English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چارەنووس و ئایندەی کورد وەک بەشێک لە عیڕاقی ئێستا
2022-01-19 [08:52 AM]

نوسینی : سەگڤان هالۆ


دابەشبوونی جۆگرافی کوردستان مێژۆیێکی خوێناوی لێ کەوتوتەوە بە درێژایی قوناغەکانی مێژووی سیاسی و هەتاکۆ ئەمڕۆ ئەم غەدرە مێژووییە بەردەوامە و کۆتایی پێ نەهاتووە

گەر ئێمە باشوری کوردستان وەک نمونە وەربگرین ئەوەمان بۆ ڕۆن دەبێتەوە  کە سیستەمە جیهانیە یەک لە دواکان چ ستەمێکیان دەرحەق بە دوزی ڕەوای نەتەوەی کورد کردووە

باشوری کوردستان هیچ کات بەشێک نەبووە لە عیڕاق وە بەزور لکێندراوە بەم وڵاتەوە 

بەڵام بە هۆی چاو چنۆکی دەوڵەتە زلهێزەکان و بەرژەوەندی هاوبەشیان دوزی ڕەوای کوردیان کردە قوڕبانی وگەمارۆ درا لە نێوان دەوڵەتە هاوسنورەکانمان تاکۆ کورد لە هیچ قۆناغێکدا نەتوانێت سەربەخۆیی خوی ڕابگەیێنێت وببێ بە خاوەنی قەوارەیێکی سیاسی سەربەخۆ  بەخۆی

دەوڵەتی عیڕاق هەرلە ڕۆژی دامەزراندنیەوە لە سەر بنەمای دیکتاتوریەت دامەزرێندرا ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە ڕژیمە سیاسیە یەک لە دواکانی ئەم وڵاتە بە ئاگرۆ ئاسن ڕۆبەڕۆی پێکهاتەکان ببنەوە لەسەرووی هەموشیانەوە کورد

کورد دەیان شۆڕش و ڕاپەڕینی بەرپا کرد بۆ ڕەواندنەوەی ئەو زوڵم ستەمکاریەی کە لە بەرامبەری دەکرا و هەروەها بۆ ڕزگار بوون لە کوت و بەندی دیکتاتوریزم و توتالیتاریزم

بێ دەنگی جیهان و بێ هەڵوێستیان لە هەمبەر مەسەلەی نەتەوەیی کورد لە لاێەن کومەڵگای نێودەوڵەتیەوە بەبیانووی ئەوەی کە دەستوەردان لە کاروباری نێوخوی دەوڵەتان نابێ بکرێت ئەمە زیاتر دەرفەتی ڕەخساند بۆ ستەمکارانی عیڕاڤ تا بە ویستی خۆیان و زور دڕندانە ڕۆبەڕۆی کورد ببنەوەو و هەموو جورە ئامرازێکیش وەگەڕ بخەن بۆ لەنێوبردنی بە مەبەستی سڕینەوەی یەکجارەکی

وەرچەرخانەکان زورن لە عیڕاقدا بەڵام کاتێک ئەقڵی سیاسی نەگوڕێت وەرجەرخانی سیاسیش شتێکی بەتاڵە و هیچ واتایێک نابەخشێت
 
لە عیڕاقی ئێستاشماندا هەمان ئەقڵیەت زاڵە بەسەر نوخبەی سیاسی دا کەواتە هەمان شێوازی حوکمڕانی ڕابردۆش بەردەوامی هەیە وئەوەی کە گۆڕاوە تەنها لەڕۆی شکلیەوەیە و بەس

بۆیە پێم وانیە کورد بتوانێت لەگەڵ ئەم جورە ئەقڵیەتە سیاسیە تاسەر هەڵبکات و بەردەوام بێت

چۆنکە ئەزمونێکی باش هەیە لە گەڵ دەستەڵاتدارانی عیڕاق دا وەک  پاڵنەرێکی بەهێز بۆ دژایەتی کردنی کوردو مەسەلە ڕەواکەی ئامادەیی هەیە
 پاڵنەرەکەش بیر کردنەوەی دیکتاتوریانەی ئەقڵی سیاسی ئێستای عیراقە 

غیابی گوتاری سیاسی یەکگرتووی کوردیش هەمیشە بوشاییەکی سیاسی گەورە بووە و گەورەیە
گەر کورد هەر لە دوای ڕۆخانی ڕژێمی بەعسی فاشی یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بوایە پێگەو سەنگی کورد لە سەر هەموو ئاستەکاندا بە هێز دەبوو و دژبەرانی کوردیش نەیان دەتوانی زیان بەکورد بگەیێنن

 بەڵام بە داخەوە دەرچوونی هندێک لایەنی سیاسی کوردستان لە ئاراستەی نەتەوایەتی و نیشتیمانی
مەسەلەکە ڕێک پێچەوانە بویەوە  و تا کو ئەمڕۆش بیری تەسکی حزبی زاڵە بەسەر لایەنە سیاسیەکانی کوردستاندا و بەرژەوەندی حزبی بووەتە پێوەری سەرەکی لایەنەکان و بەرژەوەندی گشتی فەراموش کراوە

بۆ بەشداری سیاسی کورد لە نێو پڕۆسەی سیاسی عیڕاقدا یەکڕیزی و تەبایی لایەنەکان ئایندەی کورد بەرەو ئاسۆیێکی گەش پاڵ پێوەدەنێت و هێزی کورد خۆی لەم بنەمایەدا دەبینێتەوە 
 
کەواتە کورد پێویستە لەمەو دوا خوی بەدور بگرێت لە ناتەبایی چۆنکە چارەنوس یەک چارەنوسە و دەبێ بە ئاراستەی نەتەوەیی و نیشتیمانی هەنگاو هەڵێنێت و پاڵپشتی یەکتر بن لە پێناو بەرژوەندی گەلی کوردستان دا.





ئەم هەواڵە 1870جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad