بەکار بھێنی. 

•    نەعناع یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پێوەدانی زیندەوەرەکان، نەعناع بە شێکە لە پێکھاتەی ئەو دەرمانانەی کە بەکاردێن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پێوەدانی زیندەوەران و توانای ھەی ناوچەی پێوەدانەکە ھێور بکاتەوە. 

•    کەمکردنەوەی ئازاری شیردان بە منداڵ، ھەندێک لە دایکان تووشی شەق بوونی ناوچەی مەمک دەبن کاتێک شیر بە منداڵەکانیان دەدەن وئەمەش ئازارێکی زۆریان پێدەگەینێت، لەم حاڵەتەش نەعناع چارەسەرێکی گونجاوە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ئەم ناوچەیە. 

•    کەمکردنەوەی نیشانەکانی کێشەی ھەرسکردن و غازات، کاتێک خواردن بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناو گەدە دەمێنێتەوە ئەوا تووشی کێشەی ھەرسکردن دەبێت، لەم حاڵەتە دەکرێت زەیتی نەعناع تێکەڵ بە خواردن بکرێت بۆ ئەوەی یارمەتیدەربێت بۆ ھەرسکردنی خواردنەکە و یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی ئازارەکانی قۆلۆن و غازات، لەبەر ئەمە خەڵک چای نەعناع بەکار دەھێنن بۆ چارەسەرکردنی گەورەبوونی وورگ. 

•    نەعناع یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری قۆلۆن، خواردنی ھەندێک کەپسولی نەعناع یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی قۆلۆن و پزیشکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن کەپسولی نەعناع بخۆن چونکە مادەی میناتۆلی تێدایە و ئەم دەرمانەش یارمەتیدەرە بۆ خاوبوونەوەی کۆئەندامی ھەرس .

•    نەعناع یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری نەخۆشی ھەڵامەت و ئەنفلوەنزا، بەھۆی ئەوەی نەعناع مادەی میناتۆل لە خۆ دەگرێت کە ئەمەش دژە گیرانی لووتە و یارمەتی دەرە بۆ ھەناسەدان و کەمکردنەوەی ئاوسانی گەروو و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی لەرز و تا.





ئەم هەواڵە 9079جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad