English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوردستان لە میونشن 
2022-02-20 [02:54 AM]

ZNA-ھەولێر


لە کۆنفرانسی ئەمساڵی میونشن، ئاست وقەبارەی بایەخدان بە حزوری ھەرێمی کوردستان سەرنجڕاکێش بوو. رەنگە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ریزبەندیی یەکەمینی سەرکردە سیاسییە بەشدارەکانی کۆنفرانسەکە بووبێت لە رووی چڕیی بەرنامەی دیدار و چالاکیەکانی، چ ئەوانەی بە تەنیا و چ ئەوانەی بەبەشداریی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سازیدان. جۆراوجۆری و ئاستی دیدارەکانیش بایەخیان لێ دەخوێندرایەوە، سەرۆکی ھەرێم جیا لە کۆی دەوڵەتانی دراوسێ و ناوچەکە، لەگەل شاندەکانی ووڵاتانی دەستڕۆیشتوو و کاریگەر لەسەر ئاساییشی ناوچەکە و جیھان، لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و ھاوپەیمانیی ناتۆش لە ئاستێکی بەرزدا کۆبونەوەی ھەبوو. 

گەرچی بارگرژی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و مەترسیی جەنگی نیوانیان، باڵی بەسەر کۆنفرانسەکەی ئەمساڵدا کێشابوو، بەڵام دیسان لە جیھانێکدا کە تێکڕای کێشەکانی وابەدەستە و ئاوێتەی یەکترن، ئەو مەترسییە رۆشنایی لەسەر ئاریشەکان و ئاساییشی رۆژھەڵاتی ناوین نەگواستبۆوە. ناوچەیەک کە ‌لە رابردوو و ئیستاشدا چاوگی مەترسی تیرۆر و سەرھەڵدانەوەیەتی، ھاوکات پڕ لە کێبەرکێ و بەریەککەوتنی بەرژەوەندی و ئیرادەی ھێزە ئیقلیمییەکانە، عێراقیش لە نێو چەقی ئەو ململانیێیەدا وێڵی بەدەستھێنانی سەقامگیرییەکی سەختگیرە. لەو ھاوکیشەیەشدا ھەرێمی کوردستان کە لە پاشەکشەپێکردنی تیرۆر و لە ئامادەیی بۆ درێژەدان بەو شەڕە جیھانییە لە دژی تیرۆر و رێگرتن لە دووبارە ھەراشبوونەوەی، ھەمان رۆڵی لێبڕاوانەی جارانی لێ چاوەڕوان دەکرێت، ماندوو دەکرێت و ھەمیشە ھەوڵ دەدرێت قەیرانبارتر بکرێت.

لەو پێودانگەوە، ‌مانەوەی بەھێزی ئەم ھەرێمەو گەیشتنی بە تێگەیشتنێکی ریشەیی لەگەڵ بەغدا و سەرقاڵنەبوونی بە کێشە و قەیرانی تاقەتپڕوکێنەوە، نەک ھەر وویست و بەرژەوەندیی کورد، بەڵکو وویست و بەرژەوەندیی جیھانیش دەیخوازێت. بایەخدانی جیھانییان بە شاندی ھەرێمی کوردستان و بە سەرۆکەکەی کە ھەموان وەک سیاسەتوانێکی میانەڕەو و چارەسەرخواز دەیناسن، ئاماژەن بۆ بە گرنگی مانەوەی ئەو رۆڵەی کوردستان لە جەنگی تیرۆر و ھەوڵەکانی ھێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەیگێڕێ. 

شاندەکانی ووڵاتانی جیھان لە دیدارەکانیان لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم، لە گرژبوونی زیاتری نێوانی ھەولێر و بەغدا و بە تایبەتی لە دۆسیەی نەوت و ھەوڵی کەمکردنەوەی دەسەڵاتە دەستورییەکانی ھەرێم بە ئامانجی لاوازکردنی، نیگەرانی خۆیان نیشان دا. ئەوان لەو گۆشەنیگایەوە لە بابەتەکە ‌دەڕوانن کە دەبێتەھۆی ئەوەی کوردستان بە ئەرکەکانی و بەو رۆڵەی بەقەد خۆی لەدابینکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا دەیگێڕێ، رانەگات. ئەوەش نە تەنیا بۆ ھەرێمی کوردستان، بەڵکو بۆ جیھان بە خودی عیراقیشەوە ‌بە زیان دەگەڕێتەوە.  ھەربۆیەش، ئەگەرچی کێشەکە بە کێشەیەکی نێوخۆیی عیراق دادەنێن، بەڵام  پشتگیریی لە ھەڵوێستی ھەرێم و سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی بە دانوستاندن و لێکگەیشتن تا گەیشتن بە چارەسەرێکی واقعی و قابیلی جێبەجێکردن. 


ئاریان فەرەج 


 





ئەم هەواڵە 7444جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad