English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 مۆزەخانەی لۆڤەر شارستانییەتی جیھانی کۆکردووەتەوە
2022-01-04 [05:20 AM]

ZNA- ھەولێر 


  مۆزەخانەی لۆڤەر بە گەورەترین مۆزەخانەی جیھان ھەژمار دەکرێت، چەندین تابلۆی ھونەریی و شارستانیەتی جیھانی پێش مێژوو ھەتا سەدەی ٢١ لە خۆ گرتووە. 

مۆزەخانەی لۆڤەر کەوتووەتە ناوەڕاستی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و لە ساڵی١٧٩٣ زایینی کراوەتەوە. شوێنی مۆزەخانەکە ماڵی یەکێک لە پاشاکانی فەڕەنسا بووە.

رووبەری مۆزەخانەکە زیاتر لە ٦ ھەکتارێکی چوارگۆشەیە، لە ساڵی ١٨٤٨زایینی فراوانتر کراوە و بۆ دوو بەشی سەرەکی دابەشکراوە، بەشی کەلتووری وئەنتیکەخانە.

چەندین پارچە شوێنەواری گریکەکان، رۆمانەکان، میسرییەکان یۆنانییەکان و شارستانییەتی میزۆپاتامیای تێیدا کۆکراوەتەوە.

٥٦٦٤ تابلۆی ھونەریی تێدایە، سەرەڕای ھەبوونی ھەزاران وێنەی فۆتۆگرافیی. جگەلەمانەش یەک ملیۆن پارچە  تابلۆی ھونەریی زەیتی تێدایە.

بەرچاوترین تابلۆی ھەنەریی لە لۆڤەر، تابلۆی (مۆنالیزا)یە کە ھونەرمەندی ناوداری ئیتاڵیا، لیۆناردۆ داڤێنشی لە ساڵی ١٥٠٣ دەستی کێشانی کردووە و تا وەکو کۆتایی تەمەنیشی لە کێشانی ئەم تابلۆیە نەبووەتەوە.

مۆزەخانەی لۆڤەر چەند بەشێکی لەخۆ گرتووە کە بریتین لە:
بەشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، میسری دێرین و میزۆپۆتامیا، بەشی فەڕەنسا، ئیتالیا، ھۆڵەندا، فنلەندا و بەریتانیا، بەشی شارستانیەتی رۆمانییەکان و یۆنان.
مۆزەخانەی لۆڤەر یەکێکە لە سەرەنج راکێشترین مۆزەخانەکانی جیھان. ساڵانە بە میلیۆنەھا کەس سەردانیی دەکەن





ئەم هەواڵە 7273جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad